• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

بەوێنە کچەکەی مافی

بەوێنە کچەکەی مافی

بڵاوبونەوەی هەواڵێک لەسەر کچەکەی خولیا ئاڤشار کە ماوەیەکی زۆرە هیچ دەنگێکی نییە، روبەرووی رەخنەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەوە

پێگەی ئێن سۆن هەبەر بڵاویکردەوە، خولیا ئاڤشار هونەرمەندی بەناوبانگی کوردی تورکیا لەیادی لەدایکبوونی کچەکەی "زەهرا" کە ئێوارەی دوێنێ تەمەنی بووە 18 ساڵ، ئۆتۆمبیلێکی جۆری "رەینج رۆڤەر ئیڤۆک"ی بەدیاری پێشکەشکردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تێڕوانینی جیاجای بەدوای خۆیدا هێنا و زۆرێک لە هەوادارانی "ماڤی" رەخنەی ئەوەیان لێگرتووە کە لە ئێستادا جیهان روبەرووی قەیران بۆتەوە، یەکێک لە هەوادارەکانی ماڤی ئاماژەی بەو دۆخە ئاڵۆزەی باکوری کوردستان کردووە و لە سەرنجێکدا نوسیویەتی "سەیری ئەو شانسە بکە، لەم وڵاتەدا خێزان هەیە توانای نییە قەڵەم بۆ منداڵەکەی بکڕێ".

لە هەواڵەکەدا هاتووە، دیاری هاوسەرەکەی ماڤی بۆ زەهرا، ناونوسکردنی کچەکەیانە لە خولی فێربوونی شۆفێری، بەمەش زۆرێک لە سەرنجەکان ئاراستەی "زەهرا" کراون و بە منداڵیکی خۆشبەخت ناویانبردووە.

خولیا ئاڤشار لەباوکێکی کورد و دایکێکی تورک لە شاری "بالکئێسیر" لەدایک بووە، لە ئێستادا تەمەنی 52 ساڵە و هاوسەری کایا چیلینگیر ئۆغڵووە و کچێکیان هەیە بەناوی "زەهرا چیلینگیر"، بەهۆی بەشداریکردنی لە چەندین فیلم لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگ "ئیبراهم تاتڵیسێس" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و پاش بڵاوکردنەوەی فیلمی "ماڤی ماڤی"، کە ئاڤشار رۆڵێکی دیاری تێدابینی، ئەو نازناوەی پێ بەخشرا.

 

 

 

 

ds
ds
ds
ds
ds
ds
ds
|4845 جار خوێندراوەتەوە|