• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • life in uk test
  • rekllam180
  • reklam-180

ئگەر دەستگیر کرای لە بەریتانیا ئەم زانیاریانە بزانە

ئگەر دەستگیر کرای لە بەریتانیا ئەم زانیاریانە بزانە

مافەکانی خۆت لەبیر بێت لە کاتێکدا کە دەسگیر کراویت ئەو مافانەی کە لەم ئاگاداریەدا هاتوون بەگوێرەی یاسا لە ئینگلتەرەو وێڵز بۆ تۆ مسۆگەر کراون وە پەیوەستن لەگەڵ ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا 2102/01 سەبارەت بە مافی وەرگرتنی زانیاری لە ڕێککارە تاوانکاریەکاندا. مافەکانی تۆ لە بنکەی پۆلیس لەم الپەڕەیەدا پوختە کراون لە پەرەگرافەکانی 0 بۆ 00 لە الپەڕەکانی دواتردا زانیاری زیاتر دەستەبەر کراوە. هەموو زانیاریەکان بەتەواوی لە ڕێساکانی کارکردنی پۆلیس C دا بەردەستن. 1 .بە پۆلیس بڵێ ئەگەر پارێزەرێكت ویست بۆ ئەوەی لەو کاتەدا کە لە بنکەی پۆلیسیت یارمەتیت بدات . ئەمەش بە خۆڕاییە. 2 .بە پۆلیس بڵێ ئەگەر ویستت کەسێك ئاگادار بکرێتەوە کە تۆ لە کوێیت. ئەمەش بە خۆڕاییە. 3 .بە پۆلیس بڵێ ئەگەر ویستت سەیری ڕێساکانیان بکەیت، ئەوانەش پێیان دەوترێت . )Codes of Practice( کارکردن ڕێساکانی 4 .بە پۆلیس بڵێ ئەگەر یارمەتی پزیشکیت ویست. بە پۆلیس بڵێ ئەگەر هەستت کرد نەخۆشیت یاخود زامداریت. یارمەتی پزیشکی بە خۆڕاییە. 5 .ئەگەر دەربارەی سەرپێچییەکی گومانلێکراو پرسیارت لێکرا، تۆ ناچار نیت هیچ شتێك بڵێیت. بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە زیان بە بەرگری لەخۆکردنت بگەیەنێت ئەگەر کاتێك پرسیارت لێکرا باسی شتێك نەکەیت کە دواتر خۆت لە دادگادا پشتی پێ ببەستیت. هەر شتێك بڵێیت ڕەنگە وەکو بەڵگە بەکاربهێنرێت. 6 .پۆلیس دەبێت تۆ لەو سەرپێچیە یاساییە ئاگادار بکاتەوە کە ئەوان لەو باوەڕەدان تۆ ئەنجامت داوە وە هەروەها لەوەش ئاگادارت بکەنەوە کە بۆچی دەسگیر کراویت و لەوێ ڕاگیراویت. 7 .پۆلیس دەبێت ڕێگە بە خۆت یان پارێزەرەکەت بدات کە چاوتان بەو تۆمار و بەڵگەنامانە بکەوێت سەبارەت بەوەی کە تۆ بۆچی دەسگیر کراویت و ڕاگیراویت وە سەبارەت بەو ماوەیەی کە لە بنکەی پۆلیس بەسەرت بردووە. 8 .ئەگەر پێویستیت بە وەرگێڕ )موتەرجیم( ـە، پۆلیس پێویستە لەسەریان وەرگێڕێکت بۆ بهێنن. هەروەها دەتوانیت هەندێك بەڵگەنامەی تایبەتت بۆ وەربگێڕدرێت. ئەمەش بە خۆڕاییە . 9 .بە پۆلیس بڵێ ئەگەر تۆ هاواڵتیەکی بەریتانی نیت و دەتەوێت پەیوەندی بە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەی خۆتەوە بکەیت یاخود دەتەوێت ئەوان ئاگادار بکرێنەوە کە تۆ ڕاگیراویت. ئەمەش بە خۆڕاییە. 2 11 .پۆلیس پێویستە لەسەریان پێت بڵێن کە بۆ ماوەی چەندە دەتوانن ڕات بگرن. 11 .ئەگەر بە فەرمی تۆمەتبار بکرێیت و کەیسەکەت ببرێتە دادگا، خۆت یان پارێزەرەکەت مافی ئەوەتان دەبێت کە بەر لە دانیشتنی دادگا چاوتان بە بەڵگەی داواکاری گشتی بکەوێت. ئەگەر سەبارەت بە هەر کام لەو مافانە دڵنیا نیت، ئەفسەری پۆلیس بۆ ڕاگرتن ئاگادار بکەرەوە بڕوانە الپەڕەکانی دوای پوختەکە بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بەوەی کە پۆلیس دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ تۆ بکەن و ئاگایان لێت بێت دەقی 3 تکایە ئەم زانیاریانە هەڵبگرەو بە زووترین کاتی گونجاو بیخوێنەرەوە. ئەوە یارمەتی تۆ دەدات بۆئەوەی بڕیار بدەیت لەکاتێكدا کە لە بنکەی پۆلیسدایت. 0 .گرتنی پارێزەرێك بۆئەوەی یارمەتیت بدات  پارێزەر دەتوانێت یارمەتیت بدات و لەڕوانگەی یاساییەوە ڕێنماییت بکات.  داواکردنی ئەوەی کە قسە لەگەڵ پارێزەرێك بکەیت ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ هیچ شتێكی خراپت کردبێت.  ئەفسەری گرتن لە بنکەی پۆلیس پێویستە لەسەری بە تۆ بڵێت کە ئایا ڕێنمایی یاساییت دەوێت یان نا. ئەمەش بە خۆڕاییە.  پۆلیس پێویستە لەسەری کە ڕێگەت بدات هەر کات بتەوێت قسە لەگەڵ پارێزەرێك بکەیت، ڕۆژ بێت یان شەو، لە کاتێكدا کە لە بنکەی پۆلیسدایت.  ئەگەر داوای ڕێنمایی یاساییت کردبێت ئەوا پۆلیس بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێگەیان پێ نادرێت پرسیارت لێ بکەن هەتا ئەو کاتەی کە بوارت دەبێت لەگەڵ پارێزەرێك قسە بکەیت. کاتێك پۆلیس پرسیارت لێ دەکات دەتوانیت داوای پارێزەرێك بکەیت کە لە ژوورەکەدا لەگەڵ تۆ بێت.  ئەگەر بە پۆلیس بڵێیت کە ڕێنمایی یاساییت ناوێت بەاڵم دواتر بیروڕاکەت بگۆڕیت، بە ئەفسەری گرتن بڵێ لە بنکەی پۆلیس ئەویش یارمەتیت دەدات بۆئەوەی پەیوەندی بە پارێزەرێكەوە بکەیت.  ئەگەر پارێزەرێك نەهات یان پەیوەندی پێوە نەکردیت لە بنکەی پۆلیسدا، یان ویستت جارێكی دیکە لەگەڵ پارێزەرێك قسە بکەیتەوە، داوا لە پۆلیس بکە کە جارێكی دیکە پەیوەندییان پێوە بکەنەوە. ڕێنمایی یاسایی خۆڕایی سەبارەت بە چەند مەسەلەیەکی سوکتر:  لە هەندێك لەو کەیسانەدا کە پەیوەندییان بە کێشەی سووکترەوە هەیە، ڕێنمایی یاسایی خۆڕایی سنوردار کراوە بۆ ڕێنمایی تەلەفونی لەالیەن ڕاوێژکارانی کاراوە لە خزمەتگوزاری بەرگری تاوانکاری ڕاستەوخۆ )CDS )تەنها لەکاتێكدا نەبێت کە هەاڵوێردێكی سنورداری بەسەردا بچەسپێت کە لەو کاتەدا پێویست بێت پاریزەرێك بێت بۆ بنکەی پۆلیس، وەکو:  پۆلیس بیەوێت سەبارەت بە سەرپێچییەك پرسیارت لێ بکات یان ڕێوشوێنی ناسینەوە لەڕێگەی شاهیدێكەوە کە بەچاوی خۆی ڕوداوەکەی بینیوە ئەنجام بدەن.  پێویستت بە یارمەتی بێت لەالیەن "کەسێكی گەورەی گونجاوەوە". بڕوانە "ئەو کەسانەی کە پێویستییان بە یارمەتییە".  تۆ نەتوانیت لەڕێگەی تەلەفونەوە گفتوگۆ بکەیت، یان  تۆ باسی ئەوەت کردووە کە گوایە پۆلیس هەڵسوکەوتی زۆرخراپی نواندووە. 4 لە کاتیکدا کە ڕێنمایی خۆڕایی تەنها سنوردار نەکراوە بۆ ڕێنمایی تەلەفونی لەالیەن CDS دایرێكتەوە:  دەتوانیت داوای ئەوە بکەیت کە لەگەڵ پارێزەرێك قسە بکەیت کە دەی ناسیت وە پێویست ناکات کە تۆ پارەکەی بدەیت ئەگەر ئەو کەسە کاری یارمەتی یاسایی )لیگەڵ ئەید( بکات. ئەگەر تۆ پارێزەرێك ناناسیت یان نەتوانن پەیوەندی بکەن بەو پارێزەرەوە کە تۆ دەی ناسیت، دەتوانیت لەگەڵ پارێزەری ئێشکگر قسە بکەیت. ئەوە بە خۆڕاییە.  پارێزەری ئێشکگر هیچ پەیوەندییەکی بە پۆلیسەوە نییە. بۆئەوەی ڕێنمایی یاسایی خۆڕایی سازبدەن:  پۆلیس پەیوەندی دەکەن بە ناوەندی پەیوەندییەکانی پارێزەرانی بەرگرییەوە )DSCC .(DSCC ڕێوشوێن ساز دەدات بۆ ئەوەی ڕێنمایی یاسایی پێشکەش بکرێت، ئیتر یان لەالیەن CDS دایرێكتەوە یان لەالیەن پارێزەرێكەوە کە خۆت داوات کردووە یان لەالیەن پارێزەری ئێشکگرەوە.  DSCC و CDS دایرێكت خزمەتگوزاری بێالیەنن و بەرپرسن لە سازدانی ڕێنمایی یاسایی خۆڕایی وە هیچ پەیوەندییەکیان بە پۆلیسەوە نییە. ئەگەر خۆت بتەوێت پارەی ڕێنمایی یاسایی بدەیت:  لە هەموو بارێکدا ئەگەر بتەوێت دەتوانیت خۆت پارەی ڕێنمایی یاسایی بدەیت.  کاتێك ڕێنمایی یاسایی خۆڕایی بەرتەسك کرابێتەوە بۆ ڕێنمایی تەلەفونی لەالیەن CDS دایرێكتەوە هێشتا هەر دەتوانیت لەسەر تەلەفون لەگەڵ پارێزەرێك قسە بکەیت کە خۆت پێتخۆشە ئەگەر وەهات بوێت بەاڵم یارمەتی یاسایی )لیگەڵ ئەید( پارەی ئەوان نادات و پێدەچێت داوای ئەوەت لێ بکەن کە خۆت پارەی ئەوان بدەیت. DSCC لەباتی تۆ پەیوەندی بە پارێزەرەکەی خۆتەوە دەکات.  تۆ مافی ڕاوێژی تایبەتت هەیە لەگەڵ ئەو پارێزەرەی کە خۆت پێتخۆشە لەسەر تەلەفون یان پێدەچێت ئەوان بڕیار بدەن کە بێن و لە بنکەی پۆلیس چاویان بەتۆ بکەوێت.  ئەگەر نەتوانن پەیوەندی بکەن بەو پارێزەرەوە کە خۆت پێتخۆشە، پۆلیس هێشتا هەر دەتوانێت پەیوەندی بە DSCC ـەوە بکات بۆ سازدانی ڕێنمایی یاسایی خۆڕایی لەالیەن پارێزەری ئێشکگرەوە. 2 .کەسێك ئاگادار بکەیتەوە کە تۆ لە بنکەی پۆلیسیت  تۆ دەتوانیت داوا لە پۆلیس بکەیت کە پەیوەندی بە کەسێكەوە بکەن کە پێویست بێت بزانێت تۆ لە بنکەی پۆلیسیت. ئەمەش بە خۆڕاییە.  ئەوان بە زووترین کات کە بۆیان بکرێت پەیوەندی بە کەسێكەوە دەکەن بۆ تۆ. 5 3 .سەیرکردنی ڕێساکانی کارکردن  ڕێساکانی کارکردن )Practice of Codes )ئەو ڕێسایانەن کە پێت دەڵێن پۆلیس دەتوانێت چ کارێك بکات یان بۆیان نییە چ کارێك بکەن لە کاتێكدا کە تۆ لە بنکەی پۆلیسدایت. لەوێ ئەو مافانەی کە لەم ئاگاداریەدا پوختە کراون بە دوورودرێژی باس کراون.  پۆلیس ڕێگەت پێدەدات کە ڕێساکانی کارکردن بخوێنیتەوە بەاڵم ناتوانیت بۆ ماوەیەکی ئەوەندە دورودرێژ بیخوێنیتەوە کە بەربگرێت لە پۆلیس هۆکاری ئەوە بدۆزنەوە کە ئایا تۆ یاسات بەزاندووە یان نا.  ئەگەر دەتەوێت ڕێساکانی کارکردن بخوێنیتەوە، ئەوە بە ئەفسەری گرتن بڵێ لە بنکەی پۆلیس. 4 .وەرگرتنی یارمەتی پزیشکی ئەگەر نەخۆش یان زامدار بیت  بە پۆلیس بڵێ ئەگەر وەها هەستت کرد نەخۆشیت یاخود زامداریت. ئەوان دوکتۆرێك یان پەرستیارێك یان کارامەیەکی دیکەی سەرپەرشتی تەندروستی بانگ دەکەن و ئەوەش بە خۆڕاییە.  پێدەچێت ڕێگەت پێ بدەن کە دەرمانی خۆت بەکار بهێنیت بەاڵم دەبێت یەکەم جار پۆلیس بزانێت ئەو دەرمانانە چین. بەشێوەیەکی ئاسایی یەکەم جار پەرستیارێك دەتبینێت، بەاڵم ئەگەر پێویستیت بە دوکتۆر بێت پۆلیس دەنێرێت بەدوای دوکتۆرێكدا. دەتوانیت داوای بینینی دوکتۆرێكی دیکە بکەیت بەاڵم پێدەچێت پارەی ئەو دوکتۆرە لەسەر خۆت بێت کە پارەکەی بدەیت. 5 .مافی مانەوە بە بێدەنگی )قسە نەکردن( ئەگەر دەربارەی ئەو سەرپێچیەی کە گومانی لێ دەکەن ئەنجامت دابێت پرسیارت لێکرا، تۆ ناچار نیت هیچ شتێك بڵێیت. بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا، پێدەچێت زیان بە بەرگری لەخۆکردنت بگەیەنێت ئەگەر کاتێك پرسیارت لێکرا باسی شتێك نەکەیت کە دواتر خۆت لە دادگادا پشتی پێ دەبەستیت. هەر شتێك بڵێیت لەوانەیە وەکو بەڵگە بەکاربێت. 6 .زانیاری وەرگرتن سەبارەت بەو سەرپێچیەی کە گومان وەهایە تۆ ئەنجامت دابێت و وە زانیاری وەرگرتن لەسەر ئەوەی کە بۆچی دەسگیر کراویت و ڕاگیراویت  پۆلیس پێویستە لەسەریان پێت بڵێن کە سروشتی ئەو سەرپێچیە یاساییە چیە کە ئەوان پێیان وەهایە تۆ ئەنجامت دابێت. ئەمەش ئەوە دەگرێتەوە کە ئەوان پێیان وەهایە کەی و لەکوێ ئەو سەرپێجیە یاساییە ئەنجام دراوە. 6  پۆلیس پێویستە لەسەریان کە پێت بڵێن بۆچی ئەوان پێیان وەهایە تۆ ئەو سەرپێچیە یاساییەت ئەنجام داوە وە بۆچی ئەوان لەو باوەڕەدان کە پێویست بووە تۆ دەسگیر بکەن.  