• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشیکمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشمان دەوێت
  • ریکلام ١٨٩
  • ریکلام ١٨٠٠
  • رەکلام١٨٠
  • گریمسبی بۆ فرۆشتن
  • testreklami
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • reklam180

ژنێک 60 ساڵە بە ئاسمانەوەیە

ژنێک 60 ساڵە بە ئاسمانەوەیە

بیتی ناش، ماوەی 60 ساڵە لە ستافی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کاردەکات و تائێتساش بیری لە خانەنشینبوون نەکردووەتەوە.

ئەو ژنە تەمەنی 82 ساڵەو ماوەی 60 ساڵە لەکارەکەی بەردەوامەو وەک خۆی باسی دەکات کارەکەی زۆر خۆشدەوێت و هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی دەستبەرداری کارەکەی ببێت.

بیتی تائێستاش شانازی بە کارەکەیەوە دەکات و یادی 60 ساڵەی کارکردنی لەنێو فڕۆکەیەکدا لەگەڵ سەرنشینان کردەوەو ئاهەنگی لەگەڵدا گێڕان و تەمەنیشی بەرەو هەڵکشان دەڕوات و 82 بەهاری تەواوکردووە.

لەکاتی گەشتێکدا سەرنشینان لەنێو فڕۆکەکەدا ئاهەنگیان لەگەڵ بیتی گێڕاو چەپکەگوڵیان پێشکەشکرد.

فلۆرنس تات، یەکێک لە سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە دەڵێت "ئەو زۆر باشە، ئیلهام بەخشەو ئەو هەمیشە کەسێکی گەشبینە".

بیتی ناش لەساڵی 1957ەوە لەگەڵ ستافی فڕۆکەوانی کاردەکات، وەک خۆی باسی دەکات ئەو دەژی و لەگەڵیدا کاردەکات، ئەو کاتە دڵخۆشە کە سەرنشینەکانیش دڵخۆش بن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕە مووچەیەک وەردەگرێت.

لە بەشێکی قسەکانیدا کە ماڵپەری دۆیچە ڤێلە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "هیچ گۆڕانکاریەک لەو خەڵکانەدا رووی نەداوەو تەنها پێویستیان بە خۆشەویستییە، ئەوەی زیاتر گۆڕانکاری تێدا کراوە زیادبوونی تەکنۆلۆژیایە لە کارەکەمدا"

|536 جار خوێندراوەتەوە|