• krd trvel
  • krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • سەرتەک تراڤڵ
  • life in uk test
  • barber for sale
  • rekllam180
  • reklam-180
  • reklam180-2
  • reklam180-1
  • BARBER NEED
  • خانەی بەساڵاچوان
  • for sale
  • for sale
  • ریکلام بۆ فرۆشتن
  • reklam180-3

مێسی ژیانی ژن و مێردێک وێران دەکات

مێسی ژیانی ژن و مێردێک وێران دەکات

ەگەڵ دەسپێکی یاریەکانی مۆندیال، بە پەرۆشەوە هەوادارانی تۆپی پێ لە جیهاندا رۆژانە بینەری دەبن، بەڵام رەنگە بۆ ئەو پیاوانەی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، تەماشاکردنی ئەم یاریانە ببێتەهۆی دروستکردنی ناکۆکی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "میرۆر"ی بەریتانیا، دوو هاوسەر لە روسیا پاش 14 ساڵ پێکەوە ژیان، بەهۆی یاریەکانی مۆندیال و یاریزانی بەناوبانگی جیهانی لیۆنێل مێسی، جیادەبنەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان ئەم دوو هاوسەرە، هەریەکێکیان هاندەری یانەیەک بوون لە دژی یەکتری، بەڵام پیاوەکە هاندەری سەرسەختی لیۆنێل مێسی بووە، دوای ئەوەی ژنەکەی پێی دەڵێت " لیۆنێل مێسی لە یاریەکانی مۆندیالدا بە خراپی یاری دەکات و یاریزانێکی باش نییە" توڕە دەبێت و کەلوپەلەکانی کۆدەکاتەوە و ماڵەکە بەجێدەێڵێت.

راستەوخۆ رۆژی دوایی لە دادگا ئەو پیاوە داوادەکات لە هاوسەرەکەی جیابێتەوە، رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم دوو هاوسەرە لە ساڵی 2002 لە کاتی سەیرکردنی یاریەکانی جامی جیهانی بە یەکتری ئاشنابوون لە یانەیەکی شەوانەدا.

 
|1211 جار خوێندراوەتەوە|