• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشیکمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشمان دەوێت
  • ریکلام ١٨٩
  • ریکلام ١٨٠٠
  • رەکلام١٨٠
  • گریمسبی بۆ فرۆشتن
  • testreklami
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • reklam180

تێکچوونە جینییەکان چەند مرۆڤێکی جوانترکردووە

تێکچوونە جینییەکان چەند مرۆڤێکی جوانترکردووە

گۆڕانە جینیەکان هێندە ئاڵۆزن هەندێکجار دەرئەنجامی سەرسوڕهێنەریان هەیە، جینەکان و شێوازی کارکردنیان وادەکەن هەندێك کەس ناوازە دەربکەون، لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە چەند جۆرێکی لادانی (تێكچوونی) جینی دەبنەهۆی ئەوەی مرۆڤەکان سەرنجڕاکێش دەربکەون.

ڤیتیگۆ..

ڤیتیگۆ دەبێتەهۆی لەدەستدانی رەنگی پێست و قژو تەنانەت رەنگی نینۆکەکانیش، هیچ چارەسەرێك بۆ ئەم حاڵەتە نییە، بەڵام دەتوانرێت لەدەستدانی رەنگ هێواشتر بکرێتەوە. ئەم وێنەیەی سەرەوە، خانمی فاشینۆنەو ناوی وینی هارلۆویە، دەبینین ئەم حاڵەتەی هەیە. ناوبراو هەر خۆی بەم پەڵەسپیانەی سەر پێستیەوە دەناسرێتەوەو خۆیشی شانازیان پێوەدەکات، مایکڵ جاکسۆنی پاشای پۆپی ئەمەریکی یەکێک بوو لەو کەسانەی دووچاری  ڤیتیگۆ ببوو، بەجۆرێك لە 100% رەنگی پێستی لەدەستدا بوو.

دووانەی تێکەڵ..
لەوانەیە زۆر لاتان سەیر بێت، بەڵام ئەم دوو کچە دووانەی تەواو لەیەکچوون (هاوشێوەن)، کاری گۆڕانی جینی لەم دووانەیەدا زۆر ئاڵۆزە، لەوانەیە دووانەکە لە هەمان هێلکەش بن، بەڵام بەتەواوی جیاوازبن، بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەم دایك و باوكە دەبێت چەند شۆک بووبن کاتێك بۆ یەکەمجار منداڵەکانیان دەبینن.


پایبۆڵدیسم..
بوونی پەڵەیەکی سپیە لەناو قژدا، ئەم حاڵەتە لەمنداڵی تازە لەدایكبو و کەسانی گەورەشدا دەردەکەوێت. ئەگەر تۆ ئەمەت لەکەسانێکدا بەرچاوکەوتووە، ئەوا تاڕادەیەکی زۆر لەوانەیە ئەو کەسانە حاڵەتی پایبۆڵدیسمیان هەبووبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی زۆر جار پەڵەیەکی سپی لەسەر نێوچاوان و قژی ئەو کەسانەدا دەربکەوێت، ئەمەش وادەکات ئەو کەسانە بەشێوەیەکی سەیر دەربکەون وەک ئەوەی کەسانێك بن لە چیرۆکە خەیاڵیەکانەوە هاتبن. 

 
ئالبینیسم..
ئەمە لەوانەیە ناسراوترین جۆری لادانی جینی بێت، ئەلبینیسم دەبێتەهۆی لەداستنی تەواوەتی رەنگی پێست و قژ و وادەکات ئەو کەسانە بەتەواوی سپی دەربکەون.
ئەلبینۆکان نەك هەرجیاوازن، بەڵکو بەهۆی ئەم حاڵەتەوە تووشی کۆمەڵێك کێشەی تەندروستی وەکو کێشەکانی بیستن و بینین و چەندین کێشەی تەندروستی دیکە دەبنەوە.
Image result for Albinism

واردێنبێرگ..
واردێنبێرگ جۆرێکە لە گۆڕانی جینی لەمرۆڤەکاندا دەبێتەهۆی ئەوەی ئەو کەسانە رەنگی چاویان شین ببێت، بەڵام دووچاری کێشەی تەندروستی وەکو نەبیستن و چەندین کێشەی تەندروستی تر ببنەوە. 

 

|872 جار خوێندراوەتەوە|