• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

لە یەكەم شەوی هاوسەرگیریدا ناردیەوە ماڵی باوكی

لە یەكەم شەوی هاوسەرگیریدا ناردیەوە ماڵی باوكی

(ن) عەلی، تەمەن 27 ساڵ و دانیشتووی گەڕەكێكی هەولێرە. شوو بە ناسیاوێكی خۆی دەكات، بەڵام تەنیا یەك شەو لەلای دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی دەردەكەوێ‌ لە رەگەزی سێیەمە.

(ن) چیرۆكی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت تاوەكو قۆناغی نۆ (سێی ناوەندی)ش كەس نەیزانیبوو كە ئەو لە ڕەگەزی سێیەم (نێرەمووكە)ـە، ئەو ساڵە كچێكی هاوڕێی بەوەی زانی و ئینجا لەلای هاوڕێكانی باسی كرد، ئیدی ناچاربوو واز لە خوێندن بێنێ‌.

(ن) دوای وازهێنان لە خوێندن، شوو بە ناسیاوێكی خۆیان دەكات، بەڵام تەمەنی هاوسەرگیرییەكەی زۆر كورت بوو. (ن) بە (رووداو)ی گوت "رۆژی گواستنەوە دڵخۆش بووم و ترسیشم هەبوو. شەو كە هاوسەرەكەم بە حاڵی منی زانی، بە تووڕەییەوە گوتی تۆ كچ نیت، بۆچی منت هەڵخەڵەتاند؟".
 هاوژینی (ن) هەر ئەو شەوە پەیوەندی بە ماڵە خەزوورانییەوە دەكات و پاشان (ن) دەنێرێتەوە ماڵی باوكی.

پەیوەندییەكانی هەردوو خێزان ئاڵۆز دەبن، حاجی عەلی باوكی (ن) بەردەوام لە خەمی ئاڵۆزنەبوونی دۆخەكەدایە، بەڵام خەزووری كچەكەی سوود لە كوڕی برایەكی خۆی دەبینێ‌ كە پارێزەرە و دەڵێت "ئەگەر  سەرجەم خەرجییەكانم نەدەنەوە، سكاڵا تۆمار دەكەم". (ن) دەڵێت: "بەهەر شێوەیەك بوو باوكم هەموو خەرجییەكانی بۆ گێڕانەوە، ئێستا هیچ پەیوەندییەكمان نەماوە".
ئەم دۆخە جەستەییە تەنیا ژیانی هاوسەرگیری لە (ن) تاڵ نەكردووە، بەڵكو كاركردن و دەرچوونی ئاسایی بۆ بازاڕیش.

"چەندین كارم دۆزیوەتەوە، بەڵام دواتر كەسێك لە شوێنی كار زانیویەتی رەگەزی سێیەمم بە چاوی هاوڕەگەزباز سەیری كردووم و بەشێوەیەك مامەڵەیان كردووە كە نەتوانم بەردەوام بم".

(ن) حەزی بۆ سێكس ناچێت و بیر لەوە ناكاتەوە جارێكی دیكە شوو بكاتەوە و دەڵێت: "ژیانم تەواو، مەگەر بتوانم بچمە دەرەوەی وڵات چارەسەر بكرێم، چونكە پێشتر سەردانی پزیشكم كرد و گوتیان لە دەرەوە چارەسەرت هەیە، بەڵام پارەم نییە".

لەسەر ناسنامەی باری شارستانی كەسێك كە لە رەگەزی سێیەم بێ‌، دەنووسرێت (مخنس) یاخود بە بڕیاری كارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە دەنووسرێت (اعزب) یان (باكر).

عەبدولڕەحمان عەزیز شوانی، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر لەبارەی ئەم جۆرە حاڵەتانە دەڵێت: "هیچ ئامارێكی دروست لەبەردەست نییە تایبەت بە رەگەزی سێیەم، هیچ كەسێك ئەمەی نەكردووەتە خەمی خۆی كە ئاماری ورد لەسەر ئەم كەسانە پەیدا بكات".

كەسانی سەر بە رەگەزی سێیەم لە كۆمەڵگای كوردیدا بەچاوێك سەیر دەكرێن كە زۆرجار كاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونیان جێدەهێڵێ‌. دكتۆر ئاراس قەرەداخی، پزیشكی دەروونی لەوبارەیەوە دەڵێت: "بە پێچەوانەوی كۆمەڵگای رۆژهەڵاتی، لە رۆژئاوا شوێنی تایبەتیان بۆ دیاریكراوە و مامەڵەیەكی تەندروستیان لەگەڵ دەكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانەی كە لە سروشتەوە هەیانە".

رەگەزی سێیەم لە یاسادا

تاوەكو ئێستا یاساكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هیچ ماددە و بڕگەیەكدا باسی ماف و ئەركی مرۆڤی سەر بە رەگەزی سێیەمیان نەكردووە و بەتەواوی چاو لەم حاڵەتە سروشتییە پۆشراوە.

رەمزیە جەباری كە پارێزەرە لە دادگاكانی هەولێر بە (رووداو)ی گوت: "تاوەكو ئێستا لەڕووی یاساییەوە بایەخ بە رەگەزی سێیەم نەدراوە، بۆیە هیچ ماف و ئەركێكیان دیار نییە لە یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستاندا".

ئەو پارێزەرە دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی لە هیچ ماددە و بڕگەیەكی یاساییدا باس لە رەگەزی سێیەم نەكراوە، لەڕووی یاساییەوە ناتوانن هاوسەرگیری بكەن، یاخود ئەگەر هاوسەرگیریش بكەن ئەوا هیچ مافێكی یاساییان ناكەوێت". بۆیە ئەو یاساناسە بە گرنگی دەزانێ‌ كە یاسایەكی تایبەت یاخود لە هەمواری یاسای باری شارستانی باسی رەگەزی سێیەم بكرێت

|2878 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات