• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشمان دەوێت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن دوکانیک
  • بۆ فرۆشتن
  • barber for sale
  • رەکلام١٨٢

مەحموود سەنگاوی لەبارەی شەپقەکەیەوە دەدوێت

مەحموود سەنگاوی لەبارەی شەپقەکەیەوە دەدوێت

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە شەپقەکەی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەران، مەحموود سەنگاوی هۆکاری لەسەرکردنی شەپقەکەی ئاشکرا کرد.

 

مەحموود سەنگاوی لەمبارەیەوە بۆ (باسنیوز) نهێنییەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: ”سەرم تاشیوە و ئیتر قژم بۆیە ناکەم، بۆ ئەوەی قژەکەم بە ڕەنگی سپییەوە بمێنێتەوە“.

 

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا هەفتەیەک یان دوو هەفتەی دیکە، شەپقەکەی لەسەر دەکات، دەشڵێت: “تا قژەکەم دێتەوە، دواتر کڵاوەکەم لادەبەم”.

 

دوای دەرکەوتنی بە جلی کوردی و شەپقەیەکی ڕەشەوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پرسیاری ئەوە دەکرا کە ئاخۆ هۆکار چییە مەحموود سەنگاوی شەپقەکەی لەسەر کردووە.

|593 جار خوێندراوەتەوە|