• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • ریکلام١٨٠
  • سەرتاشمان دەوێت
  • FOR SALE
  • sale on
  • reklam-180-4
  • reklam-180-3

ساحیرێک دوو خوشک هەڵدەخڵەتێنێت

ساحیرێک دوو خوشک هەڵدەخڵەتێنێت

دوو خوشک لە سەنگافورە دەکەونە داوی ساحیرێکەوە، نرخێکی خەیاڵی دەدەن بە نۆ دەبە ئاو، لەپێناو چارەسەربوونی کێشەکانیان.

بەشێوەیەکی گشتی لە بەشێکی زۆری کۆمەڵگاکاندا دیاردەی فاڵ و سیحر باوە، کە زیاتر خانمان یان ئەو کەسانەی ئاستی رۆشنبیریان نزمە دەچنە لای ئەو کەسانە، یانگ 30 ساڵە و لە شاری "پوکیت پاتوک" لە سەنگافورە لە شوقەیەک دەژی لەگەڵ هاوسەرەکەی و باوکی و خوشکەکەی، بەڵام خۆی و هاوسەرەکەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

خوشکەکەی یانگ بۆ ئەوەی چارەسەری هەموو کێشەکانیان بکات، باس لە فرۆشیارێکی گەڕۆکی ئەندەنوسی دەکات کە ئاو دەفرۆشێت بە "پیاوی رۆحانی" ناسراوە، بەڵام ئاوەکانی تایبەت و سیحرین، چونکە فرۆشیارەکە دەڵێت "ئەم ئاوانە سەرجەم کێشەکانتان چارەسەردەکات، دەرگای خۆشییەکان دەکرێتەوە بە روویاندا".

بەگوێرەی هەواڵەکەی رۆژنامەی "میرۆری" بەریتانیا، ئەم دوو خوشکە بڕیاردەدەن نۆ بوتڵ ئاو بە بڕی 1450 دۆلار بکڕن، پاش چەند رۆژێک بەکارهێنان و خواردنەوەی ئاوەکە هەست بە هیچ گۆڕانکاریەک ناکەن، پەیوەندی بە ئاوفرۆشەکەوە دەکەن و هەڕەشەی لێدەکەن، کە ئەگەر پارەکە نەگەڕێنێتەوە لای پۆلیس سکاڵا تۆماردەکەن، بەڵام ئاوفرۆشەکە رەتیدەکاتەوە.

دوو خوشکەکە سکاڵا تۆماردەکەن، پۆلیسیش بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەو ئاوفرۆشەکە، بەڵام هیچ هەواڵێک دەربارەی ئەو ئاو فرۆشە نییە و پارەکەشیان لەدەستدا.

|1240 جار خوێندراوەتەوە|