لە بنکەی پۆلیس، پۆلیس پێویستە لەسەریان کە پێت بڵێن بۆچی ئەوان لەو باوەڕەدان کە پێویستە تۆ لەوێ بە ڕاگیراوی بهێڵرێیتەوە.  بەر لەوەی کە هیچ پرسیارێکت لێ بکەن سەبارەت بە هەر سەرپێچییەکی یاسایی پۆلیس دەبێت زانیاری پێویست بدەن بە خۆت و بە پارێزەرەکەت دەربارەی ئەوەی کە پۆلیس پێیان وەهایە تۆ ئەنجامت داوە بۆ ئەوەی بتوانیت بەرگری لەخۆت بکەیت، بەاڵم ئەوە نابێت لە کاتێکدا بێت کە زیان بە لێکۆڵینەوەی پۆلیس بگەیەنێت.  ئەمە بەسەر هەر سەرپێچیەکی یاسایی تریشدا دەچەسپێت کە پۆلیس پێیان وابێت تۆ ئەنجامت داوە. 7 .بینینی تۆمار و بەڵگەنامە سەبارەت بە دەسگیرکردن و ڕاگرتنت  کاتێك کە لە بنکەیەکی پۆلیس ڕادەگیرێیت، پۆلیس دەبێت:  لە تۆماری گرتنی تۆ دا هۆکار و پێویستی دەسگیرکردنەکەت و بۆچی ئەوان لەو باوەڕەدان کە پێویستە تۆ لەوێ ڕابگیرێیت تۆمار بکەن.  ڕێگە بە خۆت و بە پارێزەرەکەت بدەن سەیری ئەو تۆمارانە بکەن. ئەفسەری پۆلیس بۆ ڕاگرتن ڕێوشوێنی ئەوە ساز دەکات.  ئەمە بەسەر هەر سەرپێچیەکی یاسایی تریشدا دەچەسپێت کە پۆلیس پێیان وابێت تۆ ئەنجامت داوە.  پۆلیس پێویستە لەسەریان ڕێگە بە خۆت یان بە پارێزەرەکەت بدەن کە دەستتان بەو بەڵگەنامە و کەرەسانە بگات کە بنەڕەتین بە مەبەستی ئەوەی کە بەشێوەیەکی کارا بەرەنگاری ئەوە بوەستنەوە کە ئایا دەسگیرکردن و ڕاگرتنی تۆ یاساییە یان نا. 7 8 .بانگکردنی وەرگێڕ )موتەرجیم( بۆت و وەرگێڕانی هەندێك بەڵگەنامەی تایبەت بۆ یارمەتیدانی تۆ  ئەگەر بە ئینگلیزی قسە ناکەیت یان لە ئینگلیزی تێ ناگەیت پۆلیس ڕێوشوێن ساز دەکات بۆ کەسێك کە بەزمانی خۆت قسە دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات. ئەمەش بە خۆڕاییە.  ئەگەر کەڕ بیت یان نەتوانیت بە ئاسانی قسە بکەیت، پۆلیس ڕێوشوێن بۆ وەرگێڕێكی ئینگلیزی زمانی هێمای بەریتانی ساز دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات. ئەمەش بە خۆڕاییە.  ئەگەر بە ئینگلیزی قسە ناکەیت یان لە ئینگلیزی تێ ناگەیت، پۆلیس وەرگێڕێك بانگ دەکات بۆ ئەوەی پێت بڵێت بۆچی ئەوان تۆیان دەسگیر کردووە. هەر کات بڕیارێك دەربکرێت کە تۆ لە ڕاگرتن بهێڵێتەوە دەبێت ئەوە ئەنجام بدرێت.  دوای هەر بڕیارێك بۆ هێشتنەوەی تۆ لە ڕاگرتن وە دوای ئەوەی کە تۆ بە فەرمی تۆمەتبار دەکرێیت لەسەر سەرپێچیەکی یاسایی، پۆلیس هەروەها دەبێت بە زمانی خۆت تۆمارێكت بداتێ کە تۆ بۆچی دەسگیر کراویت وە سەبارەت بە هەر سەرپێچیەکی یاسا کە تۆ لەسەری بە فەرمی تۆمەتبار کرا بیت، تەنها لەکاتێكدا نەبێت کە هۆکاری تایبەت هەبێت بۆ ئەوەی ئەوە ئەنجام نەدەن. ئەوانەش ئەمانەن:  ئەگەر بڕیار بدەیت کە تۆ پێویستیت بە تۆمارەکە نییە بۆ بەرگریکردن لەخۆت چونکە تۆ بەتەواوی لەوەی دەگوزەرێت و لە دەرەنجامەکانی نەبوونی تۆمارەکە تێ دەگەیت وە تۆ بواری ئەوەت هەبووە کە پرس وڕا بە پارێزەرێك بکەیت کە لە مەسەلەی بڕیارداندا یارمەتیت بدات. تۆ هەروەها پێویستە لەسەرت ڕەزامەندی خۆت بە نووسین ڕا بگەیەنیت.  ئەگەر وەرگێڕانێكی زارەکی یاخود پوختەیەك لەڕێگەی وەرگێڕێكەوە لەباتی وەرگێڕانێكی نووسراو بۆ تۆ بەس بێت بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆت بکەیت وە بۆئەوەی بەتەواوی لەوە تێ بگەیت کە دەگوزەرێت. ئەفسەری ڕاگرتنیش دەبێت ڕێگە بەوە بدات.  کاتێك کە پۆلیس پرسیارت لێ دەکات و بە تۆماری دەنگی تۆمار ناکرێت ئەو کات وەرگێڕەکە پرسیارەکان و وەاڵمەکانی تۆ بە زمانی خۆت تۆمار دەکات. تۆ دەتوانیت ئەو تۆمارانە بیپشکنیت بەرلەوەی واژۆی بکەیت وەکو تۆمارێكی ڕاست و دروست.  