• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

10 ئامۆژگاری بۆ رێگرتن لە گەرمبوونی مۆبایلەكەت

10 ئامۆژگاری بۆ رێگرتن لە گەرمبوونی مۆبایلەكەت
گەرمبوونی مۆبایلە زیرەكەكان گەورەترین كێشەی بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانەن، كە چەندین هۆكار هەن بۆ گەرمبوونیان و تێكچوونی مۆبایلەكە.
بۆیە شارەزایان بەكارهێنەران ئامۆژگاری دەكەن بۆ رێگرتن لە گەرمبوونی مۆبایلەكانیان بۆ ئەوەی زوو تێكنەچن و مەترسی دروست نەكەن، كە ئەوانیش 10 ئامۆژگارین:
1-جێنەهێشتنی مۆبایل لە شوێنە گەرمەكانی وەك ناو ئۆتۆمبێل لە رۆژە گەرمەكاندا، یان دوورخستنەوەی لە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی درێژ.
2-كاتێك مۆبایلەكەت لەكاتی شەحنكردنەوەدا گەرم بوو، یەكسەر لێی بكەرەوەو هەر بەرنامەیەك كرابووەوە دایبخە، دواتر چاوەڕێ‌ كە تا مۆبایلەكەت سارد دەبێتەوە ئەوكاتە بیكەرەوە بە شەحنەوە.
3-باشتر وایە ئەو جۆرە كێبڵە USB یانە بەكار بهێنرێت كە لەلایەن كۆمپانیاكە خۆیەوە دروست كراون یان لەگەڵ مۆبایلەكەدایە، چونكە زۆر جار كێبڵی عادی یان خرابوونی كەیبڵەكە دەیبَتە هۆی گەرمبوونی بەشی خوارەوەی مۆبایلەكەو زیان پێگەیاندنی.
4-ئەو بەرنامانەی كە توانایەكی زۆریان دەوێت  و مۆبایل هیلاك و گەرم دەكەن، بۆ ماوەیەكی زۆر بەكارمەهێنە.
5- ئیشپێكردنی یاریەكان دەبێت هۆی دابەزین و بەكارهێنانی شەحنی زۆر بەشێوەیەكی خێرا، كە ئەوەش دەبێت هۆی گەرمبوونی زۆری پاتریەكان.
6- لەكاتی سەیركردنی ڤیدیۆی درێژخایەن یاخود فیلم، رووناكی شاشەی مۆبایلەكەت زۆر زیاد مەكەو با لە نیوە زیاتر نەبێت.
7-بەردەوام سیستمی مۆبایلەكەت و بەرنامەكانی ناوی ئەپدەیت بكەرەوە، چونكە زۆرجار ئەپدەیتی نوێ‌ هەندێك كێشەی تێدا چارەسەر كراوە، بەتایبەتی كێشەكانی بەكارهێنان و بەفیڕۆچوونی وزەی پاتری.
8-لەكاتێكدا كە ئیشت پێیان نەبوو، هەندێك تایبەتمەندی بكوژێنەرەوە، وەك و وایەرلێس و بلوتوس و GPS.
9-ئیشپێكردنی ڤیدیۆی كواڵێتی بەرز دەبێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایل و پاتریەكەت، بۆیە لەو كاتانەدا دڵنیابە كە هیچ بەرنامەیەكی تر ئیش ناكات، بۆ كەمكردنەوەی پەستان لەسەر مۆبایلەكەت.
10-دڵنیابەرەوە كە هیچ كێشەیەك لە پاتری مۆبایلەكەتدا نییە، چونكە بوونی كێشە زیان لە مۆبایلەكەت دەدات.
|555 جار خوێندراوەتەوە|