• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • خەسلیک بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن
  • هەلی کار
  • shop for sale
  • reklam180
  • خولی سەرتاشین

لە سەقفی رێستۆرانتەکەوە ئاوی دەمی جرجێک هاتە خواردنەکەیانەوە

لە سەقفی رێستۆرانتەکەوە ئاوی دەمی جرجێک هاتە خواردنەکەیانەوە

دوو هاوڕێ برسیانە و روو لە رێستۆرانتێک دەکەن، بەڵام جرجێکی مردوو ژەمە خواردنەکەیان تێکدەدات.

بەپێی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە باشوری چین شۆخێک لەگەڵ کوڕە هاوڕێکەی سەردانی رێستۆرانتێک دەکەن، دوای ئەوەی خواردنەکانیان دەگات و دەست بە نان خواردن دەکەن، هەست بە بوونی دڵۆپی ئاو دەکەن لە سەقفەکەوە بۆ ناو خواردنەکەیان، پاش ئەوەی سەر بەرزدەکەنەوە دەبینین جرجێکی مردووە لە سەقفەکەدایە و دەمی کراوەتەوە و هێواش هێواش ئاو لە دەمی دێتە دەرەوە.

پاش ئەوەی ئاشکرادەبێت، خاوەنی رێستۆرانتەکە کچ و کوڕەکە دەباتە نەخۆشخانە، بۆ ئەوەی بەپەلە پشکنیان بۆ ئەنجامدەدەن، تا دڵنیابنەوە لەوەی ژەهراوی نەبوون، بەڵام تەندروست بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی کە رێستۆرانتەکەیان خاوێن کردووەتەوە، وتوویانە "ئێمە هەستمان بە بوونی هیچ جرجێک نەکرد، پێدەچێت دوای داگیرساندنی رووناکیەکان لە کاتژمێر 11 مردبێت

|1978 جار خوێندراوەتەوە|