ئەگەر دەتەوێت ئیفادە بدەیت بە پۆلیس، وەرگێڕەکە کۆپییەکی ئەو ئیفادەیە بە زمانی خۆت ئامادە دەکات بۆ ئەوەی تۆ بتوانیت پێیدا بچیتەوە وە واژۆی بکەیت.  تۆ هەروەها مافی ئەوەت هەیە کە ئەم ئاگاداریەت بۆ وەر بگێڕرێت. ئەگەر کۆپی وەرگێڕراو بەردەست نەبوو، پێویستە لەسەریان لەڕێگەی وەرگێڕێکەوە زانیاریەکانت پێ ڕابگەیەنن و بەبێ دواکەوتنێك کە پێویست نەبێت کۆپی وەرگێڕراوت بۆ دەستەبەر بکەن. 8 9 .پەیوەندیکردن بە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەوە ئەگەر تۆ بەریتانی نیت، دەتوانیت بە پۆلیس بڵێیت کە دەتەوێت پەیوەندی بە کۆمیساری بااڵی واڵتەکەی خۆت، سەفارەت یان سەفیری واڵتەکەتەوە بکەیت بۆ ئەوەی پێیان بڵێیت تۆ لەکوێیت وە بۆچی لە بنکەی پۆلیسدایت. ئەوان هەروەها دەتوانن بە تەنها سەردانت بکەن یان ڕێوشوێن بۆ پارێزەرێك ساز بکەن کە بتبینێت. 9 11 .ئایا بۆ ماوەی چەندە دەکرێت بە ڕاگیراوی بمێنیتەوە  بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێت بۆ ماوەی 22 کاتژمێر بە ڕاگیراوی بهێڵرێیتەوە بەبێ ساخبوونەوەی هیچ تۆمەتێك. ئەو ماوەیە دەکرێت زیاتر بێت بەاڵم تەنها ئەگەر سەرپێچیە یاساییەکە بکرێت کە لەالیەن دادوەر و دەستەی سونێدخوارانەوە لە دادگای کراوندا دادبینی بۆ بکرێت و چاودێری پۆلیس یان دادگا ڕێگە بەوە بدات. دوای 13 کاتژمێر لە مانەوەت تەنها دادگا دەتوانێت ماوەی زیاتر بدات بە پۆلیس کە بە گیراوی بتهێڵێتەوە بەبێ تۆمەتبار کردنی فەرمی بە تۆمەتێك.  هەر ناو بەناوێك ئەفسەرێكی پایە بەرزی پۆلیس دەبێت چاو بە کەیسەکەتدا بخشێنێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت پێویستە لە بنکەی پۆلیس بهێڵرێیتەوە یان نا. ئەمەش پێی دەوترێت چاوپێداخشاندنەوە. تەنها لە کاتێكدا نەبێت کە لەبارێكی گونجاو و لەباردا نەبیت مافی ئەوەت هەیە کە لەسەر ئەو بڕیارە قسەی خۆت هەبێت. هەروەها پارێزەرەکەشت مافی ئەوەی هەیە کە لەبری تۆ سەبارەت بەو بڕیارە قسەی خۆی بکات.  ئەگەر ئەفسەری چاوپیاخشاندنەوە تۆ ئازاد نەکات، پێویستە لەسەریان کە هۆکاری ئەوەت پێ بڵێن و هۆکارەکە لە تۆماری گرتندا تۆمار بکرێت.  ئەگەر ڕاگرتنەکەت پێویست نەبێت پێویستە لەسەریان ئازادت بکەن. ئەگەر پۆلیس بیانەوێت بەردەوام بن لەسەر لێکۆڵینەوە لە سەرپێچیە یاساییەکە، دەکرێت بە کەفالەت ئازاد بکرێیت.  کاتێك پۆلیس داوا لە دادگا دەکات کە ماوەی ڕاگرتنەکەت درێژ بکەنەوە کە:  پێویستە لەسەریان بت بەن بۆ دادگا بۆ دانیشتنی دادگا.  پێویستە لەسەریان کۆپییەکی ئەو زانیاریانەت بدەنێ کە بەڵگەکان بە دادگا ڕادەگەیەنێت وە بۆچی پۆلیس دەیانەوێت لە ڕاگرتن بتهێڵنەوە.  تۆ مافی ئەوەت هەیە کە لە دادگا پارێزەرێکت لەگەڵ بێت.  پۆلیس تەنها کاتێك ڕێگەیان پێ دەدرێت کە تۆ لە ڕاگرتن بهێڵنەوە ئەگەر دادگا لەو باوەڕەدا بێت کە ئەوە پێویستە وە پۆلیس بە وریایی و بەبێ کات بەفیڕۆدان لە کەیسەکەت دەکۆڵنەوە.  ئەگەر پۆلیس بەڵگەی پێویستیان بەدەستەوە بێت بۆ ئەوەی بت نێرن بۆ دادگا، ڕەنگە لە بنکەی پۆلیس یاخود بە پۆست بە فەرمی تۆمەتبار بکرێیت، بۆ ئەوەی لە دادگا ئامادە بیت بۆ ئەوەی دادبینیت بۆ بکرێت. 11 .دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەکان ئەگەر کەیسەکەت بچێتە دادگا  ئەگەر بە فەرمی لەسەر سەرپێچییەکی یاسایی تۆمەتبار بکرێیت، خۆت یاخود پارێزەرەکەت پێویستە ڕێگەتان پێ بدرێت چاوتان بەو بەڵگانە بکەوێت کە لە دژی تۆیە وە هەروەها ئەو بەڵگانەش کە ڕەنگە بۆ بەرگری لەخۆکردنت بەسوود بن. ئەوە پێویستە بەر لە دەستپێکردنی دادبینیەکەت ئەنجام بدرێت. پۆلیس و خزمەتگوزاری داواکاری گشتی شاهانە بەرپرسن لە سازدانی ئەوە و ڕێگەدان بە دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە و کەرەسەی پەیوەندیدار. 11 شتی دیکە کە پێویستە بیزانیت دەربارەی مانەوە لە بنکەی پۆلیس دەبێت چۆن مامەڵەت لەگەڵ بکرێت یان سەرپەرشتیت بکرێت ئەمانە تێبینی کورتن دەربارەی ئەوەی کە دەکرێت چاوەڕوانی بکەیت لە کاتێكدا کە تۆ لە بنکەی پۆلیس هێڵراویتەوە. بۆ ئەوەی زانیاری زیاترت بۆ دەربکەوێت، داوای بینینی ڕێساکانی کارکردن بکە. لەوێ لیستێك هەیە بۆ بینینەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی هەرکام لەو شتانە. ئەگەر هەر پرسیارێكت هەبوو بە ئەفسەری گرتنی بنکەی پۆلیس بڵێ. ئەو کەسانەی کە پێویستییان بە یارمەتییە  ئەگەر تەمەنت لە 01 ساڵ کەمترە وە لە بارەی دەروونیەوە لە بارێکی ناسکدایت، بۆ نموونە ئەگەر کێشەی سستی فێربوونت هەیە یان کێشەی تەندروستی دەروونیت هەیە ئەوا لە کاتێكدا کە پۆلیس هەندێك کاری تایبەت ئەنجام دەدات مافی ئەوەت هەیە کە کەسێكت لەگەڵ بێت. ئەو کەسە پێی دەڵێن "کەسی گەورەی گونجاو" ـی تۆ و کۆپییەکی ئەم ئاگاداریەی دەدرێتێ.  کەسی گەورەی گونجاوی تۆ دەبێت لەگەڵ تۆ بێت کاتێك پۆلیس مافەکانی خۆتت پێدەڵێن وە هەروەها پێت دەڵێن بۆچی لە بنکەی پۆلیس هێڵراویتەوە. ئەو کەسە هەروەها دەبێت لەگەڵ تۆ بێت کاتێك پۆلیس هۆشداری پۆلیست بۆ دەخوێنێتەوە.  کەسی گەورەی گونجاوی تۆ هەروەها دەتوانێت لەبری تۆ داوای پارێزەرێكت بۆ بکات.  ئەگەر بتەوێت دەتوانیت لەگەڵ پارێزەرەکەت قسە بکەیت بەبێ ئەوەی کەسی گەورەی گونجاوی خۆت لە ژوورەکەدا بێت.  پۆلیس پێدەچێت پێویست بێت یەکێك لەم شتانەی خوارەوە ئەنجام بدات لە کاتێکدا کە تۆ لە بنکەی پۆلیسدایت. کەسی گەورەی گونجاوی تۆ پێویستە لەسەری، تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە هۆکاری تایبەت هەبێت، بۆ هەموو ماوەکە لەگەڵ تۆ بێت ئەگەر پۆلیس هەرکام لەم کارانەی ئەنجامدا:  چاوپێكەوتنت لەگەڵدا ئەنجام بدات یان داوات لێ بکات ئیفادەیەکی نوسراو یان تێبینییەکانی پۆلیس واژۆ بکەیت.  لە جلوبەرگی ڕووی دەرەوەت زیاترت پێ دابکەنێت بۆ ئەوەی بتپشکنێت.  پەنجەمۆرت بکات، وێنەت بگرێت یان دی ئێن ئەی )DNA )یان نمونەی دیکەت لێ وەربگرێت.  هەر شتێك ئەنجام بدات سەبارەت بە ڕێوشوێنی ناسینەوە لەڕێگەی شاهیدەوە.  کەسی گەورەی گونجاوی تۆ دەبێت بواری ئەوەی بدرێتێ کە بەشێوەی شەخسی یاخود لەسەر تەلەفون ئامادە بێت، کاتێك کە پۆلیس چاوپیاخشاندنەوە بۆ کەیسەکەت ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بزانن کە ئاخۆ پێویستە تۆ لەوە زیاتر ڕابگیرێیت.  ئەگەر کەسی گەورەی گونجاوی تۆ لەوێ بێت، پێویستە کاتێك کە پۆلیس لەسەر سەرپێچییەکی یاسایی تۆ بە فەرمی تۆمەتبار دەکەن لەوێ ئامادە بن. 11 وەرگرتنی زانیاری دەربارەی کاتی خۆت لە بنکەی پۆلیس  هەمووشتێك کە دەکرێت بەرانبەر بە تۆ لەکاتێكدا کە لە بنکەی پۆلیسدایت تۆمار دەکرێت. ئەمەش پێی دەوترێت تۆماری گرتن.  کاتێك بنکەی پۆلیس بەجێ دەهێڵیت، خۆت یان پارێزەرەکەت یان کەسی گەورەی گونجاوی تۆ دەتوانێت داوای کۆپییەکی تۆماری گرتن بکات. پۆلیس دەبێت بە زووترین کات کە بتوانن کۆپییەکی تۆماری گرتنەکەتت بدەنێ.  