• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

بوک و زاوایەک وێنەگری ئاهەنگەکەیان دەدەنە دادگا

بوک و زاوایەک وێنەگری ئاهەنگەکەیان دەدەنە دادگا

بوک و زاوایەک بەناوی پۆل و ستیڤانی بڕیاریاندا سکاڵای یاسایی لەسەر وێنەگری ئاهەنگی گواستنەوەی هاوسەرگیرییەکەیان لە دادگا تۆماربکەن بەتۆمەتی ئەوەی وێنەکانیان تەڵخ و تەمومژاوی دەرچوون.

پۆل و ستیڤانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان لە بەریتانیا ئەنجامداوەو سکاڵای یاساییان لە دادگا تۆمارکردووەو پێیانوابووە وێنەکانیان تەڵخ دەرچوون و وێنەی نەشیاو و نەگونجاوی لە ئەهانگەکەدا چرکاندووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری دەیلی مەیل ئەو بووک و زاوایە لە سکاڵاکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە یەک لەسەر سێی وێنەکانی گرتوونی ئەوانی تێدا نەبوون و ئەو وێنانەی ئەوانیشی تێدابوون و کوالێتی جوان نەبووەو تەنها چەند وێنەیەکی ئەوانی چرکاندووە لەکاتێکدا دەبوو زۆرینەی وێنەکان بۆ ئەوان بچرکێندرایە.

ئەو وێنەگرە ناوی کیلکۆرسەو بەشێکی زۆری زوومی کامێراکانی بۆ ئامادەبووان و کەسوکاری بووک و زاوا تەرخانکردووەو ئەوەش ئەوانی بێزارکردووە.

دیف کیلکۆرس 70 وێنەی بووک و 11 وێنەی زاوای گرتووە، لەکاتێکدا بەکۆی گشتی 1600 وێنەی لەو ئاهەنگەدا گرتووەو زۆرینەی ئەو وێنانە ئەو کچانە بوون کە جلوبەرگی کورتیان لەبەردا بووە، بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری سکای نیوز.

تائێستا دیار نییە قەرەبووی ئەو بووک و زاوایە چەندەو دادگا چەند پارە بۆ ئەو دووانە لە کامێرامانەکە وەردەگرێت، بۆ بەرگریکردن لە خۆی وتوویەتی ژینگەی ئاووهەوای ناوچەکە خراپ بووەو وێنەکان بەو جۆرە دەرچوون.

المصور يقوم بعمله 'السيء'

|706 جار خوێندراوەتەوە|