• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • sale on
  • سەرتاش
  • تتت
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3
  • reklam-180-3
  • reklam180
  • سەرتاشمان دەوێت
  • سەرتاشمان دوێت
  • ریکلامی سەرتاشخانە
  • reklam1800
  • بۆ فرۆشتن

سەیروسەمەرەکانی کۆریای باکوور

سەیروسەمەرەکانی کۆریای باکوور

ئەگەر گەشتێکی خێرا بەنێو مێژووی وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کەمتر دەسەڵاتدار و بنەماڵە ئەرستۆکراتییەکانی جیهان لەیەک جودابوون، بەپێچەوانەوە شێوازی ژیانیان تاڕادەیەک هاوشێوە بووە، بەڵام لە کۆریای باکوور سەرۆک و باوکی و باپیری لە هەموو پاشا و دەسەڵاتدار و سەرۆکەکان جیاوازترن، چەندین رەفتار و یاسای سەرسوڕهێن لە هەگبەکەیاندا هەیە.

لێرەدا بە دوو زنجیرە ڕاستیەکانی ژیان لەو وڵاتەتان بۆ باس دەکەین لەبارەی ئەم وڵاتە سەیرەوە بەدڵنیایەوە گرنگە بیزانن.

رۆژژمێری جیاواز
لەساڵی 1997دا، کۆریای باکوور رۆژژمێرێکی نوێی پەسەندکرد و بەپێی ئەو ڕۆژژمێرە کۆریای باکوور لە ئێستادا لەساڵی 106دان، ئەم ڕۆژژمێرە لەڕۆژی لەدایكبوونی کیم سۆنگەوە (باپیری سەرۆکی ئێستای کۆریای باکوور) کە دەکاتە ساڵی 1912 دەستپێدەکات. 

هەموو ڕۆژژمێرەکانی کۆریای باکوور دوو ڕۆژژمێڕ نیشان دەدەن، رۆژژمێرێك بۆ کۆریای باکوور و رۆژژمێرێك بۆ هەموو جیهان، کیم سۆنگی باپیر چەندین نازناوی هەبووە بۆ نموونە "سەرۆکی هەمیشەیی"، بەهەمان شێوە کوڕو کوڕەزاکەشی چەندین نازناویان هەیە، بەڵام هەرگیز کەس بەسەرۆك ناویان ناهێنێت، بەڵکو دەبێت نازناوە زەبەلاحەکانیان بۆ بەکاربهێنن.


چینە کۆمەڵایەتییەکان
لەساڵی 1957ەوە، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور دانیشتووانی وڵاتەکەیان بەسەر سێ چینی سەرەکیدا دابەشکردووە، ئەوانیش "چینی دڵسۆز" (تەماتە)، "چینی گومانلێکراو" (سێو)، "چینی نەیار" (ترێ).

- تەماتەکان لەناوەوە و دەرەوەدا سوورن، ئەم خەڵکانە توانیویانە دڵسۆزی خۆیان بۆ پارتی فەرمانڕەوا بسەلمێنن، ئەگەری زۆرە ئەو خەڵکانە ببن بە سیاسەتمەدار و ئەفسەری سەربازی پلە باڵاکانی وڵات وەربگرن.
 
- سێوەکان تەنیا لەڕووکاری دەرەوەدا سوورن، ئەم خەڵکانە پێویستە کاریان لەسەربکرێت، ئەگەری زۆرە ئەم خەڵکانە ببن بەهاوڵاتی ئاسایی.

- ترێکان ئەوانە یاساشکێنەکانن.

ئەم پۆڵێنکردنە چینایەتییە لە فایلی هەموو کەسێکدا تۆماردەکرێت لەو کاتەوەی تەمەنی دەبێتە 17 ساڵ، ئەم پۆڵێنکردنە چینایەتیە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر دیاریکردنی داهاتووی کەسەکان لەکۆریای باکووردا.


ڕێگاکانی هاتوچۆ
تەنیا لە 8%ی ڕێگاکانی کۆریای باکوور کۆنکرێت یان قیرتاوکراون، لەراستیدا ئەوە کێشەیەکی ئەوتۆ نییە بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە، چونکە تەنیا کەسانی سەربازی و سیاسەتمەداران دەتوانن ئۆتۆمبێل بکڕن، زۆرینەی خەڵکی ئاسایی بەپایسکیل هاتوچۆ دەکەن.



خانمانی هاتوچۆ
هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد بەهۆی کەمی ڕێگاکانی هاتوچۆ لەکۆریای باکوور، چەند ترافیك لایتێکی کەمیش بوونی هەیە لەو وڵاتەدا.

کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لەشارە گەورەکاندا دەسپێردرێت بەکچانی جوانی ئەو وڵاتە، پۆلیسی هاتوچۆ پێویستە کچ بێت و سەڵت بێت و تەمەنی لە 26 بەهار زیاتر نەبێت، هەر کاتێك یەکێك لەو مەرجانەی لەدەستدا، ئەو پۆلیسە لەکارەکەی دووردەخرێتەوە.

 

ئاژانسی نادا
لە‌هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کۆریای باکوور دەستی کرد بە پرۆگرامی پشکنینی گەردوونی، لەساڵی 2003دا، کۆریای باکوور ئاژانسی گەردوونی نادای دامەزراند، ناو و لۆگۆی ئاژانسەکە زۆر لەناو و لۆگۆی ئاژانسی ناسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەچێت، هیچ کەس نازانێت ئەمە مەبەست لێی گاڵتەکردن بووە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یان ئەم لێکچوونە ڕێکەوتە.

 

کیم جۆنگ ئیلی مەزن (ئەوان پێیدەڵێن مەزن)
سەرکردەی پێشووی کۆریای باکوور کەسێکی ئاسایی نەبوو، بەپێی ژیاننامەکەی، کە وەکو وانەیەك لە قوتابخانەکانی کۆریای باکووردا دەخوێندرێت) کیم جۆنگ ئیل لەسەر چیای پایکتو لەدایکبووە، لەدایکبوونی بووەتەهۆی درەوشانەوەی ئەستێرەیەك و دروستبوونی دوو پەلکەزێڕینە لەئاسماندا، تەمەنی کەمتر لەساڵێك بووە توانیویەتی بڕوات و قسە بکات. دوای مردنی، میدیای ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە بەهۆی مردنیەوە "چینە سەهۆڵبەندەکانی "دەریاچەی چۆن" نزیك چیای پایکتۆ شەقی بردووە، گەردەلوولێکی توندی باو بەفر ناوچەکەی گرتووەتەوە"، بەڵام سەرچاوەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن، کیم جۆنگ ئیل لەڤیاتسکۆی لەڕوسیا لە دایكبووە، لەوکاتەدا باوکی لەترسی داگیرکەرە ژاپۆنیەکان بۆ خۆشاردنەوە رووی لەو وڵاتەکردووە.

|1492 جار خوێندراوەتەوە|