• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

بەهۆی ناردنی نامەیەکی هەڵەوە هاوسەرگیرییان کرد

بەهۆی ناردنی نامەیەکی هەڵەوە هاوسەرگیرییان کرد

کچ و کوڕێک نامەیەکی هەڵە لەنێوان یەکدا دەگۆڕنەوە، بەبێ ئەوەی یەکتر بناسن، پەیوەندییەکەیان پەرەدەسێنێت و کۆتاییەکەی بەهاوسەرگیریی دەگیرسێتەوە.

کچەکە ناوی لینا داڵبیک-ەو تەمەنی 37 ساڵە، کوڕەکەش ناوی مایکڵ ئیفانگلۆیە، لینا لەڕێگەی واتس ئاپەوە نامەیەکی هەڵە بۆ کوڕەکە دەنێرێت لەکاتێکدا تەماشای فیلمی "گێرلز تریب" دەکات و لە هۆڵێکی سینەمادایە.

بەڵام دوای کردنەوەی نامەکە داوای ئەوەی لێدەکات خۆی بناسێنێت، لەپاش چوار کاتژمێر لەسەر ئەوە ڕێکدەکەون یەکتر ببینن، بۆ رۆژی دواتر لە چێشتخانەیەکی واتەرلۆ چاویان بەیەک دەکەوێت و خوانی ئێوارە پێکەوە دەخۆن، رۆژی دواتریش نانی نیوەڕۆ لە چێشتخانەیەکی تردا پێکەوە نانی نیوەڕۆ دەخۆن و پەیوەندییەکەیان لە دوو بینینەوە قووڵ دەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی سپۆتینگی روسی، کچەکە رایگەیاندووە کاتێک بۆ یەکەمجار چاوی بەو کوڕە کەوتووە زۆر سەرنجڕاکێش بووە بەلایەوەو دەستبەجێ دڵی ئەوی ویستووە

|1292 جار خوێندراوەتەوە|