• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

خانمە بێژەرێک لە پەخشی راستەوخۆدا منداڵی دەبێت

خانمە بێژەرێک لە پەخشی راستەوخۆدا منداڵی دەبێت

بێژەرێکی ئەمەریکی لە پەخشی راستەوخۆداو لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی بەیانیاندا منداڵی دەبێت و دەبێتە ورووژێنەرترین حاڵەتی ئەو رۆژە لای بیسەرەکانی.

بەگوێرەی هەواڵێکی BBC ئەو کچە پێشکەشکارە بەناوی کاسیدای برۆکتۆر هەموو بەیانییەک بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی لە رادیۆی "زە ئارک"ی ئەمەریکی لە شاری سانت لویس پێشكەشکردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە دوای ئەوەی ماوەی دووگیانییەکەی نزیک دەبێتەوە لە منداڵبوون، بەرنامەی رۆژی سێشەممەی دەباتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوونەوەو لە پەخشی راستەوخۆدا منداڵی دەبێت.

برۆکتۆر رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو هەست بە ئازار دەکات، دواتر دڵنیا دەبێتەوە کە منداڵبوونەکەی نزیکە هەربۆیە ئیدارەی رادیۆکەو نەخۆشخانەی منداڵبوونەکە قایل دەکات لە هۆڵی نەشتەرگەری منداڵبوون بەرنامەی ئەو رۆژەی پێشکەشبکات، دوای قایلبوون هەموو پلانەکەیان دەگاتە لوتکەو لە پەخشی راستەوخۆدا منداڵێکی کوڕی دەبێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ماوەی دوو هەفتە پێش کاتی خۆی کاسیدای برۆکتۆر ئەو منداڵەی بووە، بەڵام ئەو ژنە پێشكەشکارە ئەوەی راگەیاندووە، چونکە حاڵەتەکە کتوپڕبووە هیچ پلانێکی پێشوەختەیان بۆ ئەو منداڵبوونە نەبووە.

لە بەشێکی قسەکانیدا بۆ BBC ئەو خانمە پێشکەشکارە وتوویەتی "کارێکی جوان و ناوازەیە گوێگری رادیۆکەم زیاتر لە بەشێکی ژیانی من شارەزان و پێی ئاشنابوون، من بەردەوام لە بەرنامەکانمدا باس لە ژیانی تایبەتی خۆم دەکەم و ئارەزووم دەکرد پرۆسەی منداڵبوونەکەشم لەگەڵ ئەواندا بێت و راستەوخۆ ئاگاداری بن".

لەو کاتەوەی دووگیان بووە داوای لە گوێگرانی رادیۆکەی کردووە ناوێک بۆ منداڵەکەی دابنێن و هەربۆیە بەکۆی دەنگ ناویان ناوە جیمسۆن.
کاسیدای برۆکتۆر بۆ ماوەیەک لە گوێگرەکانی دووردەکەوێتەوەو مۆڵەتی دایکایەتی وەردەگرێت.

ئەو خانمە لەو رادیۆیەدا پێشکەشکاربووەو هەم بێژەری هەواڵیش بووە، لەکاتی منداڵبوونەکەیەدا سەرجەم ئەو کەرەستانەی پێویستبوون بۆ پەخش و ئامادەکاری بەرنامەکە، لە ژووری نەشتەرگەری ئامادەکرابوون.

|2406 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین