• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • کتیبستان
  • reklam180-3
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • دوکانیک بۆ فرۆشت
  • FOR SALE BARBER
  • FOR SALE
  • سەرتاشمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆفرۆشتن

کەسایەتیەکی کورد کۆچی دوایی کرد

کەسایەتیەکی کورد کۆچی دوایی کرد

یاریزان و ناوبژیوانی دێرین و کەسایەتی وەرزشی شاری سلێمانی محەمەد عەبدوڵڵا مستەفا ناسراو بە ( حەمەی عەبۆل ) شەوی ڕابردوو لە تەمەنی (٦۸ ) ساڵیدا بەنەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچیدوایی کرد .

حەمەی عەبۆل ناوێک و کەسایەتییەکی دیاری بواری وەرزش و تۆپی پێی سلێمانی بوو بە درێژایی تەمەنی وەك یاریزان و راهێنەر و ناوبژیوان خزمەتی ئەو بوارەی کرد .

حەمەی عەبۆل کەسێکی قسەخۆش و خاکی و کۆمەڵایەتی بوو شێوازی ڕووخسار و قژی سەرنج ڕاکێش بوون ، خەڵک خۆشیان دەوویست .
زۆرێک لە خەڵکی سلێمانی و بەتایبەت بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکە 
بە ( ۱٠٠ دۆلاری ) ی ئەمریکی دەڵێن حەمەی عەبۆل لەبەر لێکچوونی شیوازی قژیان لەگە وێنەکەی بینجامین فرانکلنی سەرۆکی ئەمەریکا .
بۆ ئەمەش خۆشحاڵبوو هەمیشە وەک خەڵاتێک باسیدەکرد .
ئەو پیاوە جگە لە کار و خزمەتەکانی خودی خۆی بەشێکە لە یادگارییەکانی شاری سلێمانی و هەمیشە ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە .

ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کاکە حەمە دراوسێ بووین زۆرجار کە یەکترمان دەبینی دەردەڵ و باس و خواستی گرنگی پێنەدان بە وەرزش و هونەرمان دەکرد لە شارەکەدا .
کۆچیدوایی دڵتەنگی کردم و سەری ڕێز و وەفای بۆ دادەنەوێنم و سوپاسی هەموو ماندووبوون و خزمەتەکانی دەکەم .
هاوبەشی خەمی کەسوکار و هاوڕێکانیم

|1358 جار خوێندراوەتەوە|