• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

منداڵه‌كه‌م سه‌رمای بووه‌، چی بكه‌م؟

منداڵه‌كه‌م سه‌رمای بووه‌، چی بكه‌م؟

منداڵه‌كه‌م سه‌رمای بووه‌، چی بكه‌م؟

سه‌رمابوونی زۆربه‌ی كات به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك كاریگه‌ری نابێت. تۆ وه‌ك دایكێك ناتوانیت كۆتایی بهێنیت به‌ نه‌خۆشی منداڵه‌كه‌ت به‌ڵام ده‌توانیت كه‌مێك له‌ ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی منداڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه‌ له‌ كاتی سه‌رمابوونیدا.
له‌م كاته‌دا منداڵ پێویستییه‌كی زۆری به‌ پشوو و شله‌مه‌نی زیاتر هه‌یه‌. هه‌روه‌ها شۆربای مریشك بۆ منداڵانی سه‌روو 6 مانگ كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ باشتركردنی نیشانه‌كانی سه‌رمابوون.

بۆ لووت گیران
قه‌تره‌ی (سه‌ڵاین) به‌كاربهێنه‌ بۆ هه‌ردوو كونی لووت. وه‌ ده‌بینیت كه‌ بڕێكی زۆر لینجی له‌ ناو لووتی منداڵه‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ده‌دات و توانای شیرخواردنی نییه‌. بۆیه‌ ده‌توانیت سرنجی تایبه‌ت به‌ منداڵ به‌كاربهێنیت تاوه‌كو ئه‌م كۆبووه‌وه‌یه‌ بهێنیته‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئامێری شێده‌ر له‌ ژووره‌كه‌ دابنێ نزیك له‌ منداڵه‌كه‌ به‌ڵام ده‌ستی نه‌یگاتێ. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شێ ده‌ردراوه‌كانی لووتی منداڵه‌كه‌ شل ببنه‌وه‌ و لووتی نه‌گیرێت.

بۆ كۆكه‌
منداڵ له‌ كاتی سه‌رمابوون پێویستی زۆری به‌ شله‌مه‌نی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌ن 6 مانگ ته‌نها شیر ده‌گرێته‌وه‌. واته‌ شیری زیاتری پێویسته‌. ده‌توانیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌، منداڵه‌كه‌ت ببه‌یته‌ گه‌رماو و ئاوێكی گه‌رم بڕوات له‌ ژووره‌كه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی منداڵ ده‌دات. ئاگاداری منداڵه‌كه‌ت به‌ كه‌ له‌شی به‌ ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ نه‌سووتێت و دوور بێت لێی. بۆ منداڵانی 1 ساڵ به‌ره‌و ژوور ده‌توانیت نیوكه‌وچك هه‌نگوین به‌كاربهێنیت كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكه‌. هه‌رگیز هه‌نگوین بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌ن 1 ساڵ به‌كارمه‌هێنه‌.

بۆ تا (به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی)
گه‌ر منداڵه‌كه‌ت تای هه‌بوو وه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، ئه‌وا ده‌رمانی (ئه‌سیتامینۆفین) یان (ئایبوپرۆفین) به‌كاربهێنه‌ بۆی. هه‌میشه‌ ڕێنمایی پزیشك وه‌رگره‌ پێش به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵ. گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی خوار 3 مانگ بوو وه‌ تایه‌كی به‌رزی هه‌بوو پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ پزیشك بیبینێت. وه‌ هه‌میشه‌ ده‌رمانه‌كه‌ به‌ پێی ڕێنمایی پزیشك یاخود نووسراوی ناو ده‌رمانه‌كه‌ به‌كاربهێنه‌.

به‌كارهێنانی ده‌رمانی وه‌ك شروب و قه‌تره‌ی سه‌رمابوون گونجاو نین بۆ منداڵ، چونكه‌ زیانی لاوه‌كییان هه‌یه‌ و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆشیان نییه‌ له‌سه‌ر باشبوونی حاڵه‌تی منداڵه‌كه‌

|353 جار خوێندراوەتەوە|