• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

ئەو منداڵەی قژ و برژانگەکانی چلوورەی کردبوو خەونەکەی هاتەدی

ئەو منداڵەی قژ و برژانگەکانی چلوورەی کردبوو خەونەکەی هاتەدی

کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، کوڕە بچووکەکەی پارێزگای یونانی لادێنشینی چین، خەونەکەی بۆ سەردانیکردنی بەیجینگی پایتەختی چین بووە ڕاستی، لەناو بیناکانی ئەو شارەدا هەستی بەهەوای گەرمی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە کرد.

وانگ فومان، ئەو کوڕە تەمەن هەشت ساڵە بوو کە وێنەکەی لەسەرەتای ئەم مانگەدا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە، کاتێک لەڕێگای رۆیشتنی بۆ قوتابخانە بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوە قژو برۆکانی و برژانگەکانی بەفری گرتبوو، بەجۆرێک چلوورەی کردبوو، هەموو ڕۆژێک بۆ گەیشتنی بەقوتابخانە، وانگ دەبێت 4.5 کیلۆمەتر بەپێ ببڕێت، ئەو بەیانیە کە بەهۆی سەرماوە قژو برۆی بەستبووی، پلەی گەرمای ناوچەکە گەیشتبووە هەشت پلەی ژێر سفر. 

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە بەتەواوی ژیانی وانگ و منداڵانی ئەم ناوچە هەژارنشینەی گۆڕی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت نزیکەی سێ ملیۆن یوانیان بەخشی بە ڕێکخراوی گەشەپێدانی منداڵانی پارێزگاکە، هەروەها سەد هەزار یوانیان ڕاستەوخۆ بە قوتابخانەی منداڵەکە بەخشیوە.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی، وانگ یەکسەر وەکو "کوڕە بەفراویەکە" ناسراو لەلایەن چەندین دامەزراوەی میدیایی وڵاتەکەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجامدرا، لەچاوپێکەونتەکاندا وانگ وتوویەتی "دەیەوێت کاتێك گەورە دەبێت ببێتە ئەفسەری پۆلیس بۆئەوەی کەسانی خراپ دەستگیربکات".

ئەو منداڵە وتووشیەتی "دەیەوێت لەم ساڵدا زۆر بەباشی بخوێنێت و بتوانێت پارەی پێویست بۆ کڕینی دەرمانی نەنکە نەخۆشکەی بەدەستبهێنێت و حەزیش دەکات سەردانی بەیجینگ بکات و بۆ ئەوەی ببینێت منداڵانی ئەو شارە چۆن دەخوێنن". 

وانگ پێشتر هەرگیز گوندەکەی خۆی بەجێنەهێشتبو و لەخانوویەکی کۆندا لەگەڵ خوشکە گەورەکەی و داپیرە بەتەمەنەکەیدا ژیاوە، دایکی ماڵی جێهێشتووەو باوکیش کرێکارە لەدەرەوەو ساڵی جارێك یان دوو ساڵ جارێك دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.

یەك وێنە ژیانی ئەم کوڕە بچووکەی گۆڕی، هەردوای بڵابوونەوەی وێنەکە، باوکی کارێکی باشتری لەنزیک ناوچەکەی خۆیان پێدرا، خێزانەکەشی زیاتر لە 10 هەزار یوانیان پێبەخشرا، رۆژی هەینی بەپشوویەکی سێ رۆژی بردیانن بۆ بەیجینگی پایتەخت و ئاواتەکەیان بۆ بەدیهێنا.  

ئەوەی ببووە جێی سەرسامی بۆ وان، گەرمی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بوو لەناوماڵ و بیناکانی بەیجینگدا، وانگ دەڵێت "ماڵی خۆمان زۆر ساردە، بەڵام بەیجینگ زۆر گەرمە. لەماڵەوە لەشەودا خەڵوز دەسووتێنین بۆ ئەوەی گەرممان بێتەوە، بەڵام ماڵەکانی بەیجینگ زۆر گەرمن، ئەمە یەکەمجارە ئەم گەرمیە هەست پێدەکەم، بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە."

وانگ دەشڵێت "دەمەوێت ببینم چۆن منداڵانی بەیجینگ دەچن بۆ قوتابخانە، ئاخۆ ئەوانیش هەموو ڕۆژێک ڕێگایەکی ئەوا دوورودرێژ دەبڕن". 

لای خۆیەوە، باوکی وانگ دەڵێت هیوادارم کوڕەکەم بتوانێت لەبەیجینگ بمێنێتەوەو بخوێنێت، بەڵام کوڕە بچووکەکەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سوربوونی خۆی نیشاندا لەسەر گەڕانەوە بۆ گوندەکەی و بۆ قوتابخانەکەی لەبەرئەوەی لەوێ هاوڕێی زۆرە.

وانگ هیوای خواست دایکی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوەو سوپاسی هەموو ئەوانەشی کرد کە پشتیوانی و میهرەبانی خۆیانیان بۆ دەربڕیون.

 

|731 جار خوێندراوەتەوە|