• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

شارەزایەکی ئەمەریکی: رۆژی قیامەت نزیکە

شارەزایەکی ئەمەریکی: رۆژی قیامەت نزیکە

شارەزایەکی سەربازی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە جیهان رووبەڕووی خاپووربوون دەبێتەوەو هاتنی رۆژی دوایی نزیکە، بەهۆی ئەگەری روودانی جەنگی ئەتۆمیەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، دانێل ئیلسبێرگی شارەزای بواری سەربازی ئەمەریکا رایگەیاندووە کارەساتێکی گەورەی ئەتۆمی لە جیهاندا دروستدەبێت و بەهۆیەوە سەراپای زەوی لەناودەچێت و هەمووان ئاگاداردەکاتەوە، بڕواشی وایە ئەوە رۆژی دواییە.

ئیلسبێرگ یەکێکە لەو کەسانەی بەشدارە لە نەخشەی ستراتیژی ئەتۆمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا لە جەنگی ساردی نێوان یەکێتی سۆڤیەتی جاران و ئەمەریکا بەشداریکردووە، لەو کاتەدا هەردوو وڵات رکابەرییەک و ململانێیەکی گەورە لەنێوانیاندا بووە. 

 

ئەو شارەزا ئەمەریکییە لە کتێبێکی نوێیدا بەناوی بزوێنەری رۆژی دوایی - پلاندانەری جەنگی ئەتۆمی، دەڵێت "جەنگی ئەتۆمی مەترسییەکی گەورەو کارەساتی سروشتی و مرۆیی گەورە دروستدەکات کە یەکەمجار دەبێت مێژووی زەوی ڕووداوی لەو جۆرە بەخۆیەوە دەبینێت".

ئیلسبێرگ تەمەنی 86 ساڵەو هۆشداری لە تەقاندنی بۆمبی ئەتۆمی دەدات و رایدەگەیەنێت کە رەنگە بەهۆی کارێکی تیرۆریستی یان لەڕێگەی کەسێک کە رێگەپێدراو نەبێت یان لەڕێگەی بڕیارێکی سەرشێتانەوە دروست ببێت کە ئەوکات ملیۆنان مرۆڤ لەناودەچن و ئەگەری زۆری هەیە ژیان لەسەر زەوی کۆتایی پێبێت، ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە 30 ساڵە جەنگی سارد کۆتایی پێهاتووە.

ئەو ئەمەریکییە رایگەیاندووە لەکاتی دروستبوونی جەنگی ئەتۆمیدا لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەر وڵاتێکی تردا لە چەند رۆژێکی کەمدا زیاتر لە نیو ملیار مرۆڤ لەناودەچن.

ئەو قسانەی ناوبراو لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا کۆریای باکوور کە کیم جۆن ئون سەرۆکایەتی دەکات هەڕەشەی بۆمبی ئەتۆمی کردبوو لە دژی ئەمەریکا، کە ئەمەش کاریگەری خراپی هەیەو ئەمەریکا لەپای ئەو هەڕەشانە هاتبووە دەنگ.

|1780 جار خوێندراوەتەوە|