• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشخانەیەک بۆ فرۆشتن
  • reklam 1800
  • reklam 180-1
  • reklam180
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن

شاسوار ئازاد کرا

شاسوار ئازاد کرا

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەشاری سلێمانی ئازادكرا، ئەوەش بەقسەی شێركۆ حەمەئەمین، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان.

شێركۆ حەمەئەمین، ئەمڕۆ چوار شەممە بەشارپرێسی راگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئازادكراوەو گەڕاوەتەوە ناو ماڵ‌و منداڵەكەی خۆی.

شاسوار عەبدولواحید، رۆژی 19ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی دەستگیركرا، ئەوەش بەتۆمەتی "هاندان بۆ توندوتیژی".

بەپێی زانیارییەكان لەگرتووخانەی ئاسایشی سلێمانییەوە، رەوانەی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ كراوەو دوای ئەوەی ئیفادەی لێوەگیراوە ئازادكراوە.

شێركۆ حەمەئەمین، باسی لەرۆڵی پەرلەمانتارانی كوردستان‌و نووسینگەی سلێمانی پەرلەمان كرد، كە بەقسەی خۆی چەند رۆژێكە لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی لەگفتوگۆدان، بۆ ئەوەی سەرجەم گیراوەكان ئازادبكرێن.

 

ئەمە یەكەم وێنەی شاسوار عەبدولواحیدە دوای ئازادكردنی، كە محەمەد ئیسماعیل، یەكێك لەكەسە نزیكەكانی لەفەیسبووك بڵاویكردووەتەوە..

هـ ـ ح

|632 جار خوێندراوەتەوە|