• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

نامەیەک بۆ خوای گەورە لە لایەن چەندین مناڵەوە

نامەیەک بۆ خوای گەورە لە لایەن چەندین مناڵەوە

لە ئەمریکا ........لەقوتابخانەیەکی سەرەتایی دا سندوقێکی پۆستەیان دانا ....بە منداڵەکانیان ووت ھەر یەکەتان نامەیەک بنووسن بۆ خوا و بیخەنە ناو ئەو سندوقی پۆستەیەوە ئەگات بەدەستی .......تکایە ئەو نامە جوانانە بخوێننەوە کە نووسیویانە.....

ــــ خوایە گیان ئایا ھابیل قابیلی ئەکوشت ئەگەر باوکیان یەکی ژوورێکی سەربەخۆی بیانایەتێ ؟ ئێستا من وبراکەم ھیچ کێشەیەکمان نییە چونکە ھەر یەکەمان ژوورێکی تایبەتمان ھەیە .........( لاری )

ــــ خوایە گیان حەزئەکەم کەگەورە بووم وەکو باەکمم لێ بێت ...بەڵام وەک ئەو توکن نەبم .......( سام )

ــــ خوایە گیان زۆر مەراقی منت نەبێت کەلە شەقامەکان ئەپەڕمەوە جوان سەیری ئەم لاو ئەولا ئەکەم .....( دین )

ــــخوایە گیان وابزانم مەکینەی دەرزی دەفتەر گەورەترین داھێنانتە ( روس )

ــــ خوایە گیان ئەگەر ڕۆژی یەک شەممە لەکەنیسە منت بینی پێڵاوە تازەکانمت پیشان ئەیەم ( میکی دی )

ــــ خوایە گیان ئەمەوێت وەک پیاوەکەی ناو ئینجیل (٩٠٠) نۆسەد ساڵ بژیم خۆشەویستت.......( کریس )

ــــ خوایە گیان خوێندومەتەوە توماس ئەدیسن گڵۆپی داھێناوە لەقوتابخانەش ئەڵێن تۆ لەڕووناکی دروست بوویت گرەو ێەکەم بیرۆکەکەی لە تۆ دزیوە..... دڵسۆزت( دونا ).

ــــ خوایە گیان لە پشووی کۆتایی ھەفتەدا بارانێکی زۆرت باران ھەر خۆشت نەدەکردەوە ئیتر باوکیشم شێت بوو قسەی ناخۆشی بەتۆ ووت تکات لێ ئەکەم ئازاری مەدە ...ھاوڕێت ( ببورە ناوی خۆمت پێ ناڵێم )

ــــ خوایە گیان لە قوتابخانە پێیان ووتوین ھەموو شتێک تۆ ئەیکەیت ئەی کێ کارەکانی تۆ ئەکات کە مۆڵەت وەرئەگریت .......( جین )

ـــــ خوایە گیان ڕاستە ئەڵێن تۆ نابینرێیت ئەمە یارییە یان بیانوو ........( لاکی )

ــــ خوایە گیان تۆ خۆت زەڕافەت ئاوا دروست کردووە یان ھەڵەیەک ڕوویدا ......( نورما )

ــــ خوایە گیان ئەسپێکی بچکۆلانەم بۆ بنێرە دڵنیاش بە ئەمە یەکەم جارە داوای شتت لێ ێەکەم حەزئەکەی سەیری دەفتەرەکانیشت بکە ......( بروس )

ــــ خوایە گیان کێ ئەو ھێڵانەی نێوان دەوڵەتەکانی لە نەخشەدا کێشاوە .....( نان )

ــــ خوایە گیان چووم بۆ ئاھەنگێکی ژن ھێنان بینیم لەکەنیسە یەکترییان ماچ ئەکرد ئەمە ڕێگە پێدراوە....( نیل)

|994 جار خوێندراوەتەوە|