• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشێک بۆ فرۆشتن
  • barber need
  • reklam180
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • shop for sale
  • reklam180

حکومەتی بەریتانیا هەڵمەتی بەزۆرەملێ ناردنەوەی پەنابەرانی دەستپێکرد

حکومەتی بەریتانیا هەڵمەتی بەزۆرەملێ ناردنەوەی پەنابەرانی دەستپێکرد

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئاشكرای‌ كرد ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ جارێکی دیکه‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌ستپێکردووه‌ و به‌زۆر ره‌وانه‌ی فڕۆكەخانەی بەغدایان ده‌كاته‌وه‌.


ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ی راگه‌یاند ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ جارێکی دیکه‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌ستپێکردووه‌ و زیاتر له‌ 25 په‌نابه‌ر که‌ زۆربه‌یان هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، راپێچی گرتووخانه‌ کراون‌ و وا بڕیاره‌ بەزۆرەملێ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکكه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانیا، دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه‌.

هەروەها گوتی بیانووەكانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بووه‌، له‌ کاتێکدا ئه‌وانه‌ سزا دراون‌ و گه‌راونه‌ته‌وه‌ نێو ژیانی ئاسایی خۆیان‌ و زۆربه‌یان ژن‌ و منداڵیان هه‌یه‌، ئێستە دوای ساڵانێکی زۆر ژیان و دامه‌زران له‌ به‌ریتانیا، دیپۆرتیان ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ دووره‌ له‌ هه‌موو پێوەرە نێوده‌وڵه‌تییەكانی مافی مرۆڤ‌.

 

جێی باسە هاوكات حكوومەتی فینلەنداش دەستی كردووەتە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق و كوردستان، ئەمەش لەدوای ڕێكەوتنێكی ژێربەژێری نێوان هێلسینكی و بەغدا

|3654 جار خوێندراوەتەوە|