• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • life in uk test
  • rekllam180

"دوای لاوازبوونم وەک میزەڵان فش بوومەوە"

\

پیاوێکی بەریتانی دوای ئەوەی قەڵەویەکەی و کێشە لە رادەبدەرەکەی بێزاری دەکات، بڕیاری ئەوە دەدات نەشتەرگەرییەک بۆ گەدەی ئەنجام بدات و کێشی لەشی لەدەستبدات، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات دوای لاوازبوونی وەک میزەڵان فش بووەتەوە.

پۆڵ ستیڤنسۆنی تەمەن 36 ساڵ ئەو پیاوەی قەڵەوییەکەی بێزاری کردبوو خەڵکی شاری دێربی بەریتانیایە بەرلەوەی خۆی لاواز بکات کێشی لەشی 323.865 کیلۆگرام بووە.

ناوبراو هیواخوازە بتوانێت 15000 پاوەند کۆبکاتەوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک بۆ لابردنی 19 کیلۆگرام لەپێستی کشاوی سەر جەستەی، چونکە دوای ئەوەی لاواز بووە پێستی جەستەی ناشرین و شێواو بووە.

بەوتەی خۆی لەکاتی قەڵەویەکەیدا، قەڵەوترین پیاوی شاری دێربی بووە و ڕۆژانە حەوت هەزار کالۆری خواردووە و  بۆماوەی پێنج ساڵ نەیتوانیوە بڕواتە دەرەوە، لەبەرئەوەی خەڵکی توانجیان لێداوە.

ئەم پیاوە لەئێستا کێشی 139.706 کیلۆگرامە، لەڕێگەی نەشتەرگەری بڕینی گەدەو رێجیمی تەندروست و وەرزشکردنەوە 184.159 کیلۆگرامئ لە کێشی لەدەستداوە.

پۆڵ روونی دەکاتەوە کە دوو دەیەیە (بیست ساڵ) لەمەوبەر دوای ئەوەی دایکی مردووە تووشی نەخۆشی خەمۆكی و دڵەڕاوکێی توندبووە بەجۆرێك نەیتوانیوە دەرگای دەرەوەی ماڵەکەی بکاتەوە، دەشڵێت لەگەڵ نەچوونە دەرەوەی لەماڵەوە دەستی کردووە بەخواردنی بڕێكی زۆری برنج و چپس و پیتزاو مریشک و رۆژانە خواردنەوەی دوو لیتر کۆکاکۆلا پیشەی بووەو تەنانەت ئەگەر لەدەرەوە داوای خواردنی کردبێت داوای خواردنی دوو کەسی کردووە.

دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر پزیشکێک لەماڵەوە سەردانی دەکات و هۆشداری پێ دەدات ئەگەر شتێك نەکات بەهۆی ئەم قەڵەویەوە دەمرێت، بۆیە پۆڵ بڕیار دەدات گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لەخۆیدا ئەنجام بدات.

پۆڵ ئێستا دەیەوێت پارە کۆبکاتەوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەك بۆ لابردنی پێستی کشاوی جەستەی کە وەك خۆی دەڵێت وای لێکردووە وەکو "میزەڵانێکی فشەوەبوو" دەربکەوێت.

قەوڵەویەکەی کێشەی تەندروستی زۆری بۆ پۆڵ دروستکردبوو وەکو هەوکردنی پێست کە هەرجارێك تووشی بووبێت بۆ ماوەیەکی زۆر خستوویەتیە سەرجێگە.

دوای چوار هەفتە لەخستنە ژێر چاودێری لەنەخۆشخانەو ناچارکردنی بەخواردنێكی 800 کالۆری لە رۆژێكدا، پزیشکەکان توانیان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجام بدەن کە پێشتر ترسی ئەوەیان هەبوو پۆڵ لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا بمرێت، هەربۆیە بەم شێوەیەو بەیارمەتی پزیشکەکان، پۆڵ توانی ژیانی بەتەواوی بگۆڕێت و دەست بەوەرزشکردن بکات و و گوێ بە ڕەخنەو توانجی خەڵک نەدات.

He admitted to gorging on 7,000 calories a day

Paul Stevenson, 36, from Alvaston, Derbyshire, says he looks like a 'deflated balloon' after shedding half his body weight 

Following his dramatic transformation, Paul says his biggest battle is now the excess skin around his body 

|1178 جار خوێندراوەتەوە|