ئەوەی لەبارەی ستیڤن هۆکینگ-ەوە نەتزانیوە ستیڤن هۆکینگ، زانای بلیمەتی فیزیای تیۆری بەریتانی کە بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنی لەکارکەوتنی سیستمی دەماریی دووچاری لەکارکەوتنی تەواوی جەستەیی ببوو، چەندین کتێبی بڵاوکراوەی هەبوو لەسەر نهێنیەکانی گەردوون، دوێنێ چوارشەممە لەتەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.لەلایەن زۆربەی خەڵکەوە بە مەزنترین زانای زیندووی جیهان دادەنرا، هۆکینگ جگە لەوە گەردوونناس، ئەستێرەناس، بیرکاریزان و نووسەری ژمارەیەك کتێبە لەناویاندا کتێبی "کورتەیەك لەمێژووی کات" کە زیاتر لە 10 ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە. هۆکینگ و زانای بواری فیزیا رۆجەر پێنرۆز، تیۆری ڕێژەیی ئەنشتاینیان لەگەڵ تیۆری کوانتەم تێکەڵ کردبوو کە تێیدا ئەوە ڕوون دەکەنەوە شوێن و کات لەگەڵ تەقینەوە گەورەکە (بیگ بانگ) دەست پێدەکەن و لەناو کونە ڕەشەکانی گەردووندا (بلاك هۆڵس) کۆتاییان دێت.هۆکینگ ئەوەی ئاشکراکردبوو کونە ڕەشەکان بەتەواوی ڕەش نین و وزە دەنێرنە دەرەوە و لەکۆتاییدا دیار نامێنن و لەناودەچن.هۆکینگ لەساڵی 1963 و لەتەمەنی 21 ساڵیدا تووشی نەخۆشی کوشندەی لەکارکەوتنی سیستمی دەماری بوو، پزیشکەکان لەسەرەتادا چەند ساڵێكی کەمیان بۆ دیاریکردبوو بۆ ئەوەی بژی، بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە، هۆکینگ بەتەواوی جەستەی لەکارکەوتو و بەدرێژایی ژیانی لەسەر کورسیەك بوو، دەیتوانی تەنیا چەند پەنجەیەکی کەمی دەستێکی بجووڵێنێت و بۆ خۆشتن و خۆگۆڕین و خواردن و تەنانەت قسەکردنیش پشتی بەکەسانی دیکە و تەکنۆلۆژیا دەبەست.ئەو فیزیاناسە گەورەیە بەهۆی کۆمپیوتەرێکەوە دەیتوانی بەشێوەزاری ئینگلیزی- ئەمەریکی قسە بکات.هۆکینگ لەبارەی خۆیەوە وتویەتی "هەوڵ دەدەم ژیانێکی ئاسایی بژیم و بیر لە بارودۆخی خۆم نەکەمەوە و خەم بۆ ئەو شتانە نەخۆم کە ناتوانم بیانکەم."هەروەها لەبارەی نەخۆشیەکەیەوە هۆکینگ وتویەتی "هەستم کرد کە ئەوە زۆر نادادپەروەرانەیە- بۆچی من دەبێت ئەم نەخۆشیەم تووش ببێت. من بەختەوەربووم کە نەخۆشیەکەم بەشێوەیەکی هێواش تەشەنەی دەکرد، کە زۆرجار ئەم نەخۆشیە وانییە، بەڵام مرۆڤ پێویستە بێ هیوا نەبێت."هۆکینگ لە بەرواری 8ی مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٢- هاوکات لەگەڵ یادی ٣٠٠ ساڵەی کۆچی دوایی ئەستێرەناس و زانای بواری فیزیا گالێلۆ- لەئۆکسفۆرد لەدایكبووە. لەژیانیدا دوو جار هاوسەرگیری کردووە.لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٨ هۆکینگ وتی "ئەگەر مرۆڤ بتوانێت لە ٢٠٠ ساڵی داهاتوودا لەناونەچێت و فێرببێت لە گەردووندا بژیت، ئەوە داهاتوومان گەش دەبێت".لە بەشێک لە قسەکانی تریدا هۆکینگ وتوویەتی "لەو باوەڕەدام داهاتووی مرۆڤ دەبێت لەگەردووندا بێت، لە ١٠٠ ساڵی داهاتوودا قورسە زەوی لەکارەسات بپارێزرێت، نەك لەهەزار ساڵ و ملیۆن ساڵی داهاتوودا. پێویستە مرۆڤ هەموو هێلکەکانی نەخاتە یەك سەبەتەوە و تەنیا لەسەر یەك هەسارە بژیت."هۆکینگ پلەی پرۆفیسۆری بیرکاری لوکاسی هەبوو لەکامبریج، کە ئیساك نیوتن لەنێوان ساڵانی ١٦٦٩ تا ساڵی ١٧٠٢ ئەو پلەیەی هەبووە.هۆکینگ ووتویەتی ئەگەر چانسی ئەوەی هەبێت بتوانێت لەنێوان نیوتن و مارلین مۆنرۆ یەکێکیان ببینێت، ئەوە ئەو حەز دەکات ئەستێرە سینەمایەکە ببینێت.زانا گەورەکە خاوەنی ١٢ بڕوانامەی شەرەف بووە. لەساڵی ١٩٨٢ پلەی فەرماندەی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی پێ بەخشراوە کە ئەمەش شەرەفێکی گەورەیە بۆ هاوڵاتیەکی بەریتانی بتوانێت ئەم پلەیە بەدەست بێنێت کە یەك پلە لە خوار پلەی پاشاوەیە.سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیەکی بەریتانی بووە، هۆکینگ لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن باراك ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی ئەمەریکای پێبەخشراوە کە بەزرترین خەڵاتی شەرەفی ئەمەریکایە. 2018-03-18|1456 جار خوێندراوەتەوە|
ئەوەی لەبارەی ستیڤن هۆکینگ-ەوە نەتزانیوە
ستیڤن هۆکینگ، زانای بلیمەتی فیزیای تیۆری بەریتانی کە بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنی لەکارکەوتنی سیستمی دەماریی دووچاری لەکارکەوتنی تەواوی جەستەیی ببوو، چەندین کتێبی بڵاوکراوەی هەبوو لەسەر نهێنیەکانی گەردوون، دوێنێ چوارشەممە لەتەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەلایەن زۆربەی خەڵکەوە بە مەزنترین زانای زیندووی جیهان دادەنرا، هۆکینگ جگە لەوە گەردوونناس، ئەستێرەناس، بیرکاریزان و نووسەری ژمارەیەك کتێبە لەناویاندا کتێبی "کورتەیەك لەمێژووی کات" کە زیاتر لە 10 ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە.
هۆکینگ و زانای بواری فیزیا رۆجەر پێنرۆز، تیۆری ڕێژەیی ئەنشتاینیان لەگەڵ تیۆری کوانتەم تێکەڵ کردبوو کە تێیدا ئەوە ڕوون دەکەنەوە شوێن و کات لەگەڵ تەقینەوە گەورەکە (بیگ بانگ) دەست پێدەکەن و لەناو کونە ڕەشەکانی گەردووندا (بلاك هۆڵس) کۆتاییان دێت.
هۆکینگ ئەوەی ئاشکراکردبوو کونە ڕەشەکان بەتەواوی ڕەش نین و وزە دەنێرنە دەرەوە و لەکۆتاییدا دیار نامێنن و لەناودەچن.
هۆکینگ لەساڵی 1963 و لەتەمەنی 21 ساڵیدا تووشی نەخۆشی کوشندەی لەکارکەوتنی سیستمی دەماری بوو، پزیشکەکان لەسەرەتادا چەند ساڵێكی کەمیان بۆ دیاریکردبوو بۆ ئەوەی بژی، بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە، هۆکینگ بەتەواوی جەستەی لەکارکەوتو و بەدرێژایی ژیانی لەسەر کورسیەك بوو، دەیتوانی تەنیا چەند پەنجەیەکی کەمی دەستێکی بجووڵێنێت و بۆ خۆشتن و خۆگۆڕین و خواردن و تەنانەت قسەکردنیش پشتی بەکەسانی دیکە و تەکنۆلۆژیا دەبەست.
ئەو فیزیاناسە گەورەیە بەهۆی کۆمپیوتەرێکەوە دەیتوانی بەشێوەزاری ئینگلیزی- ئەمەریکی قسە بکات.
هۆکینگ لەبارەی خۆیەوە وتویەتی "هەوڵ دەدەم ژیانێکی ئاسایی بژیم و بیر لە بارودۆخی خۆم نەکەمەوە و خەم بۆ ئەو شتانە نەخۆم کە ناتوانم بیانکەم."
هەروەها لەبارەی نەخۆشیەکەیەوە هۆکینگ وتویەتی "هەستم کرد کە ئەوە زۆر نادادپەروەرانەیە- بۆچی من دەبێت ئەم نەخۆشیەم تووش ببێت. من بەختەوەربووم کە نەخۆشیەکەم بەشێوەیەکی هێواش تەشەنەی دەکرد، کە زۆرجار ئەم نەخۆشیە وانییە، بەڵام مرۆڤ پێویستە بێ هیوا نەبێت."
هۆکینگ لە بەرواری 8ی مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٢- هاوکات لەگەڵ یادی ٣٠٠ ساڵەی کۆچی دوایی ئەستێرەناس و زانای بواری فیزیا گالێلۆ- لەئۆکسفۆرد لەدایكبووە. لەژیانیدا دوو جار هاوسەرگیری کردووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٨ هۆکینگ وتی "ئەگەر مرۆڤ بتوانێت لە ٢٠٠ ساڵی داهاتوودا لەناونەچێت و فێرببێت لە گەردووندا بژیت، ئەوە داهاتوومان گەش دەبێت".
