• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

سەرخەوشکاندن توانای ئەزبەرکردن زیاددەکات

سەرخەوشکاندن توانای ئەزبەرکردن زیاددەکات

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە پاش وەرگرتنی زانیارییەکی نوێ، خەوەنووچکەیەکی 10 خولەکیی توانای مێشک زیاددەکات بۆ بیرکەوتنەوەی وردەکاریی ئەو زانیارییەی وەرگیراوە.

خەو و یادەوەریی مرۆڤ دۆستی گیانی بە گیانی یەکدین. خەوتن رێوشوێنەکانی لەبیرکردنی زانیارییەکان دەوەستێنێ، یادەوەریی مرۆڤیش بەبێ خەوێکی باش ئاستەمە بتوانێ زانیارییەکان هەڵبگرێ و وردەکارییەکانیانی بیربکەوێتەوە.

پێشووتر توێژینەوەی زانستیی دەریانخستووە خەوتن هۆکاری سەرەکیی چەسپاندنی ئەو زانیاریانەیە کەمێشک لەکاتی بەخەبەربووندا وەریاندەگرێ، هەروەک پاش لەخەوهەستانیش توانای وەرگرتنی زانیاریی نوێ زیاترە.

توێژینەوە نوێیەکە لە زانکۆی ئەدنبەرەی بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە خەوەنووچکەیەکی کورت بۆ ماوەی 10 خولەک، ئەگەر تەنیا وەنەوزیش بێ و کەسەکە خەوی تەواوی لێنەکەوێ، توانای مێشک بۆ چەسپاندنی زانیارییە نوێیەکان و بیرکەوتنەوەی وردەکارییەکانیان زیاددەکات.

بەشدارانی توێژینەوەکە 60 کوڕ و کچ بوون کە تێکڕای تەمەنیان 21 ساڵان بووە.

پاش پێشاندانی چەند وێنەیەک بە بەشداران، بەشێکیان نێردران بۆ خەوەنووچکەیەکی کورت و بەشێکی دیکەیان ئەو پشووە کورتەیان وەرنەگرت.

توێژەران تێبینییانکرد، ئەو کوڕ و کچانەی سەرخەوشکاندنە کورتەکەیان کردبوو، باشتر وردەکاریی وێنەکانیان دەزانی و هەستیان بە جیاوازییە وردەکانی نێوان وێنەکان دەکرد.

توێژەرەکان دەڵێن هۆکار ئەوەیە، ئەو خەوەنووچکە چەند خولەکییە وادەکات مێشک توانای زیاتربێت لە چەسپاندنی وردەکاریی زانیارییەکان و دواتر بیرکەوتنەوەیان.

ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکە لە جۆرناڵی زانستیی (Nature Scientific Reports) بڵاوبووەتەوە.

|1794 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین