• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیک
  • بۆ فرۆشتن
  • barber for sale
  • رەکلام١٨٢

وێنەی منداڵەقژ بەستووەکە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ھەژاند

وێنەی منداڵەقژ بەستووەکە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ھەژاند
وێنەی خوێندکارێکی چینی کەقژە بەستووەکەی بەفر دایپۆشی بوو بووە جێی سەرنج و ھاوسۆزی بەکارھێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە سەختەی منداڵەکە پێیدا تێپەڕدەبێت بۆ گەیشتن بەخوێندنگەکەی.
ئەو منداڵە تەمەن ٨ ساڵانە رۆژانە ماوەی ٤.٥ کیلۆمەتر دەبڕیت تا بگاتە خوێندنگە سەرەتاییەکەی لەھەرێمی یۆنان لەپلەی گەرمای ٩ ژێر سفردا.
گەشتی (وانگ فۆمان) سەعاتێکی پێ دەچێت و لەرۆژانی زستانیشدا بەھۆی سەرماوە تاڵە مووەکانی قژی دەیبەستێت و بەفر لەسەر سەر و برۆ و برژانگەکانی کۆدەبێتەوە.
باوک ودایکی منداڵەکە لەشارێکی دوور دەژین و ئەمیش لەلای داپیرە و خوشکە گەورەکەی دەژی لەناوژەی زاوتۆنگ. 
تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەم منداڵەیان بەخەباتکار ناساندوە لەپێناو بەدەستھێنانی نمرەی باشدا لەخوێندنگەکەی بەوپێیەی سەرما نەبۆتە رێگر لەچوونە خوێندنگە.
|1435 جار خوێندراوەتەوە|