• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا كچان له‌ژێر ناوى خوازراودا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن‌

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا كچان له‌ژێر ناوى خوازراودا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن‌

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا كچان له‌ژێر ناوى خوازراودا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن‌

 

کچان بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنن، بەڵام ژماره‌یه‌كى كه‌میان به‌ ناوى ئاشكراى خۆیانه‌وه‌ له‌م تۆڕه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه‌، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ى گێچه‌ڵپێكردنیان له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه‌.

فەیسبوك و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەئێستادا وه‌كو ته‌ونێكى لێهاتوه‌ كه‌ به‌ ده‌ورى دونیادا درابێت، ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانیان گه‌یشتوه‌ته‌ ملیاره‌ها، له‌نێو ئه‌م ژماره‌ زۆره‌شدا له‌ كوردستان و گه‌رمیانیش ژماره‌ى به‌كارهێنه‌ران تادێت بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌كشێت، به‌چه‌شنێك كه‌م تاكى گه‌نج هه‌یه‌ خاوه‌نى هه‌ژمارى خۆی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ى له‌گه‌رمیان و له‌نێو به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دیی ده‌كرێت، خۆحه‌شاردانى كچانه‌ له‌ژێر ناوى دیكه‌ى جیاواز له‌ناوى راسته‌قینه‌ى خۆیان. به‌شێوه‌یه‌ك زۆرینه‌ى به‌كارهێنه‌رانى كچ، ناوى ئاشكراو راسته‌قینه‌ى خۆیان ناخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌یان، به‌ڵكو په‌نا بۆ ناوى خوازراو یان ناوى دیكه‌ ده‌به‌ن، یاخود نازناو بۆ ناوه‌كانیان سه‌ربار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك «ده‌یانشارێته‌وه‌».
هۆكاره‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته‌ چییه‌؟ بۆچى كچان ناوى خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن؟ ترسه‌ یان رێگریی، یاخود بۆ ئازادبونى زیاتره‌؟
ئه‌م راپۆرته‌ له‌سه‌ر زارى خودى كچان و كه‌سانى شاره‌زاوه‌، به‌دواداچون بۆ ئه‌م پرسه‌ ده‌كات.
سه‌ره‌تا (کەوسەر)ی تەمەن بیست ساڵ، کە ناوی خۆی گۆڕیوە لەفەیسبوک، بۆ (نەوژین) وتی: «پێشتر هه‌ژماره‌كه‌م بەناوی خۆمەوە بو، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی کە کوڕە هاوپۆلەکانم زۆر مەسجیان ئەنارد و ئەمەش بو بە هۆی بێزار کردنم، بۆیە ناچار بوم فەیسبوکەکەم ناوی خۆمی لێنەنوسم».
وتیشی: «من پێشوتر هه‌ژماره‌كه‌م ناوی خۆم و وێنەی خۆمی لەسەر بو، بەڵام دواکەوتویی بەشێک لە کوڕانی کۆمەڵگەکەم کە قسەو توانجیان ئەدا، بۆیە ناچار بوم کە ناوی خۆم و وێنەی خۆم بەیەکجاری لابەم».
زۆرینەی ئەو کچانه‌ی کە (نەوژین) دواندنی، باسلەوە دەکەن به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناو و وێنه‌ى خۆیانه‌وه‌، خەڵکیی کێشەیان بۆ دروست ده‌كردن و قسەى نابەجێیان پێوتون و توانجیان لێداون، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ بۆنمونه‌ كه‌سێكى وه‌كو (كه‌وسه‌ر) ناچار بێت ناوی خوازراو بۆهه‌ژماره‌كه‌ى دابنێت، به‌ڵام هەندێکى دیكه‌ لەکچانیش لەبەرئەوەی ماڵەوەیان پێیان نه‌زانن، ناوی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان دانانەن.
ئاسودە، کچێکی ترەو تەمەن 17 ساڵە، له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: «زۆرجار بەماڵەوەم وت کە حەز دەکەم وەکو هاورێکانم فەیسبوکم هەبێت، بەڵام ماڵەوە رازی نەبون، بۆیە ناچار بوم به‌بێ پرسی ئەوان و بەناوی خوازراوەوە فەیسبوک بەکاربێنم».
دەشڵێت: «هۆکاری ئەوەی کە کچان ناوی خوازراو دادەنەن، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماڵەوە رێگرن ئەمەش به‌هۆی نزمى ئاستى رۆشنبیریی خێزانه‌كانه‌وه‌یه‌».
توێژەرێكى کۆمەڵایەتی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەمی رۆشنبیری لای خێزانه‌كان و کۆمەڵگە بونەتە هۆکار لەبەردەم ئەوەی کچان خۆیان له‌ژێر ناوى خوازراودا بشارنه‌وه‌، جگە لەوەش جیاوازی ره‌گه‌زیی وادەکات كچان لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە هەست بە کەمی بکەن و نەبنە خاوەنی شوناسی خۆیان.
کەنار کەمال، توێژەری کۆمەڵایەتی، بۆ (نەوژین) وتی: «بونی جیاوازیی جێندەریی جا لەناو خێزان دا بێت یا له‌ کۆمەڵگە، وادەکات مافی بەکارهێنانی کاراى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بەپیاوان ببەخشێت و خانمان به‌ ترس و دودڵیه‌وه‌ بەکاری بهێنن ئه‌مه‌ش بۆ خۆپارێزیان لە روبەڕوبونەوەی کێشە».
دەشڵێت: «ئه‌م حاڵه‌ته‌ لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر خودی ئافرەت کە ناتوانێت وەک تاکێکى خاوەن شوناس تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بەکاربهێنێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى وێناى كۆمه‌ڵگاش به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كى پیاوسالارانەی توندوتیژ پیشان دەدات لەبەرامبەر داپۆشین و شاردنەوەی رەگەزی مێ».
ئه‌گه‌ر به‌شێكى به‌رچاو له‌ كچان هۆكارى دانه‌نانى ناوى خۆیان بۆ رێگری و لێكه‌وته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی بگێڕنه‌وه‌، ئه‌وا به‌شێكى تریان هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ «ناوه‌كانیان خۆش نییه‌».
كچێكى ته‌مه‌ن (25) ساڵ كه‌ ناوى لای (نه‌وژین) پارێزراوه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ ناوى خۆی پێخۆش نییه‌، بۆیه‌ كه‌ هه‌ژمارێكى بۆخۆی دورستكردوه‌، حه‌زیكردوه‌ به‌ناوێكى تره‌وه‌ دایبنێت كه‌ خۆى پێى خۆشە.
ئه‌و كچه‌، وتى: «هیوادارم دایکان و باوکان لەکاتی ناونانى مناڵەکانیاندا بیر لەوە بکەنەوە کە لەکاتی گەورە بونیان دا مناڵەکانیاندا هەست بە ناخۆشی و كه‌موكورتیه‌ك لە ناوەکەیاندا نەکەن».

|1348 جار خوێندراوەتەوە|