• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

ژنەکەی مۆگابی کێیە؟

ژنەکەی مۆگابی کێیە؟

گریس مۆگابی، ژنەکەی رۆبەرت مۆگابی سەرۆکی لەسەرکار لادراوی زیمبابۆیە و بەوە ناسراوە کەسێکی دەستبڵاوبووەو موڵک و ماڵی وڵاتی تەخشان و پەخشان کردووە.

ئەو ژنەی سەرۆکی پێشووی زیمبابۆی تەمەنی 52 ساڵەو بەنیازبووە دوای نەمانی مۆگابی لەسەر کورسی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، خۆی ببێتە جێنشین و لە خانمی یەکەمی زیمبابۆیەوە ببێتە سەرۆکی زیمبابۆی.

گریس سەرۆکی رابیتەی خانمانی حزبی زانۆی دەسەڵاتدارە، لە ساڵی 1996ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ رۆبەرت مۆگابیدا کردووە.

ئەو ژنە رۆڵێکی چالاکی هەبووە لە دوورخستنەوەی ئەو کەسایەتییانەی ئەگەری هەبووە دوای مۆگابی ببنە سەرۆکی زیمبابۆی، لەلایەکی ترەوە سەرکەوتووبوو لە راکێشانی هەندێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی حزبەکەیان بەلای خۆیدا بۆ ئەوەی ببێتە جێگری مۆگابی.

گریس بەرلەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ مۆگابیدا بکات کارمەندی بەشی ئامێری چاپ بووە لە بارەگای کۆشکی سەرۆک.

ئەو یەکێکبووە لەو کەسانەی هاوکار و پشتگیرێکی باشی مێردەکەی بووەو هەمیشە شان بەشانی بووە لە زۆرێک لە بۆنەکاندا، لە ساڵی 2014دا لە گردبوونەوەیەکدا دەڵێت "گەل دڵخۆشن بەوەی مۆگابی سەرۆکیان بێت ئەگەر جەستەیەکی مردووی بەستووش بێت".

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە پێداگریی ناکات دوای مۆگابی پۆستی سەرۆکایەتی زیمبابۆی وەربگرێت، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە ئەویش خەڵکی زیمبابۆیەو مافی ئەوەی هەیە خۆی هەڵبژێرێت.

گریس تۆمەتبارە بەوەی سنووری بۆ هیچ یەکێک لە رەفتارەکانی دانەناوەو لەماوەی رابردوودا خانمێکی نمایشکاری جلوبەرگ تۆمەتباری کرد بەوەی لێیداوە.

دوێنێ شەممە به‌ هه‌زاران كه‌س رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشی خۆیان ده‌ربڕی به‌بۆنه‌ی له‌سه‌ر كارلابردنی مۆگابییه‌وه‌. 

مۆگابی ته‌مه‌ن 93 ساڵ، له‌دوای سه‌ربه‌خۆیی زیمبابۆی له‌به‌ریتانیا له‌ساڵی 1980 حوكمی وڵات ده‌كات.

پارتی دەسەڵاتداری زیمبابۆی بڕیاریدا لەسەر لەكارخستنی رۆبەرت مۆگابی لەسەرۆكی پارتەكەو ئیمرسون منانگاگوای جێگری پێشووی دیاریكرد بۆ شوێنگرتنەوەی.

مۆگابی پێشتر ئیمرسون منانگاگوای لەسەركارلابردبوو، لەهەنگاوێكدا بۆ رێگەخۆشكردن لەبەردەم هاوسەرەكەی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی وڵات

23865f48a026d2d5aa4d0460895ffcbc

0d49d9a6444bb1f243a720002497528e

871d051ac2f83ca1c867c33721df9e18

63589f8be0eeb1f87c92e77c36abbd31

 

 

 

 

 

 

|565 جار خوێندراوەتەوە|