• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشێک بۆ فرۆشتن
  • barber need
  • reklam180
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • shop for sale
  • reklam180

کوڕێک ئایفۆنەکەی دایکی بۆ ماوەی 47 ساڵ لە کارکردن رادەگرێت

کوڕێک ئایفۆنەکەی دایکی بۆ ماوەی 47 ساڵ لە کارکردن رادەگرێت

منداڵێک دەبێتەهۆی راگرتنی ئایفۆنەکەی دایکی لەکارکردن و تاکو 47 ساڵی تر ناتوانێت ژمارەی نهێنی سەر شاشەکەی بکاتەوەو هیچ کارێکی پێ ناکرێت.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری سپۆتینگی روسی، ئەو دایک و منداڵە لە شاری شەنگهای چین دەژین، بۆ ئەوەی منداڵەکەی سەرقاڵ بکات و بچێت بەلای ئیشی ماڵدارییەوە، بیر لەوە دەکاتەوە چەند دیمەنێکی گرتەی ڤیدیۆیی فێرکاری لەڕێگەی ئایفۆنەکەیەوە نیشان بدات، بەڵام دواتر شاشەی ئایفۆنەکە دەکوژێتەوەو "sleep" دەبێت.

منداڵەکە بۆ ئەوەی شاشەکە بکاتەوە چەند جارێک وشەی نهێنی بەهەڵە لێدەدات، بەڵام هەوڵەکانی پووچەڵ دەبنەوەو مۆبایلەکە ناکرێتەوە، هەربۆیە سیستمی کارپێکردنی ئەپڵ پێیڕادەگەیەنێت بۆ ماوەی 25 ملیۆن خولەک ئەو مۆبایلە ناتواندرێت هیچ کارێکی پێبکرێت.

شارەزایەکی بواری تەکنۆلۆژیا لە یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە شەنگهای دەڵێت "رێکەوتی لەو جۆرە هەبووە کە بۆ ماوەی 80 ساڵ مۆبایلێک رێگەی کارپێکردنی لێگیرابێت، بەهۆی لێدانی وشەی نهێنی بەشێوەی هەڵە".

ئەو شارەزایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە دەتواندرێت ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت لەڕێگەی سڕینەوەی هەموو داتاو زانیارییەکانەوە.

|767 جار خوێندراوەتەوە|