• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • بۆ فرۆشتن
  • سەرتاشێکمان دەوێت
  • کتیبستان
  • reklam180-3
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • دوکانیک بۆ فرۆشت
  • FOR SALE BARBER
  • FOR SALE
  • سەرتاشمان دەویت
  • بۆ فرۆشتن
  • بۆ فرۆشتن

خۆشترین خواردنی شاژنی بەریتانیا چییە؟

خۆشترین خواردنی شاژنی بەریتانیا چییە؟

دارین ماکگریدی، کە ماوەی 15 ساڵە لە چێشتخانەی شاهانەی بەریتانیا کاردەکات، خۆشترین خواردنی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "سکای نیوز" لە لێدوانێدا دارین ماکگریدی، چێشتلێنەری کۆشکی شاهانە دەڵێت "شاژن جوڵە ناکات بەبێ ئەوەی خۆشترین خواردنی تایبەت بەخۆی نەخوات، کە کێکی پسکویت بە شوکوڵاتەیە، تەنانەت ناچێتە دەرەوەی ماڵ، پێش ئەوەی بیخوات".

هاوکات ئاماژە بەوەدەکات شاژن رۆژانە کێکی پسکویت بە شوکوڵاتە دەخوات، ئارەزووی خواردنی میوە و سەوزەی نوێش دەکات، خۆشترین میوەش لەلای مۆزە، بەڵام بەشێوەیەکی تایبەت دەیخوات، بە بەش بەشی بچوک.

لەگەڵ ئەوەشدا شاژن گرنگی بە تەندروستی خۆی دەدات، هەربۆیە بایەخ بە خواردنە باشەکانیش دەدات وەک ماسی، یان مریشک لەگەڵ سەوزە، بەڵام رقی لە سیر و پیاز دەبێتەوە.

|2360 جار خوێندراوەتەوە|