• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

ئەم ڤیتامینە بخۆیت خەونەکانت بیردێتەوە

ئەم ڤیتامینە بخۆیت خەونەکانت بیردێتەوە
وەبیرھاتنەوەی خەونەکان دوای بەئاگاھاتنەوە گرفتێکە زۆربەمان رووبەرووی دەبینەوە ئەمەش وایکرد کەزانکۆی ئوسترالیا ھەوڵی توێژینەوە بدات لەبارەی زیادتربونی توانای بیرکەوتنەوەی خەونەکان.
بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی ئەدلاید، کەسێک دەتوانێ خەونەکانی بیربێـتەوە لەرێی خواردنی ڤیتامین بی ٦ بەر لەخەوتن.
رۆژنامەی ئندپێندت بڵاوی کردۆتەوە کەتیمی توێژەران تاوتوێی توانای بیرھاتنەوەی ئەوەیان کردوە کەکەسەکە لەخەویدا بینیویەتی کاتێ ئەم ڤیتامینە نەخوات.
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەکان خواردنی ڤیتامین بی ٦ کاریگەری نەخستۆتە سەر جۆری خەونەکان و رەنگە بینراوەکان و ھەر لایەنێکی تری شێوازی خەوتن.
لەم توێژینەوەیەدا ٢٤٠ ملیگرام ڤیتامین بی ٦ درایە کەسەکان و دەرکەوت ئەنجامێکی باشی ھەیە، ئەمەش دەروازەیەکی نوێ واڵا دەکات بۆ چارەسەری گرفتەکانی خەوبینین و کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت. 
جێی باسە ڤیتامین بی ٦ لەھێلکە و جگەر و ماسی و پەنیر و شیر و سپێناخ و پەتاتە و ئەڤۆکادۆ و مۆز و پاقلە بابەتییەکان و دانەوێڵەی وەک برنجی بۆر ھەیە
|578 جار خوێندراوەتەوە|