• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشخانەیەک بۆ فرۆشتن
  • reklam 1800
  • reklam 180-1
  • reklam180
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن

"منداڵە کلکدارەکە بەرناکەوێت"

\

لە یەکێک لە گوندەکانی هندستان منداڵێک لەدایکبووە پارچەیەک گۆشت لە پشتیەوە دەرچووە، بەڵام بەتیپەڕبوونی کات ئەو پارچە گۆشتە درێژ بووەو شێوەی کلکێکی وەرگرتووە کە ناویان ناوە "کلکی مەیموون".

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری روسیا تودەی، ئەو منداڵە ناوی کریشنا یاداف-ەو ئێستا تەمەنی 3 ساڵە، کلکێکی لە بەشی پشتەوەی هەیەو خەڵکی هندستان وەک کەسێکی پیرۆز تەماشای دەکەن و وەک خوداوەندی خۆیان دەیپەرستن، زۆرێکیشیان پێیانوایە ئەو منداڵەک خێروبەرەکەتیان بۆ دەهێنێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانیش ئاماژەی بەوەداوە کە زۆرێک لە خەڵکی ئەو ناوچەیە پێیانوایە یاداف هاوشێوەی "باجەرانگبالی"یە کە یەکێک بووە لە خوداوەندەکانی هندۆسییەکان.

ئەوکاتەی منداڵەکە بەو شێوەیە لەدایکبووە خێزانەکەی رەتیانکردووەتەوە ئەو پارچە گۆشتە ببڕن، چونکە ترسی ئەوەیان هەبووە لێکەوتەی خراپ لەدوای خۆی دروستبکات.

رامسوندار یاداف کە دایکی منداڵەکەیە دەڵێت "پێموایە ئەوە نیعمەتێکی خوداییەو رەنگە لەڕاستیدا خوداوەندی مەیمونەکان بێت".

سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە خەڵکی ئەو گوندەی هندستان وەک سونبولێکی خودایی تەماشای دەکەن، بەڵام توێژینەوە زانستییەکان پێماندەڵێن دروستبوونی ئەو پارچە گۆشتەی پشتی منداڵەکە جۆرێکە لە ناڕێکی جەستەو وەک نەخۆشییەک تەماشا دەکرێت کە پێیدەوترێت "سبینا بیفیدیا"، ئەو دەستەواژەیە مانای ئەوە دەگەیەنێت لەکاتی گەشەکردنیدا لە قۆناغی کۆرپەلەیی دڕکەپەتکی منداڵەکە توانای داخستنی نەبووەو بەو هۆیەوە ئەو رەگەی لەناویدایە لەشێوەی پارچە گۆشتێک هاتووەتە دەرەوەی جەستە.

شارەزایان بەجۆرێکی تر باس لەو حاڵەتە دەکەن و دەڵێن "لەسەرەتای هەفتەکانی دووگیانبوونی دایکەکەدا دووچاری کەمی ترشی (فۆلیک) بووەو بەو هۆیەوە منداڵەکە تووشی ناڕێکی هاتووە".

86ace0d0e8599d861a679804def528c5

 

|749 جار خوێندراوەتەوە|