دەتوانیت هەتا ماوەی 02 مانگ دوای جێهێشتنی بنکەی پۆلیس داوا لە پۆلیس بکەیت کە کۆپییەکی تۆماری گرتنەکەتت بدەنێ. پەیوەندی کردن  بێجگە لە قسەکردن لەگەڵ پارێزەرێك و ئاگادارکردنەوەی کەسێك دەربارەی گیرانەکەت تۆ بەشێوەیەکی ئاسایی ڕێگەت پێ دەدرێت کە یەك پەیوەندی تەلەفونی ئەنجام بدەیت.  داوا لە پۆلیس بکە ئەگەر حەزت کرد تەلەفونێك بکەیت.  هەروەها دەتوانیت داوای قەڵەم و کاغەزیش بکەیت.  پێدەچێت بتوانیت خەڵك سەردانت بکەن بەاڵم ئەفسەری گرتن دەتوانێت ئەو داوایە ڕەت بکاتەوە. ژوورە تاکە کەسێیەکەت  ئەگەر بگونجێت دەبێت بە تەنها لە ژوورێكی تاکە کەسیدا بیت.  دەبێت ئەو ژوورە تاکە کەسییە پاك بێت، گەرم بێت وە ڕوناك بێت.  جێگای نوستنەکەت دەبێت پاك بێت وە ڕێكوپێك بێت.  پێویستە لەسەریان کە ڕێگەت پێ بدەن ئاودەست بەکاربهێنیت وە خۆت بشۆیت. جلوبەرگ ئەگەر جلوبەرگی خۆتت لێ بسەنن، ئەوا دەبێت پۆلیس جل وبەرگی دیکەی جێگرەوەت بدەنێ. خواردن و خواردنەوە دەبێت لە ڕۆژێكدا 1 ژەم خواردنت بدەنێ لەگەڵ خواردنەوە. هەروەها دەتوانیت لە نێوان ژەمە خواردنەکاندا شتێك بخۆیتەوە. وەرزش ئەگەر بگونجێت دەبێت هەموو ڕۆژێك ڕێگەت پێ بدرێت کە بچیتە دەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوای پاك. 12 کاتێك پۆلیس لێپێچینەوەت لەگەڵ دەکات  دەبێت ژوورەکە پاك بێت، گەرم بێت وە ڕوناك بێت.  نابێت ناچاربیت بەپێوە ڕابوەستیت.  کارمەندەکانی پۆلیس دەبێت ناو و پلەی خۆیانت پێ بڵێن.  دەبێت لە کاتی ئاسایی ژەمی نانخواردندا پشوت بدرێتێ وە دوای نزیکەی دوو کاتژمێریش پشویەکت بدرێتێ بۆ خواردنەوەیەك.  دەبێت لە هەر 22 کاتژمێرێكدا کە تۆ لە گرتوخانەیت النی کەم 1 کاتژمێر پشوت بدرێتێ. پێداویستی تایبەت بە باوەڕ  بە پۆلیس بڵێ ئەگەر پێویستیت بە هەر شتێكە کە یارمەتیت دەدات بۆ پیادەکردنی ئاینەکەت لەو ماوەیەدا کە لە بنکەی پۆلیسدایت. ئەوان دەتوانن کتێبی ئاینی و شتی دیکەت، بەگوێرەی پێویست، بۆ دەستەبەر بکەن. 13 ئەو کاتانەی کە ڕێسا ئاساییەکان جیاواز دەبن گرتنی پارێزەرێك بۆئەوەی یارمەتیت بدات هەندێك کاتی تایبەت هەیە کە پۆلیس پێویستی بەوە دەبێت کە بەپەلە پرسیارت لێ بکات بەر لەوەی کە لەگەڵ پارێزەرێك قسە بکەیت. زانیاری دەربارەی ئەو کاتە تایبەتانە لە ڕێساکانی کارکردندا هاتوون. ئەوانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە پۆلیس دەتوانێت چ کارێك بکات و یان بۆی نییە چ کارێك بکات لە کاتێكدا کە تۆ لە بنکەی پۆلیسدایت. ئەگەر دەتەوێت بە تێروتەسەلی سەیری ئەو زانیاریانە بکەیت، ئەوانە لە پەرەگرافی 3.3 ـی ڕێسای C ڕێساکانی کارکردندان. کاتێكی تایبەت هەیە کە پۆلیس ڕێگەت پێ نادات لەگەڵ ئەو پارێزەرە قسە بکەیت کە خۆت دەستنیشانت کردووە. ئەگەر ئەوە ڕوو بدات پێویستە لەسەریان ڕێگەت پێ بدەن کە پارێزەرێكی دیکە هەڵبژێریت. ئەگەر دەتەوێت بە تێروتەسەلی سەیری ئەو زانیاریانە بکەیت، ئەوانە لە پاشکۆی B ڕێسای C ڕێساکانی کارکردندان. کەسێك ئاگادار بکەیتەوە کە تۆ لە بنکەی پۆلیسیت هەندێك کاتی تایبەت هەیە کە پۆلیس ڕێگەت پێ نادات پەیوەندی بە هیچ کەسێكەوە بکەیت. زانیاری دەربارەی ئەو کاتە تایبەتانە لە ڕێساکانی کارکردندا هاتوون. ئەگەر دەتەوێت بە تێروتەسەلی سەیری ئەو زانیاریانە بکەیت، ئەوانە لە پاشکۆی B ڕێسای C ڕێساکانی کارکردندان. تاقیکردنەوەی هەناسە ئەگەر بەهۆی سەرپێچی لێخوڕێنی ئۆتومبێل بە سەرخۆشی دەسگیر کراویت، مافی ئەوەت هەیە لەگەڵ پارێزەرێك قسە بکەیت. ئەو مافە ئەوە ناگەیەنێت کە دەتوانیت ئەوە ڕەت بکەیتەوە کە نمونەی هەناسەت یان خوێن یان میز بدەیت بە پۆلیس تەنانەت ئەگەر هێشتا لەگەڵ پارێزەرەکەش قسەت نەکردبێت. 14 دەسگیرکردن بەگوێرەی یاسای تەندروستی دەروونی ساڵی 3891 پۆلیس هەروەها دەتوانێت کەسانێك لە بنکەی پۆلیسدا ڕابگرێت بۆ هەڵسەنگاندن بە گوێرەی یاسای تەندروستی دەروونی. ئەگەر بەگوێرەی یاسای تەندروستی دەروونی دەسگیر کراویت ئەوە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ لەسەر سەرپێچییەكی یاسا گیراویت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پۆلیس پێویستە لەسەریان ڕێوشوێنت بۆ ساز بکەن بۆئەوەی لەالیەن دوکتۆرێك و پسپۆڕێكی باوەڕپێكراوی تەندروستی دەروونییەوە ببینرێیت کە بڕوانامەی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکەی هەبێت. پێویستە لەماوەی 22 کاتژمێر )1 ڕۆژ( ـدا لەو کاتەوە کە دەگەیتە بنکەی پۆلیس هەڵسەنگاندنت بۆ ئەنجام بدرێت بەاڵم پۆلیس هەوڵ دەدەن ئەو کارە بە زووترین کاتی گونجاو ئەنجام بدەن. لەو ماوەیەدا پێدەچێت پۆلیس بتگوێزێتەوە بۆ شوێنێكی گونجاوتر بۆ ئەوەی کارێكی ئەوتۆ بکەن کە هەڵسەنگاندنەکە ئەنجام بدرێت. لە کاتێكدا کە چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنەکەتی، پێدەچێت پۆلیس ڕێوشوێنت بۆ ساز بکات بۆ ئەوەی لەالیەن کەسێكی خاوەن ئەزمونی باوەڕپێكراوی سەرپەرشتی تەندروستیەوە ببینرێیت. ئەوان ناتوانن هەڵسەنگاندنەکە ئەنجام بدەن بەاڵم بۆ هەر نیگەرانییەکی دیکەی تەندروستی کە ڕەنگە تۆ هەتبێت یارمەتیت دەدەن و ئەوەت بۆ ڕوون دەکەنەوە کە هەڵسەنگاندنەکە چی دەگەیەنێت. سەردانکارانی بێالیەنی ڕاگرتن کەسایەتی ناو کۆمەڵگا هەن کە ڕێگەیان پێ دراوە دەستیان بگات بە بنکەی پۆلیس بەبێ ئاگاداری پێشتر. ئەوانە وەك سەردانکارانی بێالیەنی ڕاگرتن ناسراون وە لەسەر بنەمایەکی خۆبەخشانە کاردەکەن بۆ ئەوەی لەوە دڵنیاببنەوە کە کەسانی دەسگیرکراو بە ڕێكوپێكی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت وە دەتوانن مافەکانیان وەدەست بهێنن. تۆ مافی ئەوەت نیە کە چاوت بە سەردانکاری بێالیەنی ڕاگرتن بکەوێت یاخود داوایان لێ بکەیت سەردانت بکەن بەاڵم ڕەنگە سەردانکارێك داوای بینینی تۆ بکات. ئەگەر سەردانکاری بێالیەنی ڕاگرتن لە کاتێكدا سەردانت دەکات کە تۆ لە ڕاگرتن دایت ئەوا ئەوان بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە پۆلیس کاردەکەن بۆ ئەوەی لەوە دڵنیاببنەوە کە خۆشگوزەرانی و مافەکانت پارێزراون. بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا، ناچار نیت کە قسەیان لەگەڵدا بکەیت ئەگەر پێتخۆش نەبێت. چۆن گازەندە پێشکەش بکەیت ئەگەر دەتەوێت دەربارەی شێوازی ئەو مامەڵەیەی کە لەگەڵت ئەنجام دراوە گازەندە پێشکەش بکەیت، داوای ئەوە بکە کە لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس قسە بکەیت کە لە پلەی پشکنەر )ئینسپێكتەر( یان بەرزتردایە. دوای ئازاد بوونت، دەتوانیت هەروەها گازەندە پێشکەش بکەیت لە هەر بنکەیەکی پۆلیسدا بێت، بۆ بەردەم کۆمیساری بێالیەنی گازەندەی پۆلیس )IPCC )یان لەڕێگەی پارێزەرێكەوە یان ئەندام پەرلەمانی ناوچەکەت )MP )ـەوە کە لەبری تۆ گازەندە پێشکەش بکەن

|4083 جار خوێندراوەتەوە|