• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

کچێک خۆی دەکات بەپیاو و دوو ژن دەهێنێت

کچێک خۆی دەکات بەپیاو و دوو ژن دەهێنێت

چیرۆکێک سەرسوڕهێنەرتر لە ئەفسانە، کچێکی خەڵکی هندستان رووخساری وەک پیاو دەڕازێنێتەوەو سیفاتی پیاوانە لەخۆیدا نیشان دەدات و لەگەڵ دوو کچ رێدەکەوێت، هەڵیاندەخەڵەتێنێت و هاوسەرگیرییان لەگەڵدا دەکات، بەبێ ئەوەی سەرەتا هەست بەهیچ کاردانەوەیەک بکەن.

لەبەشێکی زۆری هندستان دابونەریتی هاوسەرگیریی بەجۆرێکە دەبێت کەسوکاری بووکەخان مارەیی بۆ کاکی زاوا دابنیبکەن و دوای هاوسەرگیریی هەندێک ئاڵتوون-یش بۆ کوڕەکە دەکرێت، لەکاتی جیابوونەوەو تەڵاقیشدا دەبێت کچەکە مارەیی بۆ کوڕەکە دابنیبکات، هەربۆیە ئەو کچەش خۆی کردووەو بەپیاو و دەیەوێت لەو رێگایەوە بڕێک پارەی دەستبکەوێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوز، سویتی سین ئەو کچەی تەمەنی 25 ساڵەو سیفاتی پیاوانە لە خۆیدا نیشان دەدات، قژی هاوشێوەی کوڕان دەبڕێت و جلوبەرگی کوڕانە دەپۆشێت، فەیسبوکێکیش بەناوی "کریشنا" کە ناوێکی کوڕانەیە دادەنێت و بۆ ئەنجامدانی پلانەکانی بەکاریدەهێنێت.

سویتی لەگەڵ کچێكدا رێکدەکەوێت و لە ساڵی 2014 هاوسەرگیری دەکەن، کچەکە لەبەردەم پۆلیسدا رایگەیاندووە کە ئەو کچە هاوشێوەی کوڕان مامەڵەی لەگەڵدا کردووە، خواردنەوەی کهولی خواردووەتەوەو جگەرەی کێشاوەو هەندێکجاریش لێیداوە.

دوای ئەوەی کچەکە بۆی ئاشکرادەبێت مێردەکەی پیاو نییەو وەک خۆی کچە، لای پۆلیس سکاڵا تۆماردەکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیرییەکەی ساختە بووە، سویتی داوای بڕی 16 هەزار دۆلار وەک مافی مارەیی دەکات.

لە 2016دا سویتی سین لەگەڵ کچی دووەمدا هاوسەرگیریی دەکات، کاتێک دەچنە ژوورێکەوە کچەکە بۆی دەردەکەوێت سویتی پیاو نییەو لە رەگەزی مێیە، بەڵام ناچاری دەکات هیچ دەنگێک نەکات و بۆ ماوەیەک ئەو کارەی بەنهێنی دەهێڵێتەوە.

پۆلیسی هندستان ئاشکرایانکردووە سویتی سین نزیکەی 200 ژمارە تەلەفۆنی کچان لە مۆبایلەکەیدا بووەو گفتوگۆی لەگەڵدا کردوون بۆ ئەوەی بتوانێت هەر کامێکیان قایل بوو هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات.

بەگوێرەی وتەکانی پۆلیس-یش هیچ کام لەو دوو کچە سویتیان بەبێ جلوبەرگ لە ماڵەوە نەبینیوە.

سويتي سين (وسط) أثناء زواجها للمرة الثانية عام 2016

|402 جار خوێندراوەتەوە|