• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • کتیبستان
  • reklam180-3
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • دوکانیک بۆ فرۆشت
  • FOR SALE BARBER
  • FOR SALE
  • سەرتاشمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆفرۆشتن

بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە

بەوێنە.. لەپاش 24 ساڵ دایک و باوکی دەدۆزێتەوە

خێزانێکی چینی پاش 24 ساڵ گەڕان کچە ونبووەکەیان دەدۆزنەوە، کە لەلایەن خێزانێکی دیکەوە بەخێوکراوە.

وانغ مینغ تشینغ و هاوسەرەکەی لیو دینغینغ، خێزانێکی خۆشبەخت بوون و لەشاری "تشنیغدو" لە چین دەژیان، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان میوەیان دەفرۆشت، کچێکی سێ ساڵانیان هەبوو بەناوی "تشیڤنغ"، بەڵام لەناکاو کچەکەیان ون دەبێت، هەرچەندە هەوڵیش دەدەن لەپێناو دۆزینەوەی دواجار بێهیوا دەبن، پێشیان وایە لەلایەن ئەو کەسانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن فڕێندراوە.

لەپاش 24 ساڵ شۆخێکی گەنج، کە لە ناوچەی "جیلین" دەژی لەگەڵ خێزانێک، لە رێگای ئینتەرنێتەوە، چاوی بە وێنەی دوو هاوسەر دەکەوێت لەگەڵ وێنەی منداڵەکەیان کە چەندین ساڵە ونبووە، ئەمە گومانی لادروست دەکات، چونکە ئەم کیژە لەلایەن خێزانی راستەقینەی خۆیەوە بەخێونەکراوە، هاوکات وێنەی ئەو منداڵەش بەخۆی دێتەپێش چاو.

هەربۆیە کۆڵنادات و بڕیاردەدات لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات، پاش دۆزینەوەی هەردوو هاوسەرەکە و پشکنینی DNA دەردەکەوێت کە منداڵی ئەو دوو هاوسەرەیە، کاتێک باوکی راستەقینەی راستی هەواڵەکە دەزانێت بەگریانەوە پێی دەڵێت "چەندین ساڵ بەدوای تۆدا گەڕاین کچەکەم، دڵم زۆر شکا، وەرە لە باوەشت بگرم".

|1433 جار خوێندراوەتەوە|