• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

بۆچی پێویستە قەبارەی تایە گەورەتر نەکەی یان تایەی کۆن نەبەستی ؟

بۆچی پێویستە قەبارەی تایە گەورەتر نەکەی یان تایەی کۆن نەبەستی ؟
یەکەم : زیادكردنی قه‌باره‌ی تایه‌ و چوارچێوه‌كه‌ی "ویل", ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی ویل و تایه‌ كه‌ كۆمپانیای دروستكه‌ر بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داناوه‌, قه‌باره‌ی خۆیه‌تی و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی توانای مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دیاریی كراوه‌, بۆیه‌ گۆڕینی ویل و تایه‌ به‌ قه‌باره‌ی له‌خۆی گه‌وره‌تر زیان به‌ ئۆتۆمبێله‌كانتان ده‌گه‌یه‌نێت, چونكه‌ فشاری زیاتر له‌ سه‌ر مه‌كینه‌ دروست ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆیشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ و شوفێری كردن ده‌بێت. هەروەها کاریگەری زیاتری لەسەر ئەزێدانی پێش و دوای ئۆتۆمبێل ئەدات زووتر خراپ بوونی پارچەی پێشی ئۆتۆمبێل وەک بووش و بۆڵت و لوقمە و...
 
دووەم : گۆڕینی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ تایه‌یه‌كی تری به‌كارهاتوو, زۆرجار تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان كه‌ڵكی نامێنێ و زۆر ده‌ڕووشێت, بۆیه‌ پێویسته‌ تایه‌كان بگۆڕین, خه‌ڵكانێك هه‌ن تایه‌ بێ كه‌ڵكه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕن, به‌ڵام نه‌ك به‌ تایه‌یه‌كی تری نوێ, به‌ڵكو تایه‌ی به‌كارهاتووی بۆ ده‌كڕن و لێی ده‌به‌ستن, ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ و رووبه‌ڕووی مه‌ترسی زۆرتان ده‌كاته‌وه‌, چونكه‌ تایه‌ی به‌كارهاتوو خۆی له‌گه‌ڵ جۆری و شێوه‌ و پێوانه‌ی ویلی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل راهێناوه‌, كاتێك ده‌خرێته‌ سه‌ر ویلی ئۆتۆمبێلێكی تر, ناتوانێ به‌ رێكی خۆی بگونجێنێت, هەندێک جار بە هۆی کۆن و ستۆک بوونی دەبێتە هۆی مەترسی تەقین
|261 جار خوێندراوەتەوە|