• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

٥ رێگا بۆ لابردنی بڵقی خوێن

٥ رێگا بۆ لابردنی بڵقی خوێن
پەڵەی خوێن یان قەتماغە یەکێکە لەگرفتە باوەکان کەخۆی دەبینێتەوە لەقەتیسبونی خوێن لەژێر پێستدا کەئەمەش رەنگە لەھەرکوێ دەربکەوێت قاچ، دەم، دەست، نزیک جومگەکان.
چەند ھۆکارێکیشی ھەیە لەوانە : گەرمکردن، بەرکەوتنی مادە کیمیاییەکان، چارەسەری نەخۆشی و کاریگەرییە لاوەکیەکانی دەرمان، گرفتی پێست.
چارەسەرەکەشی بەھەرکام لەم رێگایانە دەکرێت:
١. سەھۆڵ: ئەمەش زۆر کاریگەرە و تەنیا پارچەیەک سەھۆڵ دەخەیتە سەری و بەزەرفێکی نایلۆن بیپێچەرەوە و پاشان خاولیەکی بخەرە سەر بەو جۆرە با ١٠ دەقیقە پێوەی بێت، ئەمەش رۆژی ٢ جار بکە بۆی.
٢. ئەلۆی ڤێرا: ئەمەش رێگەیەکی کاریگەرە و تەنیا جێڵی ئەلۆی ڤێرا بھێنە و بیخە سەر پەڵە خوێنەکە و با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بیشۆ.
٣. خەیار: دژە ئۆکسان و دژە ھەوکردنێکی کاریگەرە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین بی ١ و سی و کەی و زۆر بەسوودە بۆ پێست. ١ خەیار بھێنە و لەتی بکە و بیدە لەپەڵەکە پاشان بەباندج بیبەستە و با ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت، ئەمەش رۆژی ٣ جار دووبارە بکەرەوە.
٤. سیر: ئەمیش دەوڵەمەندە بەڤیتامین ئەی وئی و سیلینیۆم و ڤیتامین سی و بی. تەنیا کەمێک زەیتی سیر بدە لەپەڵەکە و مەساژی بکە بۆ ٥ دەقیقە و با ١ سەعات پێوەی بێت پاشان بیشۆ.
٥. ھاڕاوی زەردەچەوە: ئەمەش زۆر کاریگەرە بەوپێیەی دژە بەکتریا و دژە ھەوکردنە. ھاڕاوی زەردەچەوە بھێنە و تێکەڵی کەمێک ھەنگوینی بکە و با نیو سەعات پێوەی بێت پاشان بیشۆ ئەمەش رۆژی ٢ جار ئەنجام بدە و بەدەرەنجامەکەی سەرسام دەبیت.
|989 جار خوێندراوەتەوە|