• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

منداڵه‌كوردێكی په‌نابه‌ر له‌ چواره‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونیدا له‌ یۆنان خنكا

منداڵه‌كوردێكی په‌نابه‌ر له‌ چواره‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونیدا له‌ یۆنان خنكا

سه‌رپه‌رشتیارى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت منداڵێكى كۆچبه‌ر له‌ چواره‌مین ساڵیادى له‌ دایكبوونیدا، له‌ ڕێگه‌ى چوونى بۆ هه‌نده‌ران خنكاوه‌ و ئاشكراشی ده‌كات كه‌ به‌نیازن بیكه‌ن به‌ سمبولی كۆچبه‌ره‌ خنكاوه‌كان.

 

ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "منداڵێكى كۆچبه‌ر به‌ناوى (ئه‌حمه‌د هاریوان) كه‌ خه‌ڵكى شارى زاخۆ بووه‌ و له‌ دایكبووى ڕۆژى 4 / 4 / 2014یه‌ له‌ چواره‌مین ساڵیادى له‌دایكبوونیدا واته‌ له‌ 4 / 4 / 2018 له‌ ڕێگه‌ى چوونى بۆ هه‌نده‌ران له‌ ده‌ریاى مه‌ریجى نزیك یۆنان به‌هۆى وه‌رگه‌رانى به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سى دیكه‌دا خنكا".

 

گوتیشى: "ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ جێى سه‌رنج و خه‌مى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بوو له‌ ساڵیادى له‌دایكبوونیدا ئاهه‌نگى بۆ كرابایه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ى له‌ چوار ساڵیدا و ڕێك له‌ ساڵیادى له‌دایكبوونیدا ته‌واو بوو،بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ بیكه‌ین به‌ سمبولى كۆچبه‌ره‌ خنكاوه‌كان".

 

ئارى جه‌لال ڕاشیگه‌یاند كه‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى و ئه‌نجامدانى ڕێوشوێنى یاسایى پێویست، ته‌رمى ئه‌حمه‌د و سێ كه‌سه‌كه‌ى دی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

34f0d3016deaa7e2514af8b3cafdeffb

 

|579 جار خوێندراوەتەوە|