• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • کتیبستان
  • reklam180-3
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • دوکانیک بۆ فرۆشت
  • FOR SALE BARBER
  • FOR SALE
  • سەرتاشمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

وادەی دەرھێنانی پاسپۆرت ئاشکرا دەکرێت.. ھاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

وادەی دەرھێنانی پاسپۆرت  ئاشکرا دەکرێت.. ھاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە
ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە دەرھێنانی پاسپۆرت لە ١٥ی پارێزگای عیراق راگیراوە و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش وادەی راییکردن و دەرھێنانی پاسپۆرتی ھاووڵاتیان ئاشکرا دەکات.

 

 

سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، بەSNNی راگەیاند: بەھۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرتەوە، ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە دەرھێنانی پاسپۆرت لە ١٥ پارێزگای عیراق راگیراوە و تەنھا لە پارێزگای بەغدا پاسپۆرت بۆ نەخۆش و وەفدەکان دەردەکرێت.

وتیشی:" دەفتەری پاسپۆرتی عیراق لەوڵاتی ئەڵمانیاوە چاپ دەکرێت و ئێستا گەیشتووتە فڕۆکەخانەی بەغدا، سەرەتای ھەفتەی داھاتووش دابەشدەکرێت بەسەر تەواوی پارێزگاکان و ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتووتریش دەستدەکرێت بە دەرھێنانی پاسپۆرت بۆ ھاووڵاتیان".

راشیگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت رۆژانی ١٠ – ١٢ی ٣ی ٢٠١٨، دەرھێنانی پاسپۆرت لەسلێمانی دەستپێبکاتەوەو بەچەند رۆژێکیش تەواوی مامەڵەی کەڵەکەبووی ھاووڵاتیان رایی دەکەین

|786 جار خوێندراوەتەوە|