• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • کتیبستان
  • reklam180-3
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • دوکانیک بۆ فرۆشت
  • FOR SALE BARBER
  • FOR SALE
  • سەرتاشمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

ئه‌و گه‌نجه‌ى منداڵه‌كه‌ى رزگاركرد سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێكرد و ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌رنسی پێ به‌خشی

ئه‌و گه‌نجه‌ى منداڵه‌كه‌ى رزگاركرد سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێكرد و ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌رنسی پێ به‌خشی
ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ شارى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كى ئازایانه‌ منداڵێكى له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و مردن رزگاركرد، ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌ره‌نسى پێ دراو دامه‌زرێنرا.
رۆژنامه‌ى "لوبوان"ى فه‌ره‌نسى بڵاویكردۆته‌وه‌، گه‌نجه‌كه‌ ناوى مامۆدۆ گاسامایه‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و خه‌ڵكى مالی-یه‌، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى له‌ فه‌ره‌نسادا نیشته‌جێ ببو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌ بانگهێشتی كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئیلیزێ كراوه‌ و به‌هۆى ئه‌و كاره‌ بوێرانه‌یه‌ى كردبوى، ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌ره‌نسى پێدراوه‌ و له‌ ده‌زگاى ئاگركوژێنه‌وه‌ش دامه‌زرێنراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ بوێرانه‌ییه‌كه‌شی، گاساما ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، به‌بێ بیركردنه‌وه‌ كاتێك بینیویه‌تى خه‌ڵك هاوار ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كان هۆڕین لێ ده‌ده‌ن، خێرا به‌ روكاری ده‌ره‌وه‌ی چوار نهۆمی بیناكه‌دا سه‌ركه‌وتوه‌ و توانیویه‌تى منداڵه‌كه‌ رزگاربكات.
گاساما له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ منداڵێك خه‌ریكه‌ له‌ بینایه‌كى به‌رزه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه‌، به‌ڵام لاوه‌ ئه‌فریقییه‌كه‌ به‌ بیناكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت و منداڵه‌كه‌ رزگار ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ "سپایده‌رمان"ى راستى ناوده‌برێت و سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریسیش به‌ ته‌له‌فۆن سوپاسى كردبو، به‌رپرسێكى دیكه‌ی فه‌ره‌نسیش پشتگیرى شاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ نایاساییه‌ راگه‌یاندبو.
 

|1158 جار خوێندراوەتەوە|