• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • screp for sale
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • ریکلام٨٠
  • ریکلام١٨٠
  • stokholm
  • gotnburg
  • دوکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیکی حەلاق
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

واز لە خواردنی شەوانە بهێنە

واز لە خواردنی شەوانە بهێنە

به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی كالیفۆرنیا كه‌ له‌لایه‌ن زانا و پڕۆفیسۆرانەوە ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنی شه‌وانه‌ كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ بۆ سەر مێشک.

بەهۆی ئەوەی مشک لەڕووی ئەندام و پێکهاتەی جەستەییەوە هاوشێوەی مرۆڤە، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بە تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك ده‌ركه‌وت، كاتێك كردیانن به‌دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌شێكیان بۆ ماوه‌ی مانگێك خواردنیان له‌ كاتژمێر 8 شه‌وه‌وه‌ بۆ 3 شه‌و بوو، بەڵام به‌شه‌كه‌ی تر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ 7 به‌یانی بۆ ئێواره‌ بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك یه‌ك ده‌خه‌وتن.

له‌دوای ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت نانخواردنی شه‌وانه‌ مه‌ترسیداره‌ و كاریگه‌ری بۆ مێشک هه‌یه‌، چونكه‌ زیان به‌ خه‌ویان ده‌گه‌یه‌نێت و كاتێك ده‌خه‌ون مێشكیان ناحه‌وێته‌وه‌ و له‌ كاردایه‌، هەر بۆیە کاتێک لە خەو هەڵدەستن هەست بە بێزاری و نائاسوودەییەکی زۆر دەکەن و توڕەدەبن، چونکە تەواو تێر خەو نەبوون، لەهەمانکاتدا به‌رهه‌می پرۆتینیان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌بێت و بیر و هزریان بێ هێز ده‌بێت.

زاناكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن خواردنی شه‌وانه‌ چالاكی له‌ش ناهێڵێت و كێشیش زیاد ده‌كات، چونكه‌ خواردنی شه‌وان كرداری هه‌رس خاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێتەهۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و خاوكردنه‌وه‌ی له‌ش و به‌رگری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌، جگەله‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه‌ و هۆکارە بۆ زۆر نەخۆشی دیکە.

|201 جار خوێندراوەتەوە|