• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

پزیشكێكی ددان دەستدرێژی دەكاتە سەر كچە قوتابییەكی زانكۆ

پزیشكێكی ددان دەستدرێژی دەكاتە سەر كچە قوتابییەكی زانكۆ

ناڕێكی ددانەكانی پێشەوەی نیگەران و خەمباری كردبوو، بۆیە دوای ئەوەی ناوی لە كۆلێژ گەڕایەوە، بڕیاری دا بۆ رێككردنەوەی ددانەكانی بچێتە لای پزیشكێكی ددان و ددانەكانی رێك بكاتەوە، بەڵام پاش ئەوەی لەلایەن پزیشكەكەوە بەرەوڕووی دەستدرێژی بووەوە، ئەوە ماوەی پێنج مانگە باری دەروونیشی تێكچووە و زمانی لەگۆ كەوتووە.

سۆما ناوی خوازراوی كچێكی تەمەن 19 ساڵانە، دەیویست یەكەم هەنگاوی چوونە كۆلێژ بە بزەیەكی شیرینەوە دەستپێبكات و كاتێك پێدەكەنێت ددانەكانی جوان دەربكەون، بەڵام ماوەی پێنج مانگە خەونی بزەكردنی ونكردووە، هەوڵی زۆرمان دا تاوەكو ئەم چیرۆكە لە زاری خۆیەوە ببیستین، بەڵام نەمانتوانی زمانی سۆما بهێنینە گۆ، بۆیە (خ.ع)، دایكی سۆما بە دڵێكی پڕ لە خەمەوە چیرۆكی كچەكەی بۆ گێڕاینەوە و گوتی "پارساڵ ناوی كچەكەم لە كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی گەڕایەوە، زۆر بە تاسەوە خەریكی خۆئامادەكردن بوو بۆ زانكۆ، بەڵام بەهۆی شەهوەتبازێكی بەناو پزیشك خەونی كچەكەم نەهاتەدی".

دایكی سۆما دەڵێت: "كچەكەم بۆ رێككردنەوەی ددانەكانی پێشەوەی چووە نۆڕینگەی پزیشكێكی ددان بە ناوی (م. غ) كە عەرەبە و تازە دەستبەكار بووە و هاوڕێیەكی ناونیشانەكەی پێدابوو، لە یەكەم دانیشتنی نێوان كچەكەم و پزیشكەكەدا هیچ كێشەیەك نەبوو، بەڵام دوای چوار رۆژ دووبارە رۆیشتەوە بۆ لای، لەكاتی پڕكردنەوەی ددانێكی كچەكەمدا، پزیشكەكە باوەشی پێدا كردبوو، پەلاماری سینگی دابوو، ماچی كردبوو".

بە گوتەی دایكی، سۆما هەر ئەو رۆژە بەسەرهاتەكەی بۆ هاوڕێ‌ كچەكەی گێڕابووەوە، بەڵام لە ماڵەوە باسی هیچی نەكردبوو. (خ) گوتی "كچەكەم لەلای ئێمە هیچی نەگوت، بەڵام ئێوارە كە گەڕایەوە ماڵەوە، بەبێ ئەوەی قسە لەگەڵ كەس بكات چووە نێو جێگا و توانای قسەكردنی نەما".

وازی لە زانكۆ هێناوە

سۆما نزیكەی پێنج مانگە یەك وشەی نەگوتووە، وەك دایكی باسی دەكات "بەهۆی كاریگەریی ئەو پەلاماردانە، هیچ قسەیەك ناكات و نەشچووە بۆ زانكۆ، بۆیە بەناچاری مۆڵەتی پزیشكیمان بۆ وەرگرتووە". 

دایكی سۆما دەشڵێت: "پزیشك نەماوە نەیبەین بۆ لای، نازانین چی بكەین، لەبەر ئابڕووی خۆمان و ترسی دوژمنداری بۆ كوڕەكانم، من و باوكی لەلای براكانی نەمانگوتووە خوشكەكەتان لەبەرچی وای لێهاتووە و تەنانەت نەشمانوێراوە پۆلیس ئاگادار بكەینەوە و سكاڵا لە دژی پزیشكەكە تۆمار بكەین".