لە بەشێک لە قسەکانی تریدا هۆکینگ وتوویەتی "لەو باوەڕەدام داهاتووی مرۆڤ دەبێت لەگەردووندا بێت، لە ١٠٠ ساڵی داهاتوودا قورسە زەوی لەکارەسات بپارێزرێت، نەك لەهەزار ساڵ و ملیۆن ساڵی داهاتوودا. پێویستە مرۆڤ هەموو هێلکەکانی نەخاتە یەك سەبەتەوە و تەنیا لەسەر یەك هەسارە بژیت."
هۆکینگ پلەی پرۆفیسۆری بیرکاری لوکاسی هەبوو لەکامبریج، کە ئیساك نیوتن لەنێوان ساڵانی ١٦٦٩ تا ساڵی ١٧٠٢ ئەو پلەیەی هەبووە.
هۆکینگ ووتویەتی ئەگەر چانسی ئەوەی هەبێت بتوانێت لەنێوان نیوتن و مارلین مۆنرۆ یەکێکیان ببینێت، ئەوە ئەو حەز دەکات ئەستێرە سینەمایەکە ببینێت.
زانا گەورەکە خاوەنی ١٢ بڕوانامەی شەرەف بووە. لەساڵی ١٩٨٢ پلەی فەرماندەی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی پێ بەخشراوە کە ئەمەش شەرەفێکی گەورەیە بۆ هاوڵاتیەکی بەریتانی بتوانێت ئەم پلەیە بەدەست بێنێت کە یەك پلە لە خوار پلەی پاشاوەیە.
سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیەکی بەریتانی بووە، هۆکینگ لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن باراك ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی ئەمەریکای پێبەخشراوە کە بەزرترین خەڵاتی شەرەفی ئەمەریکایە.
بابەتی زۆرتر...
2018-11-15ماسنجەر تایبەتمەندییەكی گرنگ زیاد دەكات
2018-11-11گرفتێک لەئایفۆن دەرکەوت ئەپڵ بەخۆڕایی بۆتان دەگۆڕێت
2018-08-10توێژینەوەیەك؛ زۆر بەكارهێنانی مۆبایل رەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی بینایی
2018-04-14بەم جۆرە تەمەنی باتریی ئایفۆنەکەت بزانە
2018-04-10وای فای گەیشتە سەر مانگ
2018-04-05هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
2018-04-12بەهۆی ناردنی نامەیەکی هەڵەوە هاوسەرگیرییان کرد
2018-03-18ئەوەی لەبارەی ستیڤن هۆکینگ-ەوە نەتزانیوە
2018-03-07بەزیندوویی توێکاری جەستە بۆ کەسێک دەکەن
2018-02-15بۆچی لە یەكەم وشەی تێل كردندا ئەڵێی (ئەلوو)؟
هەواڵێکی ناخۆس بۆ ئەوانەی تازە دێنە بەریتانیا و چاوپێکەوتن دەکرێت.
ناو گۆرین لە بەریتانیا
تراڤڵ دۆکیۆمێنت داوا بکە لە بەریتانیا
هەواڵی نوی هۆم ئۆفیس / ناوچە نائارامەکانی عێراق / نوێکراوەتەوە
کتێبی فێربوونی شۆفێری بە زمانی کورد و ژیان لە بەریتانیا
داواکردنی مۆڵەتی کارکردن لە بەریتانیا بۆ ئەوانەی ئیقامەیان نی یە
بەڵگەی بردنەوەی کەیسیکی کوردێکی ئێرانی لە دادگای بەریتانیا
ڤیزای شنگین بۆ ژن و خێزان داوا بکە لێرە
ڤایرۆسی جگەر جۆری بی بەهۆی چییەوە دەگوازرێتەوە؟
بەوێنە؛ باشترین وێنەکانی ناشناڵ جیۆگرافی بۆ ساڵی ٢٠١٨
وڵاتیک ڤیزا لەسەر پاسپۆرتی عیراقی لادەبات
ئەنجامی کۆتایی کەمپینی گەرانەوەی هێز بۆ قاچەکان هاوکار
یوئێنی تورکیا زیندانێکی گەورەیە بۆ پەنابەرە کوردەکان
هەواڵە خۆشەکە لە پەرلەمانی بەریتانیاوە گەیشت ئەمرۆ
حکومەتی فەرەنسا لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە
ماوەی 15 رۆژە هاوسەرەکەی ترەمپ دیارنییە
عەزیەکەی ئیڤانکا ترەمپ سەرنجڕاکێشە
ئگەر دەستگیر کرای لە بەریتانیا ئەم زانیاریانە بزانە
هەواڵە خۆشەکە لە پەرلەمانی بەریتانیاوە گەیشت ئەمرۆ
هەواڵی نوی هۆم ئۆفیس / ناوچە نائارامەکانی عێراق / نوێکراوەتەوە
فرۆمی داواکردنی تراڤڵ دپکۆمینتی بەریتانی
بریارێک لەبارەی پەنابەرانەوە دەرچووە گرنگە هەموو بیزانن
بۆچی خانمان لەکاتی سێکس ئازاریان هەیە؟
فۆرمی فیزای شینگین
ڤیزای شنگین بۆ ژن و خێزان داوا بکە لێرە