کەمپینیکی زۆر سەیر لە کوردستان راگەیەنرا ئەزموونی تراژیدی چل و ھەشت کاتژمێریمژدەی هاوڕێم، کە نموونەیەکە لەو هەزاران دایکانەی لە نەخۆشخانەکانی کوردستاندا منداڵیان دەبێ، پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی وەزارەتی تەندروستی و کۆمەڵگا و ووڵاتەکەمانەوە بەگشتی. لە هەموو وڵاتێکی شارستانی ئەم دنیایەدا منداڵبوون ڕووداوێکی گرنگە و مایەی دڵخۆشی و شانازیە بۆ دایک و باوک و خێزانی ئەو منداڵە. بەڵام لە کوردستان بیرەوەرییەکی تاڵ و نامرۆڤانەیە. لە زاری ژنەکان خۆیان لە نەخۆشخانە و لێرە و لەوێ دەبیستین کە چ مامەڵەیەکی نامرۆڤانە و ناشیرین و بەدڕەوشتانە دەکرێن لەلایەن کارمەند و پزیشک و مامانەکانەوە. لەجێی ئەوەی هەوڵ بدرێ یادگارییەکی جوان و شکۆداریان لەلا بمێنێتەوە بەپێچەوانەوە، ئەو ڕۆژە گرنگەیان لێ تاڵ دەکرێت و زۆرینەیش تووشی تراوما دەبن یا وایان لێدێت ئەو ڕۆژە بە "شووم" یا "ڕەش" ناوببەن. ئەمەیش لەبەر دوو هۆکار:یەکەم، زمان و مامەڵەی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی منداڵبوون، کە دەگاتە ئەوەی دایکەکان بە "قەحبە" بانگ بکەن، یا کاتێک دایکە ماندووەکان ژانیان هەیە و هاوار دەکەن، کارمەندە ژنەکان پێیان دەڵێن "ئازایت قاچ بەرزکەیتەوە و گان بدەیت بەڵام ئازا نیت بەرگەی ژان بگریت!!! ئەگەر ئازا نیت قوزی خۆت بگرە و گان مەدە!" ئائەمەیە زمانی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە کوردستان. ئەمەیە ئەنجامی ھەژدە ساڵ خوێندن لە کۆلێژی پزیشکی؟؟؟؟بەدەر لە لووت بەرزی و تڕ و فیزی دکتۆرەکانی کوردستان، وەک بڵێیت خۆیان هەرگیز سکیان پڕ نابێت و نابنە دایک و "گان نادەن" .دووەم، بەهۆی ئەوەی کە ڕێگە نادرێ بە باوکان بۆ پاڵپشتی هاوسەرەکانیان بێنە ژووری لەدایکبوون و بەشداربن لە خۆشی بوون بە باوک . وەک بڵێیت باوک تەنیا ئەرکی ئەوەیە تۆوی خۆی بکاتە ناو ژنێکەوە و هیچ گرنگ نەبێ بەلایەوە هاوسەرەکەی و کۆرپەکەی دەمرن یا دەمێنن،یا منداڵەکەی بە چ ئازارێک لەدایک دەبێ. لەو ساتە هەرە گرنگەی ژیانیان بێبەش دەکرێن کە هاتنە دنیای جگەرگۆشەکەیانە. پیاوان هەموو بێباک نین لەم ڕووداوە گرنگەی ژیانیان. ئەوانەی لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەچنە نەخۆشخانە دەیانەوێت تا کاتی هاتنە دنیای منداڵەکەیان بەسەر سەری دایکەکەوە بن، ڕێیان پێنادرێت و دەبێ لە دەرەوەی نەخۆشخانە چاوەڕێ بکەن، چلەی ھاوین بێت یان چلەی زستان.دیارە دکتۆر و کارمەندەکان دەیانەوێ باوکان ناشیرینییەکانیان نەبینن و نەزانن. ئەگینا بۆچی لە هەمووانی دەشارنەوە؟؟؟؟ئەمانە بەدەر لە پیس و پۆخڵی و چڵک و ناتەندرووستی جێگەکان و نەبوونی جلی تایبەت بۆ دایکان و بۆنی ناخۆشی ھۆڵی لەدایک بوون و قاوشەکان و نەبوونی پێداویستی، ھەروەھا کەمی خواردن و خواردنەوە و نەبوونی تەنانەت شەربەتێک کە بیدەنە ئەو دایکەی تازە منداڵی بووە. ھەروەھا مامەڵەی قێزەونی کارمەندان لەگەڵ دایکە ئاوارەکان لەلایەک بوەستێت. لە زاری مژدەوە لەو نەخۆشخانەیە دایکێکی ئێزیدی پاڕاوەتەوە بۆ لەتێ نان. تازە منداڵی بووە پەرداخێ شەربەتی پێ ڕەوا نەبینراوە کە بیدەنێ، مژدە لەو دۆخە خراپەی خۆی بووەتە دایک بۆ ھەمووان و یارمەتی داون. لەکاتێکدا هەموو دەزانین بودجەی ئەو نەخۆشخانەیە بە چەندین ملیۆنە. ئەو پزیشک و کارمەندانە لە هەموو شتێکدا گەندەڵی دەکەن و بۆ خۆیان گلی دەدەنەوە و لە بازاڕدا دەیانفرۆشن. کارمەندەکان کڕیاریان هەیە ڕاستەوخۆ دەرزی و دەرمان و پاکژکەرەوە و تەنانەت کلینێکس و بەتانییان پێ دەفرۆشن. هەر پێداویستیەکی تازە و نوێ دابین کرابێت بۆ تەندروستی، پێش ئەوەی بگاتە دەست نەخۆشخانەکان، پزیشک و بەرپرسەکان دەیدەنە دەست کڕیارەکانیان تا دواتر لە بازاڕی ڕەش بیفرۆشنەوە.یەکەم / داوا لە ھەموو ژنانی کوردستان ئەکەم کە پاڵپشتم بن لەگەڵم بن، بۆ لەناوبردنی ئەو کولتورە ناشرینە دیاردەیەکی قێزەونی لێ بۆتەوە. دوای ٩ مانگ ماندووبوون و ھیلاکەتی و ئازاری ژان و گریان و ھاواری مناڵ بوون، ژن منداڵی دەبێت بە تەنھا وھاواری مێردی ئەکات، بەڵام مێرد لە کوێیە کاتێک "کوڕەکەی" لە دایک ئەبێت؟؟!! پیاوانی کوردستان ئاغایانە بۆ خۆیان لە دەرەوە خەریکی لەفە خواردن و چا خواردنەوە و جگەرە کێشانن!!! تکایە قبوڵی مەکەن چیتر سووکایەتی بە خۆتان و کۆرپەکانتان بکرێت.دووەم / تکایە ڕێگربن لە بەردەمی بوونی زمان درێژی و بەد ڕەفتاری ئەو پزیشک و فەرمانبەرانەی لە نەخۆشخانەی مناڵبوون دەوام دەکەن لە کوردستان. داوا ئەکەم دەست بەجێ شکاتیان لێ بکەن و ڕاپێچی دادگایان بکەن.تکایە تا دەتوانن بڵاوی بکەنەوە، تکایە، تکایە، تکایە، تکایە با ھەموومان ئەو کولتورە لەناوبەرین 2018-01-01|1590 جار خوێندراوەتەوە|
کەمپینیکی زۆر سەیر لە کوردستان راگەیەنرا
ئەزموونی تراژیدی چل و ھەشت کاتژمێری
مژدەی هاوڕێم، کە نموونەیەکە لەو هەزاران دایکانەی لە نەخۆشخانەکانی کوردستاندا منداڵیان دەبێ، پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی وەزارەتی تەندروستی و کۆمەڵگا و ووڵاتەکەمانەوە بەگشتی. لە هەموو وڵاتێکی شارستانی ئەم دنیایەدا منداڵبوون ڕووداوێکی گرنگە و مایەی دڵخۆشی و شانازیە بۆ دایک و باوک و خێزانی ئەو منداڵە. بەڵام لە کوردستان بیرەوەرییەکی تاڵ و نامرۆڤانەیە. لە زاری ژنەکان خۆیان لە نەخۆشخانە و لێرە و لەوێ دەبیستین کە چ مامەڵەیەکی نامرۆڤانە و ناشیرین و بەدڕەوشتانە دەکرێن لەلایەن کارمەند و پزیشک و مامانەکانەوە. لەجێی ئەوەی هەوڵ بدرێ یادگارییەکی جوان و شکۆداریان لەلا بمێنێتەوە بەپێچەوانەوە، ئەو ڕۆژە گرنگەیان لێ تاڵ دەکرێت و زۆرینەیش تووشی تراوما دەبن یا وایان لێدێت ئەو ڕۆژە بە "شووم" یا "ڕەش" ناوببەن. ئەمەیش لەبەر دوو هۆکار:
یەکەم، زمان و مامەڵەی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی منداڵبوون، کە دەگاتە ئەوەی دایکەکان بە "قەحبە" بانگ بکەن، یا کاتێک دایکە ماندووەکان ژانیان هەیە و هاوار دەکەن، کارمەندە ژنەکان پێیان دەڵێن "ئازایت قاچ بەرزکەیتەوە و گان بدەیت بەڵام ئازا نیت بەرگەی ژان بگریت!!! ئەگەر ئازا نیت قوزی خۆت بگرە و گان مەدە!" ئائەمەیە زمانی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە کوردستان. ئەمەیە ئەنجامی ھەژدە ساڵ خوێندن لە کۆلێژی پزیشکی؟؟؟؟
بەدەر لە لووت بەرزی و تڕ و فیزی دکتۆرەکانی کوردستان، وەک بڵێیت خۆیان هەرگیز سکیان پڕ نابێت و نابنە دایک و "گان نادەن" .
