• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

پیرترین خوێندکاری جیهان لە زانکۆیەکی رووسیا دەخوێنێت

پیرترین خوێندکاری جیهان لە زانکۆیەکی رووسیا دەخوێنێت

لە رووسیا کەسێک لە تەمەنی 90 ساڵیدا جارێکی دیکە چووەتە بەر خوێندن و خوێندکاری زانکۆیە، ئەو دەڵێت "فێربوون بە تەمەنەوە نەبەستراوەتەوە بەڵکو تەنها پێویستی بە ئیرادەی مرۆڤە بەهێزەکانە".

کیرڵ پاتراخن، دەچێتە نێو زانکۆی پێرم بۆ زانستە مرۆییەکان لە شاری پێرم لە ناوەڕاستی رووسیا.ئەو نە مامۆستای زانکۆیە و نە پیرێكی خانەنشینە، بەڵکو بەتەمەنترین، قوتابی زانکۆیە لە رووسیا و لەوانەشە لە جیهان.

کیرڵ پاتراخن، باسی وانەیەکی خۆی لە زانکۆ دەکات و دەڵێت "دوو رۆژ بەر لە ئێستا وانەیەکمان لەسەر کۆمپیوتەر هەبوو، دەبوایە پەنجەم بە دووگمەکە بنایە، ئەو رۆژە فێری ئەوە بووم، کچە هاوڕێیەکم فێریکردم چۆن کۆمپیوتەر بەکاربهێنم و ئێستا دەتوانم ئەو کارە بکەم".

پاتراخن، لانیکەم 70 ساڵ لە هاوپۆلەکانی گەورەترە، ئەو جوگرافیا دەخوێنێإگت و رۆژانە بە وریایی و گرنگی تایبەتەوە گوێ بۆ مامۆستاکان دەگرێت و تێبینییەکانیشی دەنووسێتەوە.

سەرەتا، هاوپۆلەکانی وەک شتێکی نامۆ دەیانڕوانییە پاتراخان، بەڵام ئێستا زۆربەیان، بەڕێزەوە تەماشای دەکەن و هاوکاریشی دەکەن.

ئانا میدیانیک، هاوپۆلی پاتراخان گوتی "بەهۆی تەمەنییەوە، هەندێجار پێویست دەکات هاوکاری بکەیت، لە نووسینی بابەت یان کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر، ئەو هەندێکجار وانە پێشکەش دەکات و چیرۆکی ژیانی خۆیمان بۆ باس دەکات، جێی سەرنجە".

هەر وەک چۆن بەپێی خۆی بەرەو زانکۆ دەڕوات، ئاواش بە گۆچان بەرەو ماڵەکەی دەگەڕێتەوە، چیرۆکی تەنیایی پاتراخان بۆ تەمەنی منداڵی ئەو دەگەڕێتەوە.

کیرڵ پاتراخن دەڵێت "باوکم بەرەو شەڕی جیهانی دووەم برا و دایکم کۆچی دوایی کرد، من بێ ماڵ وحاڵ بووم و لە شەقامەکاندا دەنووستم. کەسم نەبوو، نە خوشک و نەبرا. دوای شەڕی جیهانی دووەم کێشەی زۆر سەریان هەڵدا، هاتم بۆ شاری پێرم و تەنها بڕوانامەی پۆلی پێنجی سەرەتاییم هەبوو، بۆیە دەستمکرد بە خوێندن".

|821 جار خوێندراوەتەوە|