• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • دووکانیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • life in uk test
  • rekllam180

کاردینا چی پێ بەخشراوە؟

کاردینا چی پێ بەخشراوە؟

خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری کورد کاردینیا هێمن حەمە ئەمین ناسراو بە کاردینیا سپی، لە فستیڤاڵی نێودەڵەتی سینەما دژ بە تیرۆر خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری پێ بەخشرا.

لە 1ی شوبات سێیەمین خولی فستیڤاڵی سینەما دژ بە تیرۆر لە هەولێر سازکرا و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، کە تێیدا 14 خەڵاتی جۆراوجۆر دابەشکرا، لەو نێوەندەدا کاردینیا سپی کە بە کورتە فیلمی "حەیات" بەشداری کردبوو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا.

ئەم فیلمە چیرۆکێکە "باس لە ئازارەکانی ژنێکی بێ یادەوەری یاخود لە ڕووی دەرونیەوە نائارام دەکات، یاخود ئەوانەی لەناو کۆمەڵگادا پێیان دەوترێت شێت و ئەو پاڵنەرانەی کە وادەکات ژنێک بگاتە ئەو بارودۆخە".

لە بارەی خەڵاتەکەوە کاردینیا سپی بە خەندان لایفی راگەیاند "لەکۆی 46 فیلم کە بەشداری تێداکردبوو لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبیەوە، زۆر خۆشحاڵبووم کە توانیم خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەدەستبهێنم، هەر لەو دیدارەدا توانیم کۆنتاکتێکی باشیش لەگەڵ فستیڤاڵە نێودەڵەتیەکان دروستبکەم".

هاوکات لەماوەی رابردوودا کاردینیا کە دەرهێنەری فیلمەکەشە وتی " پاش بینینی زیاتر لە بیست و پێنج ئافرەتی لەو شێوە ئەم چیرۆکەم نوسیووە، واتە هاوشێوەی ئەم چیرۆکە لە ژیانی ئاسایدا زۆرە، مەبەستم لەم پڕۆژەیە ئەوەیە خەڵکی هۆشیار بکەمەوە، لە بارودۆخی ئەو کەسانە و چارەنووسی نادیاری ئەو منداڵە بێتاوانانەش کە دێنە دنیاوە باوکیان نادیارە.

 ئەم کارە لە قەزای پێنجوێن کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە هەریەک لە ئەکتەران "کاردینیا هێمن، ڕەوا زاهیر، عوسمان سدیق و لەیلا مەجیدی ڕۆڵیان تێدا بینیوە.

|1584 جار خوێندراوەتەوە|