• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

لەسەر پەیوەندییەك بەزۆر بەشوو درا

لەسەر پەیوەندییەك بەزۆر بەشوو درا

خەونی خەندە ئەوە بوو خوێندن تەواو بكات و ببێ‌ بە پزیشك، بەڵام ئاشكرابوونی پەیوەندییە ئەڤیندارییەكەی نەك خەونەكەی لە گۆڕنا، بەڵكو ئێستا وەكو نەخۆشێك دەچێتە لای پزیشكەكان. زیاتر لە دوو ساڵە، كونجی ماڵ، بووەتە شوێنی خەندە كە ناوی خوازراوی كچێكی تەمەن 16 ساڵانە.

ئەم كچە سێ‌ ساڵ لەمەوبەر كە لە پۆلی حەوتی بنەڕەتی بوو، لەگەڵ كوڕێك دەكەوێتە پەیوەندی، بەڵام باوكیان بە پەیوەندییەكە دەزانێ‌ و یەكسەر بەو تەمەنە كەمەوە لە كوڕەكەی مارە دەكات.

دایكی خەندە بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە بەسەرهاتی كچەكەی بۆ (رووداو) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "كچەكەم لە قوتابخانە زۆر زیرەك بوو، هەمیشە دەیگوت دەمەوێ ببم بە دكتۆر، بەڵام بەهۆی كوڕێكەوە ئەو خەونەی نەهاتەدی".

دایكی خەندە دەڵێت كچەكەی لە رێگەی قوتابخانە كوڕێكی ناسیوە بە ناوی زانا و پەیوەندی لەگەڵ داناوە، بەڵام دواتر باوكی خەندە بە پەیوەندییەكەی زانیون. دایكی گوتی: "باوكی خەندە هەردووكیانی لە كۆڵانێك پێكەوە بینیبوو، ئیدی بە كوڕەكەی گوت ئەگەر كچەكەم مارە نەكەی، هەردووكتان دەكوژم".

خەندە زۆر هەوڵی لەگەڵ باوكی دا، بەڵام هەوڵەكانی بێسوود بوون. دایكی خەندە گوتی: "خەندە زۆر لە باوكی پاڕایەوە و گوتی جارێ‌ منداڵم و نامەوێ‌ هاوسەرگیری بكەم، دەمەوێ‌ بخوێنم، بەڵام سوودی نەبوو، بە ناچاری شووی بە زانا كرد. خەندە زۆر منداڵ بوو، تەنانەت لە دادگاش مارەیان نەكرد، لەلای مەلا مارە كرا و گرێبەستی هاوسەرگیری نەبوو". 

نەهامەتییەكان ئەو رۆژە زیاتر بوون كاتێك خەندە پێی نایە نێو ماڵی زانا، هەرزوو زانا خەندەی لە قوتابخانە دەرهێنا و پێیگوت نامەوێ‌ بخوێنی و لە ماڵەوە خزمەتی من بكە.

زانا هەر بەوەندە نەوەستا و شەڕی دەروونی و جەستەیی لە دژی خەندە دەستپێكرد. دایكی خەندە دەڵێت "سووكایەتی پێدەكرد، لێی دەدا، تا وای لێهات باری دەروونی تێكچوو، لەمەش خراپتر خیانەتی لێدەكرد و پێیدەگوت تۆم بە زۆر لێ مارە كراوە، بڕۆوە بۆ لای دایكت و باوكت".

وەك دایكی خەندە باسی دەكات، خەندە هەموو جارێك كە هاتووەتەوە لایان، شەكوای حاڵی خۆی لەلای باوكی كردووە و گوتوویەتی دەیەوێ‌ لە زانا جیاببێتەوە، بەڵام باوكی رازی نەبووە و هەموو جارێك بە زۆر ناردوویەتییەوە لای هاوژینەكەی. دایكی خەندە دەڵێت "شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەسەر جەستەیەوە دیاربوو، قۆڵێكی شكابوو، لا چاوێكی شین ببوو، بەڵام بەناچاری گەڕایەوە لای مێردەكەی".

دوای چەند رۆژێك دایكی خەندە تەلەفۆن بۆ كچەكەی دەكات بۆ ئەوەی هەواڵی بپرسێ‌، بەڵام زانا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت "كچەكەت نەخۆشە قسە ناكات، وەرە بیبەوە". دایكی خەندە یەكسەر بە تاكسییەك دەچێتە ماڵی خەندە. ئەو دەڵێت "كچەكەم لە ژوورێك كەوتبوو، هیچم لە دەست نەهات، یەكسەر هەڵمگرت و بردمەوە ماڵەوە".

زۆری نەبرد زانا هەر بە زارەكی تەڵاقی دا و خۆی لێشاردەوە، دایكی خەندە دەڵێت سكاڵایان لەسەر زانا تۆمار كردووە، بەڵام چووەتە دەرەوەی وڵات، لە دادگاش پێیانگوتوون لەبەر ئەوەی خەندە گرێبەستی هاوسەرگیری نییە، دادگا ناتوانێ‌ داوای مافەكانی لە هاوژینەكەی بۆ بكاتەوە.

باوكی خەندە ئێستا بۆی دەركەوتووە چ هەڵەیەكی بەرامبەر كچەكەی كردووە. ئەو كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت: "زۆر پەشیمانم لەوەی بەسەر كچەكەم هێنا، بەهۆی منەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بوو، چەندین پزیشكم پێی كرد، هیچ سوودی نەبوو".

ئەو ئاهێك بۆ كچەكەی هەڵدەكێشێ‌ و دەڵێت: "نزیكەی دوو ساڵە كچەكەم لە ژوورەوە نایەتە دەرەوە، تەنانەت قسەش ناكات، دایكی رۆژانە بە زۆر خواردنی دەداتێ‌".

سەبارەت بە چارەنووسی زاناش، باوكی خەندە گوتی: "هیچ زانیارییەكمان لەبارەیەوە نییە، دەڵێن لە دەرەوەی وڵاتە". باوكی خەندە زۆر پەشیمانە و دەڵێت "هیوادارم دایكان و باوكان پەند لەو كارەی من وەربگرن و كچەكانیان بە زۆر بەشوو نەدەن".

|1740 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات