• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت

ئەو شتانەی دەبێت لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا فێریان بیت
تەمەنی ٢٤ ساڵی تەمەنێکی پڕ کەیف خۆشیە، لە زانکۆ دەرچوویت و بەرەو ژیانێکی راستی ترو کارکردن دەچیت، خەڵکی نوێ دەناسیت و گەورە بوویت بەڵام لەھەمان کاتیشدا جارێ بەرپرسیارێتیت کەمە.
لەو شتانەش کە پێویستە فێریان بیت لەو تەمەنەدا بریتییە لە:
١. فێری فرۆشتن بە، ئەوەش بناغەی بازرگانییەکی باشە. تۆ ھەموو کات دەفرۆشیت، مەبەستمان لەوەش فرۆشتنی کاری مەندووبی نیە بەڵکو فێربوونە چۆن لە چالاکی و کۆبوونەوە و کۆنفرانس و بەرەو پێش بردنی خۆت و بوارێکدا پێش بکەویت.
٢. لەو ژینگە ئیسراحەتەی خۆت وەرە دەرەوە، گەورە بوویت پێویستە ئەزموونی نوێ بکەیت و تێکەڵ بە خەڵکی دیکە بیت.
٣. لە شتێکدا زۆر باش بە، وەک مۆسیقا یان وەرزشێک.
٤. تۆڕی خۆت بەھێز بکە لە ڕووی ناسینی خەڵک لە ژیانی ڕاستیدا، نەک تەنھا ھاوڕێکانت.
٥. فێری کۆد دانان بە، لە ئێستادا تەکنەلۆجیا زۆر بەرەو پێش چووە و گرنگە ھەموو کەس کۆد کردن بزانێت.
٦. بکەوەرە خۆشەویستیەوە، ٢٤ ساڵی باشترین تەمەنە بۆ ئەوەی خۆشەویستی بکەیت.
٧. فێری مێدیتەیشن بە، ڕۆژی ٢٠ خولەک مێدیتەیشن ھەموو ژیانت دەگۆڕێت، ئەوەش بەرامبەر ٢ کاتژمێر خەوتنە.
٨. زیاتر سەفەر بکە، سەفەرکردن و بینینی وڵاتە نوێیەکان زۆر شتت فێر دەکات و باشترین ئەزموونەکانی ژیانە کە تێڕوانینت بۆ جیھان دەگۆڕێت.
٩. لە گەشەکردنی خۆتدا کاربکە، سەیری تەلەفیزۆن مەکە، بەڵکو کتێب بخوێنەرەوە.
١٠. واز لە دوودڵی بێنە، چونکە بەبێ سوود ھەموو ووزەت دەبات، بە دوودڵی ھیچ شتێک ناگۆڕێت.
١١. دەست بکە بە کۆکردنەوەی پارە، دەتوانیت بۆ ٢٠ ساڵی داھاتوو ببیت بە ملیۆنەر
|1155 جار خوێندراوەتەوە|