• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

سودی تری ھەنار خواردن ئاشکرابوو

سودی تری ھەنار خواردن ئاشکرابوو
خواردنی ھەنار سودێکی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و لەچەندین گرفت دوورت دەخاتەوەو پسپۆڕێکی بایلۆجیش باس لەگرنکی ھەنار بۆ پاراستنی جەڵدەی مێشک و دڵ دەکات.
"دارا محمود" پسپۆری بایلۆجی لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : ھەنار دەوڵەمەندە بەڤیتامین C، کەدەچێتە پێکھاتنی خوێنەوە کاریگەری دەبێت لەپاککردنەوەی گەدەو ڕیخۆڵەکان و جوڵەیان ئاسان دەکات و یارمەتیدەریشە بۆ کرداری ھەرس.
وتیشی : بەھۆی بونی ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەھەناردا یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی گورچیلەو و ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات بەھۆی ئەمەشەوە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد : ھەنار خواردن یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی بۆری میز و میزەڵدان و بۆرییەکانی خوێن ،وە جەستە ڕزگار دەکات لەھەندێ چەوری زیادەی زیان بەخش، و ئەمەش مرۆڤ لەجەڵدەی مێشک و دڵ پارێزراو دەبێت.
|1379 جار خوێندراوەتەوە|