دووەم، بەهۆی ئەوەی کە ڕێگە نادرێ بە باوکان بۆ پاڵپشتی هاوسەرەکانیان بێنە ژووری لەدایکبوون و بەشداربن لە خۆشی بوون بە باوک . وەک بڵێیت باوک تەنیا ئەرکی ئەوەیە تۆوی خۆی بکاتە ناو ژنێکەوە و هیچ گرنگ نەبێ بەلایەوە هاوسەرەکەی و کۆرپەکەی دەمرن یا دەمێنن،یا منداڵەکەی بە چ ئازارێک لەدایک دەبێ. لەو ساتە هەرە گرنگەی ژیانیان بێبەش دەکرێن کە هاتنە دنیای جگەرگۆشەکەیانە. پیاوان هەموو بێباک نین لەم ڕووداوە گرنگەی ژیانیان. ئەوانەی لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەچنە نەخۆشخانە دەیانەوێت تا کاتی هاتنە دنیای منداڵەکەیان بەسەر سەری دایکەکەوە بن، ڕێیان پێنادرێت و دەبێ لە دەرەوەی نەخۆشخانە چاوەڕێ بکەن، چلەی ھاوین بێت یان چلەی زستان.
دیارە دکتۆر و کارمەندەکان دەیانەوێ باوکان ناشیرینییەکانیان نەبینن و نەزانن. ئەگینا بۆچی لە هەمووانی دەشارنەوە؟؟؟؟
ئەمانە بەدەر لە پیس و پۆخڵی و چڵک و ناتەندرووستی جێگەکان و نەبوونی جلی تایبەت بۆ دایکان و بۆنی ناخۆشی ھۆڵی لەدایک بوون و قاوشەکان و نەبوونی پێداویستی، ھەروەھا کەمی خواردن و خواردنەوە و نەبوونی تەنانەت شەربەتێک کە بیدەنە ئەو دایکەی تازە منداڵی بووە. ھەروەھا مامەڵەی قێزەونی کارمەندان لەگەڵ دایکە ئاوارەکان لەلایەک بوەستێت. لە زاری مژدەوە لەو نەخۆشخانەیە دایکێکی ئێزیدی پاڕاوەتەوە بۆ لەتێ نان. تازە منداڵی بووە پەرداخێ شەربەتی پێ ڕەوا نەبینراوە کە بیدەنێ، مژدە لەو دۆخە خراپەی خۆی بووەتە دایک بۆ ھەمووان و یارمەتی داون. لەکاتێکدا هەموو دەزانین بودجەی ئەو نەخۆشخانەیە بە چەندین ملیۆنە. ئەو پزیشک و کارمەندانە لە هەموو شتێکدا گەندەڵی دەکەن و بۆ خۆیان گلی دەدەنەوە و لە بازاڕدا دەیانفرۆشن. کارمەندەکان کڕیاریان هەیە ڕاستەوخۆ دەرزی و دەرمان و پاکژکەرەوە و تەنانەت کلینێکس و بەتانییان پێ دەفرۆشن. هەر پێداویستیەکی تازە و نوێ دابین کرابێت بۆ تەندروستی، پێش ئەوەی بگاتە دەست نەخۆشخانەکان، پزیشک و بەرپرسەکان دەیدەنە دەست کڕیارەکانیان تا دواتر لە بازاڕی ڕەش بیفرۆشنەوە.
یەکەم / داوا لە ھەموو ژنانی کوردستان ئەکەم کە پاڵپشتم بن لەگەڵم بن، بۆ لەناوبردنی ئەو کولتورە ناشرینە دیاردەیەکی قێزەونی لێ بۆتەوە. دوای ٩ مانگ ماندووبوون و ھیلاکەتی و ئازاری ژان و گریان و ھاواری مناڵ بوون، ژن منداڵی دەبێت بە تەنھا وھاواری مێردی ئەکات، بەڵام مێرد لە کوێیە کاتێک "کوڕەکەی" لە دایک ئەبێت؟؟!! پیاوانی کوردستان ئاغایانە بۆ خۆیان لە دەرەوە خەریکی لەفە خواردن و چا خواردنەوە و جگەرە کێشانن!!! تکایە قبوڵی مەکەن چیتر سووکایەتی بە خۆتان و کۆرپەکانتان بکرێت.
