• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

بریارێک لەبارەی پەنابەرانەوە دەرچووە گرنگە هەموو بیزانن

بریارێک لەبارەی پەنابەرانەوە دەرچووە گرنگە هەموو بیزانن

یەکێتی ئەوروپا لەبارەی کۆچبەرانەوە ڕێککەوت و بڕی سێ ملیار یۆرۆش دەدات بە تورکیا
...............
سەرکردەکانی یەکێتی ئەروپا دوای کۆبوونەوەیەکی ١٠ کاتژمێری گەیشتنە ڕێککەوتن لەبارەی کۆچبەرانەوە و بڕی سێ ملیار یۆرۆش وەک پشتیوانیی بۆ کۆچبەران دەدەن بە تورکیا.

کۆبوونەوەکە دوێنێ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو و تیایدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەنتەری نوێی کۆچبەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەنەوە و لەڕێیانەوە پەنابەری یاسایی و نایاسایی لە یەکتر جیابکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر نایاسایی بن بیاننێرنەوە وڵاتی خۆیان.

سەرکردەی ٢٨ وڵاتەکە ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی کۆنترۆڵی سنورەکان و زیادکردنی هاوکاری دارایی بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەفریقای باکور.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا بڕیاری داوە وەک پشتیوانییەکی دارایی بۆ کۆچبەران بۆ جاری دووەم بڕی سێ ملیار یۆرۆ بداتە تورکیا.

لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، پێویستە بەپەلە هەوڵەکان زیادبکرێن بۆ ڕێگەگرتن لە دروستکردنی ڕێگەی نوێی دەریایی یان وشکانی بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران.

هاوکات ئیتاڵیا کە خاڵی چوونەژوورەوەی هەزارن کۆچبەرە هەڕەشەی ئەوەی کرد ڤیتۆی تەواوی ئەجێندای بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپا بکات ئەگەر لەسەر پرسەکە هاوکاری نەکرێت.

ژوسێپی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، پاش ئەم ڕێککەوتنە ئەوروپا زیاتر بەرپرسیار دەبێت و هاوخەمی زیاتر پێشکەش دەکات، وتیشی "چیتر ئیتاڵیا بە تەنیا نییە."

لەلایەکی ترەوە ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێویستە ڕێککەوتنی فراوانتر بکرێت لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران و وتیشی "هێشتا یەکێتی ئەوروپا کاری زۆری ماوە بۆ دروستکردنی پردێک بۆ بۆچوونە جیاوازەکان."

لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ ئەو شەپۆلە زۆرەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا نەماوە کە ڕۆژانە هەزاران کەس لە دوورگەکانی یۆنانەوە دەپەڕینەوە، بە جۆرێک ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەپەڕنەوە بۆ ئەوروپا بەڕێژەی ٩٦% بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ کەمیکردووە.

|5627 جار خوێندراوەتەوە|