• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام

هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی  ئینستاگرام

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئاشکرایان کرد، کە پڕۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەسەر ئامێرێکی زیرەک کار ناکات.

ڕۆژی چوارشەممە 4/4/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لەمەوپاش ئینستاگرام لەسەر کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ کار ناکات، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، کۆمپانیای ئەپڵ ڤێرژنێکی نوێی بۆ ئەو کاتژمێرە دابین کرد.

تا ئێستا دیار نییە کە ئینستاگرام لە داھاتوودا لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ کار دەکاتەوە یان نا، چونکە ھەردوو کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، کە خاوەنی ئینستاگرامە و کۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریکی کە خاوەنی کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵە، ڕاگەیاندراوی فەرمییان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، کۆمپانیای فەیسبووک خاوەنیەتی، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.

|1925 جار خوێندراوەتەوە|