• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشخانەیەک بۆ فرۆشتن
  • reklam 1800
  • reklam 180-1
  • reklam180
  • خەسلێک بۆ فرۆشتن

زاناکان بە بەڵگەوە نهێنییەک لەسەر ئەمەریکا ئاشکرادەکەن

زاناکان بە بەڵگەوە نهێنییەک لەسەر ئەمەریکا ئاشکرادەکەن

شیکردنەوە جینیەکانی منداڵێكی دانیشتوانی کۆنی ئالاسکا ئەوە نیشان دەدەن گرووپێك کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 25 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەئاسیاوە پەڕیونەتەوە بۆ ئەو هەرێمە و تێیدا نیشتەجێبوون.

زاناکان لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی دی ئێن ئەی منداڵێكی مرۆڤی بەر لەمێژووەوە توانیان یەکەمین مرۆڤە کۆڵۆنیەکانی ئەمەریکا بدۆزنەوە.

دۆزینەوە نوێیەکان ئەوەمان نیشاندەدەن کە 25 هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ لەئالاسکا ژیاوە ئەمەش 10 هەزار ساڵ پێشترە لەو ماوەیەی شوێنەوارناسان لەبارەی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەو ناوچەیە دیاریانکردبوو.

پرۆفیسۆر ئێسک ویلێرسلێڤ، پرۆفیسۆری پەرەسەندنی جینی لەزانکۆی کامبریجی بەریتانیا کە خۆی یەکێكە لە نووسەرانی دۆزینەوەکانی توێژینەوەکە دەڵێت "ئەمە ڕاستیە ئەم دانیشتوانە کۆنترین دانیشتووی رەسەنی ئەمەریکان و ئەم دۆزینەوەیەش زۆر یارمەتیدەر دەبێت لەلێکۆڵینەوەکاندا لەسەر یەکەمین دانیشتووانی ئەمەریکا."

زاناکان ئەم دانیشتوانە تازە دۆزراوەی ئەمەریکایان ناوناوە بێرینجیەنە کۆنەکان.

ئەو منداڵەی زاناکان شیکردنەوەی دی ئێن ئەیان لەسەر ئەنجامداوە کچێك بووە یانزە هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر لەناوچەی ئەپوارد سەن ریڤە لە ئالاسکا ژیاوە.

بەپێچەوانەی پێشبینیەکانی تیمی توێژینەوەکە، دی ئێن ئەی ئەم كچە جیاوازبوو لەپێکهاتە جینیەکانی دانیشتووانی رەسەنی کۆنی ئەمەریکای باکوور.
بەهۆی بەراوردکردنی جیاوازی و لێكچوونە جینیەکانی ئەم دانیشتووانە لەگەڵ دانیشتووانە دێرینەکانی تری ئەمەریکا و مرۆڤەکانی ئێستا، زاناکان توانیان بەڵگەی کۆچی مرۆڤیان لە ئاسیاوە بۆ ئەمەریکای باکوور لەسەردەمێكی زۆر زووتردا دەستبکەوێت.

شیکردنەوە جینیەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بێرینجیەنە کۆنەکان و باپیرانی دانیشتووانە رەسەنەکانی تری ئەمەریکا هەموویان لەیەك گرووپەوە هاتوون، بەڵام ئەم گرووپە 25 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەئاسیای رۆژهەڵات لەیەکتر دابڕاون

aef76e672a41955552dd7d84be0079f0

609bdebd834b61f52729dcf06e34453a

|631 جار خوێندراوەتەوە|