دووەم / تکایە ڕێگربن لە بەردەمی بوونی زمان درێژی و بەد ڕەفتاری ئەو پزیشک و فەرمانبەرانەی لە نەخۆشخانەی مناڵبوون دەوام دەکەن لە کوردستان. داوا ئەکەم دەست بەجێ شکاتیان لێ بکەن و ڕاپێچی دادگایان بکەن.
تکایە تا دەتوانن بڵاوی بکەنەوە، تکایە، تکایە، تکایە، تکایە با ھەموومان ئەو کولتورە لەناوبەرین
بابەتی زۆرتر...
2018-04-22ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
2018-03-17زانیاری لەسەر گروپە سێکسیەکەی بەریتانیا
2018-03-17لەسەر پەیوەندییەك بەزۆر بەشوو درا
2018-03-22ئەم هەڵانە بەرامبەر منداڵەکەت مەکە
2018-03-195 نهێنی بۆ ئارامكردنەوەی مێشك و دەرون لە چەند خولەكێكدا
2018-03-153 رێگا كه پێویسته هاوسهرهكان لهبیری نهكهن
2018-03-03ئهم كردهوانه پهیوهندی هاوسهران تێكدهدات!
2018-03-02ئەم هەڵانە بەرامبەر منداڵەکەت مەکە
2018-02-26پزیشكێكی ددان دەستدرێژی دەكاتە سەر كچە قوتابییەكی زانكۆ
2018-01-12لە ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر خانەوادەیەکی کورد
لەبەر ئەم هۆکارانە کێوی بخۆن!
ئایا دەزانیت ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات؟
بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە
ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبوک دوورە لە راستییەوە
ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
بەم جۆرە تەمەنی باتریی ئایفۆنەکەت بزانە
جیھان بەم شێوەیەی لێدێت ئەگەر سەھۆڵەکان بتوێنەوە
پیاوێک لەڕێگەی مووشەکێکەوە گەشتێکی جیاواز ئەنجام دەدات
وای فای گەیشتە سەر مانگ
مەحموود سەنگاوی لەبارەی شەپقەکەیەوە دەدوێت
منداڵهكوردێكی پهنابهر له چوارهمین ساڵڕۆژی لهدایكبوونیدا له یۆنان خنكا
هەر بە رئکەوت وا بوو
کۆیت بەتامای یە؟؟؟؟
هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
بەڤیدیۆ.. ساتی تەقاندنەوەی مۆبایلێک بەڕووخساری خاوەنەکەیدا
لەبەر ئەم هۆکارانە کێوی بخۆن!
ئایا دەزانیت ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات؟
بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە
ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
لەبەر ئەم هۆکارانە کێوی بخۆن!
ئایا دەزانیت ھەنگ چۆن ھەنگوین دروست دەکات؟
ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبوک دوورە لە راستییەوە
بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە
كچه عیراقییهك 21 رۆژ بهروتی بهسهردهبات
بەوێنە.. لە جانتایەکدا 53 دەستی بڕاوەی مرۆڤ دۆزرایەوە
مەحموود سەنگاوی لەبارەی شەپقەکەیەوە دەدوێت
هەر بە رئکەوت وا بوو
هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
بەڤیدیۆ.. ساتی تەقاندنەوەی مۆبایلێک بەڕووخساری خاوەنەکەیدا
دوای 31 ساڵ دەرکەوت بێتاوان دەرچوو
دەیویست 106 کەس "بەسەرخۆشی" بباتە ئاسمان
بەوێنە: دایکێک لە دهۆک بەیەکجار شەش کچی دەدات بەشوو
خێزانێك بهشداری شهوی زاوایهتی كوڕهكهیان دهكهن و ڤیدیۆكهشی بڵاو دهكهنهوه
بە ڤیدیۆ: لەش فرۆشی لە کوردستان لەسەر جادەکان
گەنجێکی کورد خوشکەکەی جاکشان مارە دەکات
بەپەلە: هەر ئێستا ئەمەریکا بەتەلەفۆن چی بە بارزانی ووت؟؟؟
ببینن دوێنێ شەو لە سلەیمانی چی رووی داوە لە هۆتێلێک
نهێنی ئەم کارە لە شەوی هاوسەرگیری دا چی یە؟
ئەم کچە دەڵێت ( بە پیاو شەحن دەبمەوە ) بزانە چی کردووە
کچێکی کورد بۆ پارە شوی بە بازرگانیک کردووە
هەر ژنێک ئەم کارانە بکات خیانەتیش دەکات