• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • کتیبستان
  • reklam180-3
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • دوکانیک بۆ فرۆشت
  • FOR SALE BARBER
  • FOR SALE
  • سەرتاشمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

چۆن برنجی دروستكراو لە پلاستیك لە برنجی ئاسایی جیادەكەیتەوە؟

چۆن برنجی دروستكراو لە پلاستیك لە برنجی ئاسایی جیادەكەیتەوە؟

چۆن برنجی دروستكراو لە پلاستیك لە برنجی ئاسایی جیادەكەیتەوە؟

بێگومان لەم دوایانەدا بڵاوبوونەوەی دیاریدەی برنجی دروستكراو لە پلاستیكت بیستووە، ئەم جۆرە برنجە لە هەندێك لە وڵاتەكانی ئاسیادا بڵاوبووەتەوە و گومانیش دەكرێت لە چەند وڵاتێكی دیكەشدا بفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا پێی نەزانرابێت.
برنجی دروستكراو بووەتە بابەتێكی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یەكەمجاریش لە سەنگاپورە ئەم برنجەیان ئاشكراكرد.
ئەم برنجە لە وڵاتەكانی ڤیتنام و ئەندەنوسیا و هندستان و چین بڵاوبووەتەوە.
لەوەش خراپتر ئەوەیە كە كڕیارەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئەم جۆرە برنجە دروستكراوە لە زۆرێك لە سۆپەرماركێتە گەورەكاندا بوونیان هەیە و لە دوكانە بچوكەكان نەیانكڕیوە، ئەمەش متمانەی لای زۆرێك لە خەڵكی نەهێشتووە.
زیانەكانی برنجی دروستكراو لە پلاستیك:
ئەوانەی كە ئەم جۆرە برنجەیان خواردووە ئاماژە بەوە دەدەن كە تووشی غازاتی ناوسك بوون، ئەمە جگە لە دروستبوونی چەندان كێشە لە سیستەمی هەرسدا.
پسپۆرانی تەندروستیش دەڵێن كە ئەم جۆرە دانەوێڵە دروستكراوانە ژەهراوین و زۆر كات لە داهاتوودا زیان بە سیستەمی هەرس دەگەیەنن، هەندێك جار دوای ماوەیەك نیشانەكانی دەردەكەوێت.
ئەم برنجە لە پەتاتەی شیرین و پەتاتە و ماددە دەستكردە كیمیایەكان پێكهاتووە.
چۆن برنجی دروستكراو لە برنجی ئاسایی جیادەكەیتەوە؟
زۆرێك لەو كەسانەی ئەم برنجەیان بەكارهێناوە دەڵێن كە زۆر بە زەحمەت جیادەكرێتەوە لە برنجی ئاسایی، چونكە لە شێوە و تامیشدا زۆر لە برنجی ئاسایی دەچێت، بەڵام بە هەندێك هێمادا دەتوانن جیایبكەنەوە.
كەمێك برنج بخەرە ئاوەوە و وەك برنجی ئاسای بیكوڵێنە هەر كات ئاوەكە كوڵا جوان سەیری سەر ئاوەكە بكە، هەوڵبدە بە شێنەی بە كەوچكێك دڵنیابیتەوە لەوەی سەر ئاوەكە هیچ ماددەیەكی دروست نەكردبێت.
برنجە پلاستیكییەكە ماددەیەكی وەك سابون یان پلاستیكی تەنك دروست دەكات كە بە ئاسانی دەتوانیت بە كەوچكێك لایبەریت، ئەگەر ئەو ماددەیەی دروستكرد مەیخۆ و خێرا لایەنە تەندروستییە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكەرەوە تا ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.
دەتوانیت كەمێك ئەو ماددەیە دابنێیت كە دەریدەهێنیت و دواتر بیسوتێنست، بەمەش زیاتر دڵنیا دەبیتەوە كە ئەو برنجەی لە بەردەستتدایە دروستكراوە نەك ئاسای، چونكە بە ئاسانی دەسوتێت بە هۆی ئەو ماددە كیمیاییانەی تێیدایە
یان بە ڕێگەیەكی ئاسانتر ئەتوانیت بڕێك برنج بخەیتە ناو شوشەیەكی داخراو بڕێك ئاو بكە ناو برنجەكە وە لە شوشەكەدا دایبنێ بۆ ماوەی هەفتەیەك ئەگەر برنجەكە كەڕوی نەكرد و بۆنی نەكرد بە دڵنیای یەوە پلاستیكە.
تازیاتر و زیاتر بزانی لایک و کۆمێنتی بابەتەکانمان بکە تاھەمیشە بابەتی بەسوود بزانی..

|4485 جار خوێندراوەتەوە|