پزیشكەكە هەڵاتووە

 دایكی سۆما باس لەوە دەكات كە زانیارییان لەسەر پزیشكەكە دەستكەوتووە و شوێنەكەیان دۆزیوەتەوە "گوتیان خەڵكی كەربەلایە، بەڵام دوای رووداوەكە و دەستدرێژیكردنە سەر كچەكەمان هەڵهاتووە و ئێستا لە ئەوروپایە".

ئێستا دایكی سۆما نازانێت چی بكات، هەموو هەوڵێكی تەنیا بۆ ئەوەیە كچەكەی بێنێتەوە قسە، ئەو دەڵێت "ئەم شەهوەتبازە بەناو پزیشكە ژیانی كچەكەم و ئێمەشی لەناوبرد، ئێستا نازانین چی بكەین، بۆیە داوا لە حكومەت دەكەم بڕیارێك دەربكات كە كامێرای چاودێری لە هەموو نۆڕینگە و بنكەی تەندروستی و نەخۆشخانەكان دابنرێت، چونكە دڵنیام ئەوەی بەسەر كچەكەی من هاتووە تەنیا حاڵەت نییە، چەندین پزیشك و كەسی دیكە هەن كە كارەكانیان بەكاردەهێنن بۆ لە خشتەبردنی خەڵكی".

بەبێ تۆماكردنی سكاڵا هیچ ناكرێت

لەبارەی رێكارە یاساییەكان بۆ ئەم كەیسە، پارێزەری راوێژكار شاخەوان محەممەد، بە (رووداو)ی گوت: "پێش هەموو شتێك پێویستە خێزانی سۆما سكاڵا لەسەر ئەو پزیشكە تۆمار بكەن، لەڕووی یاساییەوە كەسی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای بەسەردا دەسەپێنرێت، بەمەرجێك كەسەكە خۆی یان كەسوكارەكەی سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن، ئەوكات كچەكە رەوانەی لای لیژنەی پزیشكی دەكرێت، دواتریش كەیسەكەی دەنێردرێت بۆ دادگای تایبەت، بەڵام بەبێ بوونی سكاڵا و بەڵگە و كردنەوەی پەڕاو هیچ شتێك ناكرێت".

ئەو پارێزەرە دەشڵێت: "ئەگەر ئەو پزیشكە تۆمەتەكەی بەسەردا ساخ ببێتەوە، جگە لە سزای دەستدرێژیكردنە سەر ئەم كچە، بەهۆی ئەوەی ئیستیغلالی كارەكەی خۆیشی كردووە كە پزیشكە و بەهۆی كارەكەی گێچەڵی سێكسی بەو كچە كردووە، سزاكەی لەسەر قورستر دەبێت، ئەو سزایەش لە 15 ساڵ بەندكردن كەمتر نییە".

چارەسەركردنی دەروونیی بێ بەرامبەر

لەبارەی چارەسەری دەروونیی سۆما، هەژار عوسمان مەعرووف، پسپۆڕی دەروونی بە (رووداو)ی گوت: "بەدڵنیاییەوە سۆما لەڕووی دەروونییەوە چارەسەر دەكرێت، من ئامادەم بەبێ بەرامبەر چارەسەری بكەم، پێویستە كەسوكارەكەی بیهێننە لام و بیبینم و جۆر و حاڵەتە دەروونییەكەی دەستنیشان بكەم و دواتریش دەست بە چارەسەركردنی بكەین".

135 ئافرەت دەستدرێژییان كراوەتە سەر

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان 135 ئافرەت دەستدرێژییان كراوەتە سەر. زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 40 حاڵەت بووە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت بە 34 حاڵەت. هەر بەپێی ئامارەكە 22 ئافرەتیش لە پارێزگای سلێمانی دەستدرێژییان كراوەتە سەر. 39 حاڵەتەكەی دیكەش لە گەرمیان و سۆران و راپەڕین تۆمار كراون.

|1658 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات